04/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وته‌بێژی یه‌كێتی: قهسهكهی عه‌تا سه‌راوی بێ بنه‌مایه
وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قسه‌یه‌كی عه‌تا سه‌راوی له‌باره‌ی دوو ئیداره‌ی به بێ بنه‌ما وه‌سف ده‌كات.
له‌باره‌ی قسه‌كانی عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبه‌كه‌ی، ئازاد جوندیانی وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی بلاوكرده‌وه:
هه‌ڤاڵ عه‌تا سه‌راوی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی (ئاوێنه) رۆژی 3-9دا له‌باره‌ی چه‌ندین بابه‌تی جۆراوجۆر لێدوانی داوه. به پێویستی ده‌زانین رای بگه‌یه‌نین كه لێدوانه‌كانی ته‌نها گوزارشت له رای شه‌خسی خۆی ده‌كات و به‌هیچ جۆرێك نه زمان و نه شێوازی ده‌ربڕینه‌كانی هی یه‌كێتییه‌و نه بۆچوونه‌كانیشی گوزارشت له سیاسه‌ت و رای یه‌كێتی ده‌كه‌ن. به تایبه‌تی لێدوانه‌كه‌ی له باره‌ی ئاسه‌واره‌كانی دوو ئیداره‌یی شاشی پێوه دیاره، چونكه یه‌كێتیی پێی وایه كه ده‌بێ له دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه ئاسه‌واره‌كانی دوو ئیداره‌یی به یه‌كجاری بسڕدرێنه‌وه و كهلێنهكانیشی كه ماون پڕ بكرێنه‌وه
هه‌روه‌ك له‌باره‌ی پابه‌ند نه‌بوون به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه رای ئه‌گه‌یه‌نین كه قسه‌یه‌كی بێ بنه‌مایه‌و سه‌د له‌سه‌د دژی بۆچوون و دنیابینی دیموكراسیانه‌ی یه‌كێتییه
د.ع