22/05/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆڵي ئيسلام له ئازاد كردني مرۆڤ
له‌م لێكۆلينهوهيهدا باس له مه‌وداى ئازادايهكاني مرۆڤ و پشك و ڕۆڵي ئيسلام له‌ئازاد كردني مرۆڤه‌كان لهكۆيلايهتي ده‌كه‌ين, تيشك ده‌خه‌ينه سه‌ر ئه‌وو ڕوانگانهى ئيسلام به‌هۆيه‌وه عه‌قڵي مرۆڤه‌كان گه‌شه پێده‌دات و سه‌ربه‌خۆيان ده‌كان و دهيانكاته چهقي بير كردنه‌وه‌ى مرۆڤ و ويستێكي سه‌ربه‌خۆي پێده‌به‌خشێت له بڕيارداندا و ده‌يكاته مرۆڤێكي ته‌ندروست و عهقلي له كۆت و به‌نده‌كاني سه‌رده‌مي تاريكي ڕزگار ده‌كات.
هه‌روه‌ها باس لهچهمكي ئازاديو ماناكه‌ى ده‌كه‌ين لهئيسلامداو هۆكاري بره‌و پێداني باس ده‌كه‌ين.
ڕۆڵي ئيسلام له نه‌هێشتني كۆيلايهتي
له‌ڕوي تيۆريهوه زۆرجار باس لهيهكساني كراوه لهئيسلامداو بابه‌تێكه كه‌م كه‌س هه‌يه پێي ئاشنا نه‌بێت كه ئيسلام دينێكه هاتوه بۆ ئه‌وه‌ى چينايهتي و ڕه‌گه‌ز په‌رستي ڕيشهكێش بكات و پێوانه‌و ميزاني خۆي بۆ به‌نده‌كان ته‌نها به به‌ندايه‌تي هه‌ژمار كردوه و خوداى گه‌وره فه‌رمويه‌تي (يَاأَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ...)( سورة النساء: 1), له‌م ئايهتهوه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌موو مرۆڤه‌كان سهرچاوهيان يه‌كه‌و هيچ زێده ڕێزێك بۆكه‌س نيه له‌دروست بونيدا.
پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت( هيچ فه‌زڵ و ڕێزێكي تايبه‌ت عه‌ره‌ب نيه به‌سه‌ر غهيره عه‌ره‌به‌كاندا و غهيره عه‌ره‌به‌كان نيانه به‌سه‌ر عه‌ره‌به‌كاندا, هيچ سور پێستێك به‌سه‌ر ڕه‌ش پێسێكداو, هيچ ڕه‌ش پێستێك بهسهرسپي پێستێكدا ته‌نها به خواپه‌رستي نه‌بێت)(1).
هه‌نگاوه‌كان بۆ نه‌هێشتني كۆيلايهتي
- داناني پاداشتي گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى به‌نده‌يه‌ك ڕزگار ده‌كات له كۆيلايهتي, پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت ( هه‌ركه‌سێك كۆيله‌يه‌ك ئازاد بكات خواى گه‌وره لهبرێتي هه‌ر ئهندامێكي له‌شي كۆيلهكه ئهندامێكي له‌شي له‌دۆزه‌خ ڕزگار ده‌كات ته‌نانه‌ت عهورهتيشي ده‌كاته هۆكاري ئازاد بوني عهورهتي) (2).
- ئيسلام پێويستي كردوه له‌سه‌ر خاوه‌ن كۆيله هه‌ركات كۆيلهكه داواى لێ‌كرد به‌ڵێن نامهيهك بنوسن له‌نێوانياندا بۆئه‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك پاره كه كۆيلهكه پهيداى ده‌كات بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ئازاد بكرێت, ئه‌وا ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ى لهگهلي مۆربكات و بڕه پاره‌كه‌ى بۆ په‌يداكرد ئازادي بكات.(3)
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ﴿ وَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًا وَآتُوهُمْ مِنْ مَالِ اللَّهِ الَّذِي آتَاكُمْ ﴾ [النور: 33].
- ئيسلام هاوكاري كردني كۆيلهكاني بۆ ئازاد بوون له‌يه‌كێك لهپايهكاني ئيسلام‌دا داناوه و پێويستي كردوه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت كه‌وا له‌پاره‌ى بهيتول مال و ئه‌وو پاره‌ي زهكاتهى كۆكراوه‌ته‌وه هاوكاري ئه‌وو كۆيلانه بكه‌ن كه به‌ڵێننامه‌ى ئازادبونيان له‌گه‌ل خاوهنهكهيان هه‌يه, خوداى گه‌وره فه‌رمويه‌تي
﴿إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ﴾ [التوبة: 60.]
- ئازاد كردني كۆيله‌كان به‌يه‌كێك له‌و بهندايهتيه قورسانه هه‌ژمار كراوه كه ئهنجامدهرهكهى به‌هۆيه‌وه پله‌ى به‌رزي به‌هه‌شت به‌ده‌سته هێنێت, خوداى گهورهدهفهرموێت ﴿ فَلَا اقْتَحَمَ الْعَقَبَةَ * وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْعَقَبَةُ * فَكُّ رَقَبَةٍ ﴾ [البلد: 11 - 13].
- ئازاد كردني كۆيله ده‌بێته‌هۆي شهرعاندني گه‌رانه‌وه‌ى ئافره‌تێك بۆلاي پياوهكهى كه زيهاري له‌گه‌ل كردوه و پێي وتوه وه‌ك (خوشكم- دايكم) يت.
- كه‌سێك رؤژوهكهى له‌ڕه‌مه‌زاندا بشكێنێت به‌هۆي سهرجێي كردن له‌گه‌ڵ خێزانيدا ئه‌وا ئازاد كردني كۆيله‌يه‌ك ده‌بێته هۆكاري سرينهوهى تاوانه‌كه‌ى, پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ربێت چه‌ند ڕێگايهكي فه‌رموو به‌و پياوه‌ى فه‌رموو كه ئه‌م ڕوداوه‌ى بهسهرهاتبو يه‌كێكيان ئازاد كردني بهندهيهكبو(4).
- كهفارهتي كوشتني هه‌ڵه, ئازاد كردني بهندهيهكه. خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ﴿ وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ﴾ [النساء: 92].
- وه‌ك هاندانێك بۆ ئازاد كردني كۆيله, ئيسلام دايناوهههركهسێك كۆيلهيهكي ئازاد كردوو كۆيلهكه وه‌فاتي كرد ميراتگري نه‌بوو ئه‌وا سامانه‌كه‌ى بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌بێت ئازادي كردووه.
- ئيسلام هه‌ستاوه بهداخستني ڕێگاكاني كۆيلهكردن كه‌له سهردهماني پێشوودا باو‌و بون , بۆنمونه له‌سه‌رده‌مي نهفاميدا خه‌ڵكانێك هه‌ڵده‌ستان بهدزيني چه‌ند كه‌سێك و ده‌يان كردنه كۆيله, يان منداڵي دۆزرازهيان ده‌كرده كۆيله.
- يه‌كێكي ديكه لهڕێگهكاني ئازادكردن ئه‌وه‌بو ئه‌گه‌ر ئافرهتێكي كۆيله مندالي له خاوه‌نه‌كه‌ى ببوايه ئه‌وا ئازاد ده‌بوو له‌پاش مردني خاوه‌نه‌كه‌ى , پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت ( هه‌ركاتێك كۆيله‌يه‌ك مندالي بوو لهخاوهكهى ئاوا ئازاد ده‌بێت له‌پاش مردني خاوهنهكهي(5).
- ئه‌گه‌ر كه‌سێك بهگالتهو سوبعهتيشهوه بڵێت به كۆيلهكهى تۆ ئازاديت ئه‌وا به‌راست هه‌ژمار ده‌كرێت و ئازاد ده‌بێت. (6).
ڕۆڵي ئيسلام له ئازد كردني بيرو هۆشي مرۆڤ
با لايه‌ك بكه‌ينه‌وه به‌لاي بابه‌تي ئازادكردني عه‌قڵدا, ئيسلام عهقلي كردوته يه‌كێك له‌و پێنج مهبهستهسهرهكيهى كه له‌پێناويدا هاتوه‌و كار بۆ پاراستني ده‌كات, و ئازاد كردني عه‌قڵ و بيركردنه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان له ئيسلام‌دا به ڕێنموني كردنيان بۆ فێربووني زانست ده‌ست پێده‌كات و يه‌كه‌م هه‌نگاوي خۆي له تانه‌دان له نه‌زانين و شكاندني هه‌موو كۆت و به‌نده‌كاني عه‌قڵ و بڕياردانيي ته‌ندروستانه ده‌ست پێده‌كات. خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَمَا تَهْوَى الأَنْفُسُ وَلَقَدْ جَاءَهُمْ مِنْ رَبِّهِمْ الْهُدَى) [النجم: 23].
پاشان باس كردني گه‌وره‌يي زانايان و به‌ده‌ست هێناني زانستي شهرعي و هانداني خه‌لك بۆ فێربوني زانست, ئه‌وجا مرۆڤي فێري ئه‌وه‌كرد كه شوێن كه‌وته‌ى ئارهزوهكاني نه‌بێت شوێن كه‌س نه‌كه‌وێت بهكوێرانهو چاوو لێكهرييهوه و عه‌قڵي بكاته پێشڕهوي خۆي و به‌چراى زانست ڕێگاى ڕۆشن بكاته‌وه و بهعهقڵي له‌شته‌كان ورد ببێته‌وه.
ئه‌و جا مرڤي فێركرد كه مرۆڤێكي سه‌ركه‌ش نه‌بێت و لوت به‌رزي نه‌نوێنێت له‌ئاست به‌ڵگه يه‌كلا كهرهوهكانداو نيشانه‌ى گه‌لي تێنهگهيشتو له‌خۆيدا بهدي نه‌هێنێت كه خودا ده‌فه‌رموێت(وَقَالُوا قُلُوبُنَا فِي أَكِنَّةٍ مِمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ وَفِي آذَانِنَا وَقْرٌ وَمِنْ بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌ) [فصلت: 5]، به‌بێ هيچ تێگه‌شتنێك بڕياري كۆتاييان داوه‌و بهبستێكي خهياڵييان دروست كردوه له‌نێوان خۆيان و پێغه‌مبه‌راندا.
ده‌توانين ههنگاوهكاني سه‌ربه‌خۆ كردني عه‌قڵ و ئازاد كردني له‌چه‌ند ڕوانگه‌يه‌وه ببينين:
1- ئيسلام پێويستي كردوه باوه‌ڕهێنان و به‌ندايه‌تي له‌سه‌ر بناغه‌ى به‌ڵگه هێنانه‌وه بێت و شانازي به‌وه‌وه ده‌كات كه دينێكه به به‌ڵگه وزانسته‌وه بانگه‌شه‌ى خۆي ده‌كات و بيرو باوه‌ڕي خۆي له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ى ڕووني شهرعي و عه‌قڵي بونياد ناوه, به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو دينهكانهوهو خوودا ده‌فه‌رموێت {ومَن يدع مع الله إلهاً آخر لا برهان له، فإنما حسابه عند ربه، أنه لا يفلح الكافرون} [المؤمنون: 17].
2- پێشه‌واياني ئايني ئيسلام به تێكڕا گوومڕانهبون و قورئان و فهرموودهكاني پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ربێت پارێزراون و به‌پێچه‌وانه‌ى ئاينهكاني ديكه‌وه كتابه ئاينيهكانيان ده‌ستكاري كراوه‌و قه‌شه‌و پاپاكان به‌پێي ويستي خۆيان زياد و كه‌ميان كردوه وبۆبهدي هێناني به‌رژه‌وه‌نديه‌كانيان بازرگانيان به‌دين كردوه و دينێكي وه‌هايان نيه شايسته‌ى بڕوا پێ هێنان بێت و
خودا دهفهرموێـت {فويل للذين يكتبون الكتاب بأيديهم، ثم يقولون هذا من عند الله، ليشتروا به ثمناً قليلاً، فويل لهممما كتبت أيديهم، وويل له‌م مما يكسبون}البقرة: 79.
3- ئيسلام بانگه‌شه بۆ ڕاستي ده‌كات , ڕاستيهك كه هه‌موو خاوه‌ن عه‌قڵێك خۆي لێ لانادات و له‌خۆ گري كار‌و كرده‌وه باشه‌كانه, خوودا ده‌فه‌رموێت {قل يا أهل الكتاب تعالوا إلى كلمة سوا‌ء، بيننا وبينكم ألا نعبد إلا الله، ولا نشرك به شيئاً ولا يتخذ بعضنا بعضاً أرباباً من دون الله، فإن تولوا فقولوا اشهدوا بأنا مسلمون} آل عمران: 64.
4- ئيسلام هانمان ده‌دات بۆ تێڕامان و بيركردنه‌وه‌ى قوڵ له سروشت و به مرۆڤه‌كان ده‌ڵێت به‌وردي له‌درووست كراوه‌كاني دهوروپشتي خۆي سه‌ير بكات و لێيان ڕابمێنێت , له ئاسمانه‌كان ڕابمێنێت كه به‌بێ هيچ كه‌موو كورتيه‌ك به‌سه‌ر سه‌ريه‌وه ڕاگيراوه و له‌و زه‌ويه ڕابمێنێت و بيربكاتهوه كه خوودا بۆي ڕام كردوه و له‌جۆره‌ها كانزاى تێدا حه‌شار داوه بۆي و له‌شاخ و ده‌شت و دۆلهكان په‌ند وه‌ربگرێت و بزانێت كه بهدي هێنهرێكي هه‌يه تاك و ته‌نهايه و شايسته‌ى په‌رستنه, له خوودي خۆي ڕابمێنێت و په‌ند وه‌ربگرێت كه خوا چه‌نده به لێهاتوي دروستي كروه و ته‌ماشاى حوشتر و مێروله بكات..! و پهنديان لێوه وه‌ربگرێـت. خوودا ده‌فه‌رموێت {وفي الأرض آيات للموقنين، وفي أنفسكم أفلا تنظرون} [الذاريات: 20].
5- ئيسلام عه‌قڵ به چاوگي بيركردنه‌وه و بڕياردان و هه‌ست پێكردن ده‌زانێت له‌زۆر شوێندا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌قڵ ده‌كات و دهفهرموێـت خاوه‌ن عه‌قڵه‌كان و ئه‌وانه‌ى بيرده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ى له‌بابه‌ته‌كان ڕاده‌مێنن و ئه‌وانه‌ى بينا و ژنهوان له‌قورئانه و لهكارهكاني خوودا تێده‌گه‌ن , خوودا دهفهرموێـت {ويبين آياته للناس لعلهم يتذكرون} [البقرة: 221]،
6- ئيسلام تانه له‌وانه ده‌دات كه ئامێره‌كاني بيستن و بينين و ژيريهك خوا پێي داوون به‌كاري ناهێنن و هه‌روا ڕوداوه‌كان به‌ساناى به‌سه‌رياندا تێده‌په‌ڕێت و ناتوانن په‌ندي لێوه وه‌ربگرن و كه‌سانێكي خڵه‌فاو و بێ ئاگان و ناتوانن هه‌ست بكه‌ن و خوودا بهكهسانێكي كه‌ڕ و كوێر و لال و دڵ مردوو ناويان ده‌بات..
7- ئه‌وو ڕه‌فتاره‌ى ئيسلام زۆر دژايهتي ده‌كات شوێنكهوتني كوێرانه‌يه, و هه‌وڵي بن بڕكردني هه‌ميشه داوه و دژي ئه‌وه‌بوه مرۆڤه‌كان شوێن كار‌و كرده‌وه‌ي باب و باپيران بكه‌ون كه به‌ڵگه‌يه‌كي شهرعي لهسهرنيه له‌لايه‌ن خووداوه و هاني داون كه‌وا شوێن ئه‌وو قورئانه بكه‌ون كه خوودا ڕه‌وانه‌ى كردوه و به‌بيانوى ئه‌وه‌ى كه باب و باپيران بێ ئاگابوون له‌م قسه‌و باسه پشت له قورئان نه‌كه‌ن . يان بهبيانوي ئه‌وه‌ى كۆمه‌لگه به‌م شێوه‌يه بيرناكه‌نه‌وه و دژي ئه‌وه‌بوه عه‌قڵت سه‌ربه‌خۆ نه‌كه‌يت و بيخه‌يته ژێر كاري گه‌ري ئه‌وو ژينگه‌يه‌ى تێيدا ده‌ژيت و به‌هۆيه‌وه پشت له‌ئيسلام بكه‌يت..
يان شوێن پياوه گه‌وره و سه‌ركرده‌كان نه‌كه‌ون بهكوێرانهو شوێن به‌ڵگه‌ى شهرعي بكه‌ون وله ڕۆژي دوايدا توشي سزاى خوودا ده‌بن و باب و باپيران و پياوه گه‌وره‌و سه‌ركرده‌كان تواناي ڕزگار كردنياني نيه , خوودا دهفهرموێـت {وكذلك ما أرسلنا من قبلك في قرية من نذير، إلا قال مترفوها: إنا وجدنا آباءنا على أمة، وإنا على آثارها مقتدون. قال: أو لو جئتكم بأهدى مما وجدتم عليه آباءكم؟، قالوا: إنا بما أرسلتم به كافرون} الزخرف: 23.
8- له‌ديارترين ڕێز‌و شكۆمهنديهك ئيسلام بۆ عه‌قڵي دانابێت ئه‌وه‌يه به‌له‌ده‌ست داني عه‌قڵ, هه‌موو كه‌سي (بێ عه‌قڵ - يان كه‌م عه‌قڵ) ببێت يان منداڵ بێت‌و هێشتا عهقڵو فامي پڕنهبوبێت يان به‌هۆي خه‌وتنه‌وه ئاگاى له‌خۆي نه‌بێت,ئه‌وا له‌ژێر تهكليفي حوكمه شهرعيهكان دهردهچنو لێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ناكرێت له‌سه‌ر ئهوكارانهى دهيانكهن, پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رموێت «رفع القلم عن ثلاثة عن النائم حتى يستيقظ وعن الصبي حتى يحتلم وعن المجنون حتى يعقل»(7)
هه‌روه‌ها خۆ بێ عه‌قڵ كردن و سه‌رخۆش كردنيشي له پێناو پاراستني عه‌قڵدا قه‌ده‌غه‌كراوه‌و خووداى گه‌وره فه‌رمويه‌تي { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ } المائدة 90.
هه‌روه‌ها عه‌قڵي مرۆڤي له‌هه‌موو كۆت و به‌نده خه‌ياڵي و بێ بنه‌ماكان ڕزگار كردووه و پهيوهستي كردوه به‌خوداى گه‌وره و هێزو سه‌ربه‌رزي زۆري پێ به‌خشيوه, لو كۆت و به‌نده بێ بنه‌ماو خهياڵيانهش ڕه‌فتاري سه‌رده‌مي نه‌زاني بوو وه‌ك شومێتي لكاندن به‌ڕۆژو كه‌س و شتهكانهوهو باوه‌ربون به بهدفهڕي باڵنده..! و هيتريش, پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سر بێت ده‌فه‌رموێت«لا عدوى ولا طيرة ولا هامة ولا صفر»(8).
9- عهقلي مرۆڤي ڕزگار كردوه له‌درۆو ده‌له‌سه‌ى ساحيرو جادوو بازه‌كان و بورجه‌كان و گوێ گرتن بۆئهوو كه‌سانه‌ى باس له داهاتووي مرۆڤ و رودواوو پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن به‌بێ بنه‌ماو زانستيهك و مرۆڤي زۆر له‌وه مه‌زن تركرد مل كه‌چ بكات بۆ شه‌يتان و جنۆكه‌كان و دڵي مرۆڤي ئارام كردوه‌ته‌وه له‌هه‌موو ترس‌و دڵه ڕاوكێيهك, پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رموێت «من أتى عرّافًا فسأله عن شي‌ء لم تُقبل له صلاة أربعين ليلة»(9) هه‌ركه‌سێك بچێتهلاي فاڵ گرهوهيهك و پرسياري لێبكات نوێژي 40 شه‌وي لێ وه‌رناگيرێت.
تێگه‌شتن له چه‌مكي ئازادي له‌ڕوانگه‌ى ئيسلامه‌وه
يه‌كێك له‌و باس‌و خواسانه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌كرێت له ڕاگهياندنهكانو برهوي پێده‌درێت بابه‌تي ئازادي ( الحرية)يه, به‌خێراى تيشك ده‌خه‌ينه سه‌ر چه‌مكي ئازاديو جۆر‌و سنورهكاني له‌ئيسلامدا.
له‌ڕوي زمانهوانيشهوه ئازاديو كه‌سي ئازاد به‌واتاى پێچه‌وانه‌ى كه‌سي به‌نده‌و به‌ندايه‌تي دێت (10).
لهقورئانيشدا به‌هه‌مان مانا هاتوه‌و خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت {كتب عليكم القصاص في القتلى الحر بالحر والعبد بالعبد والأنثى بالأنثى }[البقرة: 178].
چه‌مكي ئازادي چه‌ندين پێناسه‌ى جۆراو جۆري بۆ كراوه‌و كورت ترينو مانابه‌خش ترين پێناسه ده‌توانين بڵێين ئه‌م پێناسهيهيه كهدڵێت
ئازادي: توانستي جێبه‌جێ كردني هه‌موو كارێك كه لهويستو خوايشتي مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌بگرێت.(11).
به‌م پێيه‌ش ده‌توانين به‌تێڕوانين له‌م پێناسه‌يه بۆ ئازادي بڵێين چه‌مكي ئازادي له‌لاي جگه‌له ئيسلام سێ تايبه‌تمه‌ندي سه‌ره‌كي هه‌يه:
1- لهويستو خوايشتي مرۆڤه‌وه دهردهچێتو ويستيش ڕێژه‌ييه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكي ديكه دههگۆڕێت.
2- ئازادي بێسنور‌و پهرژينهو پێويسته مرۆڤ هه‌رچي ئاره‌زووي لێي هه‌بوو بيكات.
3- هيچ شوێنه‌وارێك له‌سه‌ر پيادهكردني ئازادي و جێ به‌جێ كردني كاره‌كان له‌لايه‌ن مرۆڤه‌وه بدي ناكرێت‌و هيچ پاداشت‌و سزايهك نيه له‌سه‌ر كاره‌كاني (12).
به‌ڵام لهئايني ئيسلام‌دا ئازادي به‌م جۆره بوني نيهو په‌رژين كراوه بهپهرژينهكاني شهريعهتو هه‌ركات كۆمه‌ڵگه ئه‌و جۆره‌ى ئازاديهى تێدا بهدي هات بهكۆمهڵگهيهكي مرۆڤ دۆست هه‌ژمار ناكرێت‌و پێويسته گۆڕانكاري ڕيشه‌ى تێدا بكرێت, ئه‌و ئازاديه ڕههايهى لهئارهزوي مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتوه له‌ئيسلامدا به‌ئاره‌زوو په‌رستي ناو ده‌برێت, خواى گه‌وره فه‌رمويه‌تي (وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِنَ اللَّهِ)
( القصص: 55): واته كێ له‌و كه‌سه سه‌ر لێ شێواو تره كه شوێن ئاره‌زوي خۆي ده‌كه‌وێت به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕێنومايو به‌رنامه‌يه‌كي له‌لايه‌ن خوداوه بۆ هاتبێت (13).
هه‌روه‌ها ئازادي له‌ئيسلامدا به‌و جۆره نيه كه‌مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌نجامداني هه‌ر كار‌و كردهوهيك بيه‌وێت بيكات پاداشت‌و سزا وهرنهگرێتو ههروابهساناى به‌سه‌ريدا تێبپه‌رێت به‌ڵكه ده‌بێت لهكردهوهكانيدا هه‌وڵي خودا لهخۆڕازي كردن بدات‌و ئاگاى لهپاشهڕۆژي خۆي بێت,
خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا) سورة الشمس( 7-8-9-10).
خواى گه‌وره پێمان ڕادهگهيهنێت كه‌وا خۆي نه‌فسي مرۆڤه‌كاني رێنوێني كردوه‌و له‌چاكه‌و خراپه ئاگاداري كردونه‌ته‌وه‌و نيشاني داون, ئهوكهسهشي بتوانێت نه‌فسي خۆي پاك ڕابگرێت‌و كرده‌وه‌ى باش ئه‌نجام بدات ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو براوهيهو ئهوكهسهشي به‌كرده‌وه‌ى دزێو و ناشرين نه‌فسي دابپۆشێت ڕهنجهڕۆدهبێت.
شاياني باسكردنه بره‌و پێداني چه‌مكي ئازاديو ئهوتهشهنه پێكردنهى لهجيهاندا چه‌ند هۆكارێكي ههيهو لهگرنگترينيان ئه‌و ستهمهبوو كه‌نيسه‌و پياوهدينيهكاني خاچ په‌رستي كردنيان لهخهڵكي ئه‌وروپا لهچاخهكاني ناوهڕاستداو هه‌مو بههاكاني ئازاديو مرۆڤ بونيان له‌كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤايه‌تيدا نه‌هێشت به‌ناوي ئاينهوهو خه‌ڵكي ئه‌وروپاش له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌م سته‌مه‌ى كه‌نيسه‌و پاپاكان چه‌ندين ڕێچكه‌ى بێ باوهڕيو دوورلهدينيان له‌لا گه‌ڵاڵه‌بوو, جايهكێكيش له‌و بابه‌تانه‌ى وه‌ك په‌رچه‌كردارێك دروست بابه‌تي ئازادي ڕه‌ها بوو بۆ مرۆڤ‌و له‌وێشه‌وه ورده ورده ته‌شه‌نه‌ى كرد‌و گه‌شته وڵاتاني تريش.
له‌گه‌ڵ كزبوني تارماى كهنيسهدا ئه‌وروپا ڕوي له مادده پهرستيو ئارهزوبازي كرد‌و بوبه جێگره‌وه‌ى ديني خاچ په‌رستي.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتني فهيلهسوفهكاني وه‌ك ڕۆسۆو كارتهرو دۆركهايم, كه بانگه‌شه‌ى نه‌هێشتني سنور‌و پهرژينهكاني ڕهوشتو ئازادي ڕههايان دهكردو بانگه‌شه‌ى نه‌هێشتني هاوسهرگيرييان دهكردو دۆركهايم پێي وابو هاوسه‌ر گيري بونيادي نيهلهلاي مرۆڤ‌و بنه‌چه لهخاڵي كردنه‌وه‌ى ئاره‌زوو ئازاديه.
له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا چه‌ندين ئامانجي سياسيان به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌ژێر ناوي بهدي هێناني ( ئازادي- دادپه‌روه‌ري- يه‌كساني) هه‌ستان به‌وێران كردن‌و داگير كردني چه‌ندين وڵات‌و خێروبێريان بردوه‌و ژياني خهڵكهكهشيان هێنده‌ى تر داماو و قور بهسهرتر كردوه.(13)
كۆتاي
ئهتوانين له‌كۆتاى ئه‌م لێكۆلينه‌وه كورت‌و خێرايهدا بڵێين ئايني ئيسلام وه‌ك پرۆگرامي ژياني خه‌ڵك له‌ڕوي تيۆرييه‌وه چه‌ندين تێزي نايابي هه‌يه بۆ به‌يه‌ك چاوو سه‌يركردني خهڵكيو زۆرێك لهبانگهشهكاني سه‌رده‌مي نهفامي له‌ناو ده‌بات له‌بانگه‌شه‌ى نه‌ته‌وه پهرستيو ڕه‌گه‌ز پهرستيو دهمارگييري خێڵهكيو چينايهتي كۆمه‌ڵگه, ههمومرۆڤهكان چوون يه‌ك ده‌كات.
له‌ڕوي كردهييشهوه چه‌ندين هه‌نگاوي گرنگي گرتۆته به‌رو چه‌ندين ڕێكاري نيشاني خه‌ڵك داوه تاوه‌كوو كار له‌سه‌ر نه‌هێشتني كۆيلايهتي بكهنو پاداشتي دونيايو دواڕۆژي له‌سه‌ر داناوه‌و ئه‌م بابه‌ته پانتاييهكي به‌رچاوي قورئان‌و فه‌رموده‌و كتێبهئيسلاميهكاني گرتوه.
به‌چه‌ندين شێوه‌ي جيا گه‌شه‌ى بهئاوهزي مرۆڤ داوه‌و به‌ره‌و پێشي بردوه‌و كردويهتيه مهيدانو هۆكاري يهكلاكردنهوهى داخوازيه شهرعيهكانو به‌چه‌ندين شێواز به‌ندايه‌تي و ناسيني خوداى په‌وه‌ست به ئاوه‌زه‌وه كردوه.
چه‌مكي ئازادي تێگهشتنێكي تايبه‌تي بۆده‌كرێت لهئيسلامداو جياوازه لهتێگهشتني ئايدياكاني ديكه.
هه‌روه‌ها ئازادي ڕه‌ها له‌ئيسلامدا نيهو بهسنورهكاني شه‌ريعه‌ت په‌رژين كراوه.
بره‌و پێداني چه‌مكي ئازادي چه‌ندين هۆكاري تايبه‌تي هه‌يه كهپهيوهست نيه بهئيسلامهوهو پهرچهكرداري ستهمي كهنيسهيه نه‌ك مزگه‌وت.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
1- مسند أحمد (23536).تحقيق: شعيب الأرنؤوط وآخرين، مؤسسة الرسالة، الطبعة الثانية، 1420 هـ / 1999 م.
2- صحيح مسلم, كتاب العتق، باب فضل العتق (1509).دار الجيل (بيروت)، دار الآفاق الجديدة (بيروت).
3- بڕوانه بدائع الصنائع (4/ 133) , علا‌ء الدين أبو بكر بن مسعود الكاساني الحنفي, دار الكتب العلمية - بيروت – لبنان, الطبعة الثانية 1406هـ - 1986م
4- مسلم (1/ 450).
5- التنوير شرح جامع الصغير(2968), و المعجم الكبير للطبراني ومسند أحمد.
6- بڕوانه: الجامع الصغير في أحاديث البشير النذير؛ للإمام الأسيوطي (ص: 126) ط. دار القلم.
7- جامع الترمذي، (2682)
8- صحيح مسلم,كتاب السلام، باب لا عدوى ولا طيرة ولا هامة ولا صفر ولا نوء،( 2222)
9- صحيح مسلم (2230).
10- مختار الصحاح, الرازي, المكتبة العصرية - الدار النموذجية، بيروت – صيدا, ط5, 1999ز, ص(198).
11- معجم لغة الفقهاء, المكتبة الشاملة.
12- الحرية (النشأة والغاية), محمد سلامة الغنيمى. https://saaid.net/arabic/748.htm
13- زاد المسير في علم التفسير, ابن الجوزي, دار الكتاب العربي – بيروت, ط1, 1422هــ, (3/ 391).
14- الحرية(النشأة والغاية), محمد سلامة الغنيمى. https://saaid.net/arabic/748.htm