30/05/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
چيرۆكى ئه‌و گه‌نجه‌ى سه‌دان وتارى م.فاتيح شارستێنى له‌به‌ره
پێشمه‌رگه‌يه‌ك به هۆى خۆشه‌ويستى و به‌رده‌وامى گوێگرتنى بۆ ووتاره‌كانى مامۆستا فاتيح شارستێنى بانگخوازى ديارى ئيسلامى به سه‌دان ووتارى ئه‌و بانگخوازه له‌به‌ر ده‌كات
"شوان حسين أسعد " ئه‌و گه‌نجه‌يه سه‌ره‌راى نه‌خوێنده‌واريه‌كه‌ى زۆربه‌ى ووتاره‌كانى مامۆستا فاتيح شارستێنى له‌به‌ره به ئايه‌ت و حه‌ديس و شعره عه‌ره‌بى و كورديه‌كانيه‌وه. راده‌ى زيره‌كى له ئاستێكدايه ته‌نها به يه‌ك جار گوێگرتن سه‌رجه‌م وتاره‌كه له‌به‌ر ده‌كات!
شوان حسيێن باس له چۆنيه‌تى گه‌رانه‌وه‌ى ده‌كات بۆ (ديد و رێ ) و ده‌ڵێت : " جاریک چووم بۆ مزگە وت بە لام زۆر دیندار نە بووم ئە و کات.منیش چوومه ژووره وه بینیم له ژووری مردو , جه نازه شۆرە کان.جە نازە یە کیان دە شوشت. منیش کاتیک چاوم پئ کە وت.زۆر ترسام. ترسم له دڵ و دە روون دروست بوو. ئە و کات خوا هیدایه تی دام بۆ ڕیگای ڕاست. الحمدالله "
دواى ئه‌وه‌ى خۆشه‌ويستى بۆ ئه‌و بانگخوازه ده‌گاته لوتكه سه‌ردانێكى ده‌كات و له‌و سه‌ردانه‌دا مامۆستا ئامۆژگارى ده‌كات كه بڕواته بۆ سۆران و ببێت به مه‌لا چونكه به‌راستى تواناى ئه‌و له‌و ئاسته‌دايه .
له يه‌كێٍك له ووتاره‌كانيدا مامۆستا فاتيح باس له كاك شوان ده‌كات و سه‌رسامى خۆى له‌باره‌ى ئه‌و گه‌نجه ده‌رده‌برێت كه به نه‌خوێنده‌وارى توانيويه‌تى زۆربه‌ى وتاره‌كانى له‌به‌ر بكات .
شوان اسعد له دايكبووى ساڵى 1985 ه‌و پێشمه‌رگه‌يه و خێزانداره , سه‌ره‌اى پيشه‌كه‌ى خۆى ڕۆژانه له رێگاى بڵاوكردنه‌وه‌ى كاسێت و ووتاره‌كانى مامۆستا فاتيح شارستێنيه‌وه ده‌يه‌وێت كارى بانگخوازى ده‌ست پێ بكات و ئاواته خوازيشه له داهاتودا ببێته بانگخوازێكى كاريگه‌ر.