له‌م وڵاته‌ ئه‌وروپيه‌ سزا بۆ پۆشينى نيقاب خرايه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌
08/07/2016 نوسەر: bzavpress

له‌م وڵاته‌ ئه‌وروپيه‌ سزا بۆ پۆشينى نيقاب خرايه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هه‌رێمى تسينۆ له‌ وڵاتى سويسرا ياساى سزادانى نيقاب پۆشانى خسته‌ بوارى جێبه‌جێكرنه‌وه‌

سزاكه‌ بريتيه‌ له‌ غه‌رامه‌كردنى هه‌ركه‌سێك كه‌ نيقاب ده‌پۆشێت به‌ بڕى 10 هه‌زار دۆلار 

له‌ ساڵى 2013 ه‌وه‌ پرۆژه‌ ياسايه‌كه‌  گه‌ڵاڵه‌ كراوه‌ و له‌م ڕۆوه‌ خرايه‌ بوارى جێبه‌جحێكردن , هه‌رێمى تسينۆ ژماره‌ى دانيشتوانى 350 هه‌زار كه‌سه‌و زياتر له‌ هه‌زار هاوڵاتيشى موسوڵمانن .

ئه‌م بڕياره‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌وروپاو وڵاتانى ئه‌وروپى به‌ نمونه‌ى ئازادى و مافى مرۆڤ ده‌هێنرێنه‌وه‌, ئاخۆ ئه‌م بڕياره‌ نيشانه‌ى پرسيار ناخه‌ته‌ سه‌ر ئازادى تاكه‌كه‌سى له‌و وڵاته‌ ؟!