له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی تالیبان زیاتر له هه‌زار و 700 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌فغانستان كوژراون و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناتۆش له‌و وڵاته ده‌ڵێت پێویسته تا پێنج ساڵی تر هێزه هاوپه‌یمانه‌كان پاڵپشتی له هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌فغانستان بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئامارێك كه له لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا هه‌زار و 729 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌فغانستان به هۆی هێرشی چه‌كدارانی گروپی تالیبانه‌وه كوژراون.
ساڵی 2012 له‌و هێرشانه‌دا 2 هه‌زار و 100 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌فغانستان ببوونه قوربانی، به‌و پێیه‌ش له‌مساڵدا ئاماری كوژرانی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌فغانستان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری پێوه دیاره.
له‌و باره‌یه‌وه جۆزف دانفۆرد فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانستان رایگه‌یاندوه هه‌فتانه به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند 100 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌فغانستان به هۆی هێرشه‌كانی تالیبانه‌وه ده‌كوژرێن.
به وته‌ی ناوبراو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌ریده‌خات كه پێویسته ئه‌و هێزانه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی تریش له لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه پاڵپشتیان لێ بكرێت.
ئه‌و وتانه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانستان له كاتێكدایه باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆتایی ساڵی 2014 ی وه‌ك واده‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له ئه‌فغانستان راگه‌یاندووه.