12/06/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ديارده‌ى ئيسلامۆفۆبيا.. په‌تاى ڕۆژاوا‌و نه‌گبه‌تي موسوڵمان.
يه‌كێك له‌ديارده‌باوه‌كاني ئه‌مڕۆو يه‌كێك له‌وبابه‌ته فيكرييانه‌ى به‌شێكي دياريكراوي گوتاري ڕۆشنبيرانو لێكۆڵه‌راني پێكهێناوه‌و بوه‌به په‌تايه‌ك له‌ڕۆژاواو خه‌ڵكي تووشي بوه‌وله‌هه‌مان كاتيشدا بوه‌به‌هۆكاري نه‌هامه‌تيو چه‌ندين لێكه‌وته‌ى خراپي به‌دواى خۆي‌دا هێناوه بۆ موسوڵمانان بريتيه له‌ديارده‌ى ئيسلامۆفۆبيا.
به‌خێراي تيشك ده‌خه‌ينه سه‌ر واتاي ئيسلاموفۆبياو مێژووي به‌كارهێناني ئه‌م زاراوه‌يه‌و باس له‌وه‌ده‌كه‌ين چ كاتێك ڕووده‌داتو هۆكاره‌كاني درووست بوني چين, هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كاني ئه‌م ديارده‌يه چين.
ده‌سته‌واژه‌ى ئيسلامۆفۆبيا به‌وترسه ده‌وترێت كه كۆمه‌ڵگه‌ى ڕۆژاواى داگرتوه به‌رامبه‌ر ئيسلام‌و موسوڵمانان.
وشه‌ى «فوبيا «Phobia» به‌واتاى ترسێكي لاشعووري بێ به‌هانه دێت, جائه‌م ترسه له هه‌ڵوێستێك بێت يان له‌كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێك يان له جوڵانه‌وه‌يه‌ك بێت, به‌م پێيه‌ش - فوبيا- به نه‌خۆشيه‌كي ده‌روني هه‌ژمار ده‌كرێت كه پێويستي به‌چاره‌سه‌ره.
له‌پاش واتا كردني فوبيا و دانه‌پاڵي ئيسلام ده‌توانين بڵێين ئيسلاموفوبيا: واته ترسێكي به‌كۆمه‌ڵي نه‌خۆشييانه‌ى بێ هۆيه له‌ئيسلامو موسوڵمانه‌كان. (1)
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى ئه‌و بارودۆخه‌بكه‌ين كه‌تێيداين ده‌بينين ئيسلاموفوبيا خۆي له‌ڕه‌گه‌ز په‌رستيو كۆمه‌ڵه په‌رچه‌كردارێكدا ده‌بينێته‌وه كه پێشينه‌و به‌رنامه‌ڕێژييه‌كي هه‌يه دژبه ئيسلام‌و موسوڵمانان. (2)
ئاشكرايه كه‌وا بابه‌تي ئيسلاموفوبيا يه‌كێكه له‌و بابه‌تانه پانتاييه‌كي به‌رچاوي دونياى فيكري ڕۆشنبيرانو به‌شێكي زۆري ڕوپه‌ڕي نوسراوه‌كاني داگير كرد‌وه له‌م ڕۆژگاره‌مانداو يه‌كێكه له‌بابه‌ته هه‌نوكه‌ييه‌كان.
به‌ڵام ئه‌گه‌ربه‌وردي لێي بكۆڵێينه‌وه ده‌بينين بابه‌تي ململانێي و دووبه‌ره‌كي نێوان ڕۆژاوا‌و ئيسلام ڕيشه‌يه‌كي مێژووي دورودرێژي هه‌يه‌و له‌هه‌ر سه‌رده‌مو قۆناغێكدا به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئه‌م دووبه‌ره‌كييه وێنا كراوه‌و پياده‌كراوه, له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ئيسلاموفوبيا درێژه پێده‌ري هه‌مان دووبه‌ره‌كييه.
ئيسلاموفوبيا له‌دواى ڕووداوه‌كاني 11ي سێپته‌مبه‌ري 2001 زياتر ته‌شه‌نه‌ى كردوو ئه‌وه له‌مێشكي خه‌ڵكي ڕۆژاوا چه‌سپيوه كه‌وا ئيسلام هه‌مو ئامانجي نه‌هێشتي شارستانيه‌تو پێشكه‌وتني ڕۆژاوايه‌و موسوڵمانان ته‌نها له‌خه‌مي كوشتن‌و تێكداني ژياني ڕۆژاواييه‌كاندان.
مێژووي به‌كارهێناني ده‌سته‌واژه‌ى ئيسلاموفوبيا
مێژوونوسان سه‌ره‌تاي به‌كار هێناني ئه‌م ده‌سته‌واژه‌يه ده‌گێڕنه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكاني سه‌ده‌ى بيسته‌م. ده‌سته‌يه‌ك له زاناياني كۆمه‌ڵناسي فه‌ره‌نسي ئه‌م ده‌سته‌واژه‌يه‌يان به‌كارهێناوه.
هه‌ندێكي تريش پێيان وايه بۆيه‌كه‌مين جار ده‌سته‌واژه‌ى ئيسلاموفوبيا له‌پاش شۆڕشي ئيسلامي له‌ئێران (1979ز) به‌كارهاتوه له‌لايه‌ن مه‌رجه‌عيه‌ته دينيه‌كاني ئێرانه‌وه‌و مه‌به‌ستيان پێي ئه‌وكه‌سانه‌بوه كه نكوڵيان له پێويست كردني پۆشيني جلوبه‌رگي باڵاپۆشي ئافره‌تان كرد‌وه له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه كه‌له‌و كاته‌دا پێويستي كردبوو.
له‌م ساڵانه‌ى دوايشدا كه‌به‌شێوه‌يه‌كي به‌رچاوو ڕێژه‌ى موسوڵمانبوني ڕۆژاواييه‌كان ڕوي له‌زياد بوون كردوو بوبه ديارده‌يه‌ك, بيريان له‌به‌كار هێنانو بره‌و پێداني ئه‌م ده‌سته‌واژه‌يه كرده‌وه بۆڕاگرتني ئه‌و ته‌وژمي موسوڵمان بونه, هه‌روه‌ها له‌پاش كۆتاى هاتني شيوعيه‌ت له‌يه‌كێتي سۆڤيه‌ت ڕۆشنبيرانو بيرمه‌نداني ڕۆژاوا بره‌ويان به‌م باسي ئيسلاموفيايه‌دا و وه‌ك زيندو كردنه‌وه‌ى دووبه‌ركيه‌كي دێرينو جێگره‌وه‌يه‌كي بيري شيوعيه‌تي كۆتاى پێهاتوو.
بۆيه‌كه‌م جاريش ده‌سته‌واژه‌ى ئيسلاموفوبيا چوه ناو موعجه‌مي ( Le petit Robert)ي فه‌ره‌نسييه‌وه‌و به‌م شێوه‌يه پێناسه كرا( جۆرێكي تايبه‌ته له ده‌غه‌زو ڕق كه ڕوبه‌ڕوي ئيسلام‌و موسوڵمانان ده‌كرێته‌وه,كه خۆي ده‌بينێته‌وه له‌و كاره دوژمنكارانه‌ى فه‌ره‌نسادا دژبه‌و كۆچبه‌رانه‌ى كه خه‌ڵكي ناوچه‌ى منحدرن) (3).
ئيسلاموفوييا كه‌ى درووست ده‌بێت.
ڕێكخراوي (The Runnymede Trust) ي به‌ريتاني كه ڕێكخراوێكه گرنگي به‌مافي كه‌مايه‌تيو نه‌ته‌وه جياوازه‌كاني نيشته جێي به‌ريتانيا ده‌دات له‌ڕاپۆرتێكي تايبه‌تيدا له‌سه‌ر ئيسلاموفوبيا ڕاى گه‌ياند كه‌وا چه‌ند بنه‌ماو خاڵێك هه‌ن هه‌ركاتێك ڕوياندا ئه‌وا ديارده‌ى ئيسلاموفوبيا سه‌ر هه‌ڵده‌دات:
1- سه‌يركردني ئيسلام به‌وه‌ى كوتله‌يه‌كي يه‌ك ڕه‌گه‌زيي چه‌قبه‌ستوه‌و تواناى گۆڕانكاري تێدانييه.
2- سه‌ير كردني ئيسلام به‌وه‌ى كيانێكي سه‌ربه‌خۆيه‌و هيچ جۆره هاوبه‌شيو لێكچونێكي نيه له‌گه‌ڵ ڕۆشنبيرييه‌كاني جگه‌له‌خۆيداو هيچ ڕۆشنبيرييه‌ك كاري تێناكاتو ئيسلاميش كارله‌هيچ ڕۆشنبيرييه‌ك ناكات.
3- سه‌ير كردني ئيسلام به‌وه‌ى ئاينێكي توند ڕه‌وي په‌ڕگيره‌و دوژمنكارانه‌و دڵ پڕ له‌قينه به‌رامبه‌ر جگه‌له‌خۆي.
4- سه‌ير كردني ئيسلام به‌وه‌ى بيرو باوه‌ڕێكي سياسيه‌و ئامانجي سياسيو سه‌ربازي هه‌يه.(4)
هۆكاره‌كاني درووست بوني ئيسلاموفوبيا
1- نه‌بوني زانست ده‌رباره‌ى ئيسلام:
ڕاستيه‌كي حاشا هه‌ڵنه‌گره كه‌وا ئاده‌ميزاز به‌سروشتي خۆي دژي ئه‌و شته‌يه كه‌نايناسێت, يان هه‌ڵوێستێكي به‌رگريكارانه‌ى هه‌يه‌به‌رامبه‌ريو زۆر جاريش به‌چاوێكي باشه‌وه لێي ناڕوانێت.
ئيسلاميش وه‌ك هه‌رشتێكي ديكه به‌هۆي نه‌ناسينيه‌وه‌له‌لايه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه ترس ده‌رباره‌ى هه‌يه‌و لێي ڕاده‌كه‌ن.
به‌تايبه‌ت خه‌ڵكي ڕۆژاوا كه زانياريه‌كانيان ده‌رباره‌ى ئيسلام له‌كۆمه‌ڵه سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه وه‌رگرتوه سيخناخه له‌هه‌ڵه‌و چه‌واشه‌كاريو بوهتان بۆ ئيسلام‌و مێژووي موسوڵمانان, به‌تايبه‌ت ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌كان كه‌ئه‌و په‌ڕي زانياري ناڕاست‌و چه‌واشه‌كارانه‌يان ده‌رباره‌ى ئيسلام بۆ ڕۆژاواييه‌كان گوێزاوه‌ته‌وه.
2- ڕوداو گه‌لێكي زۆري مێژووي هه‌ن له‌نێوان موسوڵمانان‌و ڕۆژاواييه‌كان.
ئه‌و فتوحاته‌ى له‌سه‌رده‌مي پێغه‌مبه‌ره‌وه درودي خواى له‌سه‌ربێت ده‌ستي پێكردوو تاوه‌كو ماوه‌ى چه‌ندين ساڵي درودرێژي خاياند, چه‌ندين ناوچه‌ى خۆشه‌ويستو به‌پيتيان كه‌وته ژێر ده‌ستي ئيسلام‌و موسوڵمانان‌و ئيمپراتۆريه‌تێكي گه‌وره‌ى وه‌كو ڕۆميان له‌كيس چوو به‌ده‌ستي موسوڵمانان, ئه‌مه شوێنه‌وارێكي تايبه‌تي به‌جێهێشتوه له‌سه‌ر دڵيانو بوه‌ته مايه‌ى دروست كردني ترس له‌لايان.
هه‌روه‌ها ئه‌م فتوحاته له‌چوار چێوه‌ى مێژوودا نه‌ماوه‌ته‌وه‌و چه‌ندين جاريتر موسوڵمانان هه‌وڵيان داوه وڵاتاني ڕۆژاوا بخه‌نه ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وي خۆيان هه‌ركاتێك ده‌ستيان ڕۆشتبێت, له‌وانه گرتني قوسته‌نتينيه له ساڵي 91 هـ، و جه‌نگي (لابواتيه) له‌ساڵي 114 هــ, ئه‌گه‌ر له‌و جه‌نگه‌دا موسوڵمانان سه‌ربكه‌وتنايه ده‌چونه نێو شاري فه‌رنساوه و دواترينيشيان گرتني قوسته‌نتينيه يه له‌سه‌ر ده‌ستي عوسمانيه‌كان له‌سالي 857 هـ.
به‌م پێيه‌ش ده‌بينين كه‌وا مێژويه‌كي خوێناوي و پڕ له‌دووبه‌ره‌كي هه‌يه له‌نێوان ئيسلام‌و ڕۆژاواداو جه‌نگه‌كاني خاچ په‌رستانيش دژ به‌موسوڵمانانو هێرش كردنيان بۆ داگير كردني وڵاته ئيسلاميه‌كانو گرتني قودس‌و ..هتد كه له‌مێژوودا به ( الحروب الصليبية) ده‌ناسرێت, هه‌مو ئه‌مانه به‌كه‌ڵه‌كه بووي بونه‌ته هۆكاري ئه‌وه‌ى كه‌وا كه‌سێكي ڕۆژاواى به‌چاوبڕينه په‌يوه‌نديه شه‌ڕانيه‌كاني هه‌ردوولاو ئه‌و مێژوه خوێناويه, ئيسلامي به‌دينێكي خوێناويو توند‌و تيژو شه‌ڕخواز له‌پێش چاوو وێنا ببێت.
3- تێكه‌ڵ كردني ئيسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وبارودۆخه‌ى موسوڵماناني تيايه.
ئاشكرايه كه‌وا ئيسلام وه‌ك ئاينو ئايدۆلۆژيا شتێكه‌و ئه‌و بارودۆخه‌ى موسوڵمانايش پێيدا تێپه‌ڕده‌بن شتێكي ديكه‌يه‌و پێويسته جياكاري له‌نێوانياندا بكرێت و به‌درێژاى مێژوو هه‌ڵگراني ئيسلام به‌چه‌ندين قۆناغ‌و هه‌ورازو نشێودا ڕۆيشتونو ئێستاش موسوڵمانان له‌بارودۆخێكي ئه‌وپه‌ڕي خراپ دان له‌هه‌مو ڕوه‌كانه‌وه ( سياسي- ڕۆشنبيري- ئابوري), ئه‌م بارودۆخه خراپه‌ش كاريگه‌ري نه‌رێني هه‌بوه له‌سه‌ر ئيسلام‌و بوه‌ته مايه‌ى دروست كردني ترس له ئيسلام.
له‌ڕوي سياسيه‌وه ده‌بينين وڵاتاني موسوڵمان – له‌به‌ر چه‌ندين هۆكاري ده‌ره‌كيو ناوه‌كي توشي پشێويو كوشتار‌و بێ سه‌روبه‌ري بوه‌و بوه‌ته گۆمي خوێن‌و ژيان تێيدا له‌و په‌ڕي سته‌مي دايه, هه‌ر له فه‌له‌ستينه‌وه بيگره تاوه‌كو عێراق‌و ليبياو سورياو ..هتد, ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئيسلاميانه ناتوانن ژيانێكي ئاسوده بۆ خۆيان درووست بكه‌نو كۆتاى به كێشه‌و ململانێ كاني خۆيان بهێنن.
ئه‌وده‌وڵه‌ته ئيسلاميه‌ش كه هێمنيو ئاسايشي تێدايه بێگومان له‌ژێر چاودێريو ده‌ستي ڕۆژاوادايه‌و به‌هۆي په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵ ڕۆژاوادا ماوه.
هه‌روه‌ها له‌ڕوي ڕۆشنبيريو پێشكه‌وتنه‌وه ده‌بينين وڵاتاني ئيسلامي له‌دواى دواوه‌نو له‌كارواني شۆڕشي پێشكه‌وتنو زانست‌دا كه‌مترين پشك‌و ڕۆڵي موسوڵمانان‌و ده‌وڵه‌ته ئيسلاميه‌كان ده‌بينين.(5).
پاشان به‌خشيني ديمه‌نێكي ناشيرينو دزێو به‌موسوڵمانانو ئه‌و زنجيره ڕوداو و ته‌قينه‌وه‌و دژايه‌تيه‌ى كه موسوڵمانان پێي هه‌ستان له‌دژي ڕۆژاواييه‌كانو ڕوداوه‌كاني 11ي سێپته‌مبه‌رو ته‌قينه‌وه‌كاني پاريسو ئه‌مريكاو به‌ريتانياو..هتد.
ئه‌مانه هه‌مووي وايكرد ئيسلاموفوبيا ببێته ديارده‌يه‌كو زياتر بره‌وي پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها چه‌ندين دامه‌زراوه‌و ڕێكخراوي كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌ني هه‌ن له‌وڵاتي ڕۆژاوا به‌تايبه‌ت له‌سويدودانيمارك و نه‌مساو فه‌ره‌نسا و له‌هه‌مو وڵاتاني ئه‌وروپاو ئه‌مريكا به‌رچاوده‌كه‌ون ڕۆڵێكي گرنگ ده‌گێڕن له‌بره‌و پێداني ئيسلاموفوبيادا.
هه‌روه‌ها ده‌زگاى مۆسادي ئيسرائيليش بره‌وپێده‌رێكي گه‌وره‌يه له‌به‌خشيني وێناى ناشيرينو دزێو ده‌رباره‌ى ئيسلام‌و موسوڵمانان له‌پێش چاوي ڕۆژاواييه‌كان.(6)
لێكه‌وته‌كاني ديارده‌ى ئيسلاموفوبيا
ئاشكرايه كه‌وا ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌سياسه‌تي وڵاتاني ڕۆژاوا تايبه‌ت كراوه‌به دژايه‌تي كردني ئيسلام‌و موسوڵمانان‌و بره‌و پێداني ئيسلاموفۆبياو گوزه‌راني موسوڵماناني ڕۆژاوا تائاستێكي به‌رچاووكه‌وتۆته بارودۆخي ناخۆشه‌وه‌و توند‌و تيژيو دژايه‌تي ده‌كرێن كه‌م تازۆر له‌هه‌ندێك وڵاتي ڕۆژاوا.
هه‌روه‌ها ئه‌و دژايه‌تي كردنه زۆره‌ى ئيسلام‌و كه‌سايه‌تي پێغه‌مبه‌رو پيشانداني به‌شێوه‌يه‌كي ناشرينووسوكايه‌تي پێكردني له‌ڕێگه‌ى كاريكاتێرو كورته‌فيلمو سينه‌ماوه وه‌ك ئه‌و وێنه گاڵته ئامێز‌و كاريكاتێريه‌ى له دانيمارك بڵاو كرايه‌وه‌و چه‌ندين كاردانه‌وه‌و خۆپسشانداني به‌دواى خۆي‌دا هێنا له‌وڵاته ئيسلاميه‌كان.
هه‌روه‌ها وڵاتاني ڕۆژاوا هه‌وڵه‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ى تۆخ كردنه‌وه‌و بره‌و پێداني ناكۆكيودووبه‌ره‌كي نێوان مه‌زه‌به‌جياوازه‌كاني ئيسلامه‌وه زياتر لاواز‌و بێ هه‌يمه‌نه‌يان بكه‌نو زياتر سه‌رقاڵيان بكه‌ن به‌خۆيانه‌وه‌و له‌خۆيانيان دوور بخه‌نه‌وه.
يان ده‌توانين بڵێين ئه‌و هه‌موه ناكۆكيو دوبه‌ره‌كيه‌ى كه شه‌ڕو كوشتني خه‌ڵكي بێ تاوان‌و سڤيلي لێده‌كه‌وێته‌وه له‌نێوان مه‌زه‌بي شيعه‌و سوننه‌و گروپه‌جياوازه‌كاني تري ئيسلام – ئه‌گه‌ر عێراق به‌نمونه وه‌ربگرين- كاريگه‌ري گه‌وره‌ى هه‌يه له‌درووست كردني ئيسلاموفوبيادا.
هه‌روه‌ها ئه‌و مێژوه پڕ خوێناويو كوشتاره‌ى له‌نێوان موسوڵمانان‌و ڕۆژاواييه‌كان ڕويداوه به‌درێژاي مێژوو له‌فتوحاتي ئيسلاميه‌وه تاوه‌كوو جه‌نگه‌كاني خاچ په‌رستانو داگيركردني وڵاتاني ئيسلامي له‌لايه‌ن فه‌ره‌نسيو به‌ريتانيو ئيتالييه‌كانه‌وه, ئه‌مانه هه‌موي وايكردوه هيچ متمانه‌يه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو لادا نه‌مێنێتو ببێته‌هۆي درووست بوني ترسودڵه‌ڕاوكێ له‌يه‌كتر. هاوكات ئه‌توانين بڵێين تاوه‌كو ئێستا شه‌ڕي خاچ په‌رستان له‌سه‌ر موسوڵمانان به‌رده‌وامه‌و له‌هێرش كردن نه‌كه‌وتون, به‌ڵام ته‌نها دروشمه‌كانيان وه‌ك ته‌كتيكێك گۆڕيوه‌و به‌ناوي له‌ناو بردني تيرۆرو به‌ده‌ست هێناني ئازادي و يه‌كساني و داد په‌روه‌ري و ديموكراتي بۆ گه‌لاني ڕۆژه‌ڵات به‌رده‌وامن له‌داگير كردني وڵاتان‌و له‌هيچ يه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش هه‌ستاون به‌داگير كردني هيچ به‌ڵێنێكي خۆيان به‌جێ نه‌هێناوه‌و به‌ڵكه پشێويو كوشتاري زياتريان خستۆته ناويه‌وه, ئه‌مه سه‌رباري به‌تاڵان بردني سامان‌و خێر‌و بێري ئه‌و وڵاته و ده‌ست به‌ده‌ر بوني خه‌ڵكي وڵاته‌كه خۆي.
هه‌روه‌ها هێناني موژده‌به‌ران- التبشيريين- له‌گه‌ڵ خۆيانو ده‌ستكردن به‌پرۆسه‌ى به‌خاچ په‌رست كردني خه‌ڵكي له‌وڵاتاني داگير كرا‌و. ئه‌مه سه‌رباري ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تێكداني گوزه‌راني خه‌ڵكي له‌م وڵاتانه‌و لاواز كردنيان زۆر به‌ئه‌سته‌م جێگه‌ى په‌نا به‌ران ده‌كه‌نه‌وه‌و چه‌ندين بڕياري دژواريان ده‌رباره ده‌رده‌كه‌نو سنوره‌كانيان به‌ڕوودا داده‌خه‌ن, بۆ نمونه له‌ساڵي پاره‌وه ته‌وژمي كۆچ به‌ره‌و ڕۆژاوا ده‌ستي پێكردوه بۆ جێگه كردنه‌وه‌ى 1 مليۆن په‌نابه‌ر به‌هه‌موو وڵاتاني ئه‌وروپاوه ناتوانن چاره‌سه‌رێكي يه‌كلاكه‌ره‌وه بدۆزنه‌وه‌و له‌ترسي ئه‌وه‌ى يه‌كێتي ئه‌وروپا بڕياري وه‌رگرتني ژماره‌يه‌كي دياريكراو له‌په‌نابه‌ران ده‌ربكات به‌سه‌ر ئه‌نداماني خۆي‌دا به‌ريتانيا كه‌يه‌كێكه له‌وڵاتي ئه‌وروپي نيازي هه‌يه له‌و يه‌كێتيه بكشێته‌وه‌و ئه‌ندامێتي نه‌كات.
هه‌روه‌ها له‌چوار چێوه‌ي ئه‌و ترسه‌ى وڵاتاني ڕۆژاوا له‌ئيسلامو موسوڵمانان له‌ساڵي 1907ز به‌ريتانيا بانگه‌شه‌ى درووست كردني لێژنه‌يه‌كي كرد كه پێكهاتبوو له‌حه‌وت وڵاتي داگير كه‌ري زلهێزي ڕۆژاواى بۆ گفتوگۆ‌و تاوتوێ كردني ئه‌و دڵه‌ڕاوكێو كێشانه‌ى ده‌وڵه‌تي عوسماني دروستي كرد‌وه له‌سه‌ريان, لێژنه‌كه‌ش چه‌ند بڕيارێكيان ده‌ركرد بۆ نه‌هێشتني ئه‌و مه‌ترسيه‌ى له‌سه‌ر وڵاته‌كانيان درووست بوه, گرنگترين ئه‌و بڕيارو پێشنيارانه:
- دروست كردني پشێويو بێ ده‌سه‌ڵاتيو لاوازي له‌و ناوچانه - وڵاتاني ئيسلامي-.
- درووست كردين ده‌وڵه‌تۆكه‌ى جۆراوجۆري پاشكۆي وڵاتاني داگيركه‌رو مل كه‌چي ڕۆژاوا.
- دژايه‌تي كردن‌و له‌ناو بردني هه‌مو جۆره گيانێكي برايه‌تيو پێكه‌وه‌ي له‌وناوچانه.(7).
هه‌روه‌ها بره‌و دان به‌باسوخواسي ئيسلاموفوبيا له‌لاي پارته ڕاست ڕه‌وه توندڕه‌وه په‌ڕگيره‌كانه‌وه له‌هه‌مو پارت‌و لايه‌نه‌كاني ديكه زۆرتره‌و بره‌و دان به‌م ديارده‌يه به‌مه‌به‌ستي سياسيو بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێننو هه‌ميشه وا پيشانده‌ده‌ن كه‌وا گرنگي به‌بابه‌تێكي مه‌ترسي دار‌و گه‌وره ده‌ده‌ن كه‌له‌خه‌ڵكي شاراوه‌يه‌و لێي بێ ئاگان, وه‌ك جێگره‌وه‌يه‌كو پڕكه‌ره‌وه‌يه‌ك بۆ لاوازي گوتاري سياسييان.(8).
كۆتاى.
ئه‌گه‌ر به‌وردي له‌ديارده‌ى ئيسلامۆفۆبيا بكۆڵێينه‌وه ده‌بينين ئه‌و ترسه‌ى ڕۆژاواييه‌كان له‌ئيسلامو موسوڵمانانيان هه‌يه چه‌ندين هۆكاري تايبه‌ت به‌خۆي هه‌يه‌و بێ هووده‌و بێ به‌هانه نيه.
هه‌روه‌ها دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ريش بۆ ئه‌م ديارده‌يه زۆر ئه‌سته‌م يان هه‌ر ده‌ستناكه‌وێت, چوونكه هۆكاره‌كاني درووست بوني هێنده ئاسان نين تاوه‌كو بتوانين ئه‌و ترسه بره‌وێنيته‌وه‌و دڵي خه‌ڵكي ڕۆژاوا ئارخه‌يان بكه‌يت له مليارێك موسوڵمان كه چه‌ندين گروپ‌و مه‌زه‌بو بيروبۆچوني جۆراو جۆر‌و دژبه‌يه‌كو دژبه‌ڕۆژاواى تێدايه‌و هه‌ميشه ڕۆژاوا وه‌ك دوژمنێكي سه‌رسه‌ختو دڵ پڕله‌قينو كه‌مين گرتوي دژ به‌موسوڵمانان ده‌بيننو ناتوانن هه‌روا به‌ساناى به‌چاوي بێ نيازو مه‌به‌سته‌وه له‌ڕۆژاوا بڕوانن.
هه‌بوني ئه‌و مێژوه‌و ئه‌و هه‌موه هه‌ورازو نشێوه سه‌خته له‌په‌يوه‌ندي خراپي نێوان ڕۆژاوا‌و ئيسلام‌و موسوڵمانان‌و سته‌مي ڕۆژاواييه‌كان له‌موسوڵمانانو داگير كردن‌و خاپوركردني وڵاتيانو به‌تاڵان بردني سه‌روه‌تي نيشتمانيان...هتد, هه‌روابه‌ساناى له‌دڵي موسوڵمانان ناڕه‌وێته‌وه‌و بێ گومان كۆمه‌ڵه موسوڵمانێك هه‌ن له‌تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌گه‌ڕێتو هه‌لي بۆ ده‌قۆزنه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ته‌قينه‌وه‌و نانه‌وه‌ى پشێوي و كوشتني خه‌ڵكي شڤيليش بێت, كه‌ئه‌م جۆره كارانه به‌لاي زۆرينه‌ى ديكه‌ى موسوڵمانانه‌وه به‌ڕه‌وانابينرێتو به‌پشت به‌ستن به‌چه‌ندين ده‌قي قورئان‌و فه‌رموده كوشتني بێ باوه‌ڕوو نانه‌وه‌ى پشێوي له‌نشيمه‌نياندا كارێكي ناشه‌رعيه‌و له‌هه‌موكاتێكدا موسوڵمان مافي كوشتني جگه‌له‌خۆي نيه‌و هه‌موكه‌سێكي جگه‌له‌خۆشي كوشتني شه‌رعي نيه.
لێكه‌وته‌كاني ئيسلامۆفۆبيا ئه‌وه‌ىنده زۆر‌و به‌ربڵاون و به‌نه‌خشه بۆدارێژراويو به‌خه‌رج كردني مه‌لاين دۆلار به‌دي هاتون موسوڵمان ناتوانێن ئه‌و ترسه‌ى خۆي له‌دڵي ڕۆژاواييه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه, يان ناتوانێت به‌ئاساني لێكه‌وته‌كاني بسڕێته‌وه‌و بيگێڕێته‌وه باري ئاساي خۆي و كارێكي مه‌حاڵه.
سه‌رچاوه‌كان..
1- الإسلاموفوبيا, محمد شتوان, http://www.alwaei.com/
2- الإسلاموفوبيا, مقال مختص بالموقع, http://www.aljazeera.net/
3- هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
4- الإسلاموفوبيا .. http://www.alwaei.com/, مقال مختص بالموقع
5- ظاهرة الإسلاموفوبيا قراءة تحليلية, ثقافتنا - العدد 12 , العالم الإسلامي , خالد سليمان http://iranarab.com/
6- الإسلاموفوبيا في الغرب و جذورهhttp://elmoustakim.com . مقال مختص بالموقع.
7- ظاهرة الإسلاموفوبيا قراءة تحليلية, ثقافتنا - العدد 12 , العالم الإسلامي , خالد سليمان http://iranarab.com/
8- الإسلاموفوبيا, http://www.aljazeera.net/.