04/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ١١
سێیه‌م: ڕۆژههلاَتناسهكان:
ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان، موَخی هه‌ڵمه‌ته خاچپه‌رستیه تازه‌كان و شه‌یتانه‌كانی غه‌زوی فیكری بوون بۆسه‌ر جیهانی ئیسلامیی، لهشانوَی ململانێكاندا كاتێ ده‌ركه‌وتن، كه‌موسڵمانان به‌ده‌ست مایه‌پووچی ژیاریی و تێكشكانی ڕوحی و له‌ده‌ستدانی خوده‌وه ده‌یان نالاند. ئه‌وه‌ش وایكرد، كه هه‌له‌كه گونجاو بێت بۆ ئه‌و ئه‌حبارو ڕاهیب و سه‌ربازه خاچپه‌رستانه، تاكو توَڵهی به‌زینه‌كانی ڕابردوویان بكه‌نه‌وه و، ڕقه شاراوه‌كانیان بێننه‌ده‌رێ.
پلانی بوونی ئه‌وان، وای ده‌خواست، كهلهسهردهمێكدا بن، زانست بپه‌رسترێ و پیرۆزی وه‌حی لێ داماڵرێت، تاكو كوَڵی رأِهیب و ئهحبارهكان، له‌سه‌ر شانیان لابه‌رن و پوَشاكی زانست و جلكی مه‌عریفه له‌به‌ر بكه‌ن. پاشان هه‌زاران ده‌ستنووس و سه‌دان دامه‌زراوه‌ی ڕۆشنبیری جودایان تهیاركرد بۆ له‌ڕه‌گ ده‌ركێشانی ئیسلام و، لهدێرهكانی لێكوَڵینهوهدا جه‌مبوون و ململانێ تاڵه‌كه‌یان،به‌داخ له‌دڵی و فێڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برد،كورته‌ی هه‌وڵه‌كانیان له‌م خالاَنهی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
1ـ تانه‌دان له حه‌قیقه‌تی ئیسلام و قورئان و پێغه‌مبه‌رێتی، وتیان ئیسلام په‌ره‌پێدان و پێشخستنێكی ده‌ستكاری كراوه، بۆیه لهجولهكایهتی و نهسرانیهتهوه وه‌رگیراوه، یا به‌شێكه له ئاینه ڕۆژههلاَتیهكان و، له‌تێكه‌ڵبوون و به‌یه‌ك گه‌یشتنی بتپه‌رستی عاره‌ب، له‌گه‌ڵ ئاینه‌كانی فارس و هینددا له‌دایك بووه، پاشان وتیان: قورئان یا دانراوی موحه‌ممه‌د(سه‌لات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) خوَیهتی یا پێ وتنی ڕاهیبێكی نهستورییه و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و، ماوه‌یه‌كی زوَر له‌شام فێری بووه، یاههندێ زانیاری ناو نوسخه پشتگوێخراوهكانی ته‌ورات و ئینجیل و، ڕای هه‌ندێ خوداپه‌رستی عاره‌به، وه‌كو وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌ل و هه‌ندێ حیكمه‌تی شیعریی پیاوه ڕوحانیه بیر تیژهكانه،وه‌كو ئومه‌ییه‌ی كوڕی ئه‌بی سه‌لت.
هه‌روه‌ك وتیان قورئان دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر له‌نێوان هاوهلاَندا دابه‌ش بببوو له‌سه‌ر پارچه ئێسك و پێسته نوسرابووه‌وه، به‌شێكیشی به‌ناته‌واوی و ناڕێكی له دڵه‌كاندا له‌به‌ر كرابوو، دوای حه‌فتا ساڵ، واته دوای په‌رش و بلاَوبوونهوهی ئێسكه‌كان و پێسته‌كانیش ڕزین و قورئان له‌به‌ره‌كانیش مردن، موسڵمانان به‌پێویستیان زانی، كه‌قورئان كوَبكهنهوه، هه‌روه‌كو چوَن پیاوانی لاهوت كوَدهبنه، ئه‌وانیش كوَبوونهوه و هه‌ریه‌كێكیان چی لابوو له‌قورئان، هێنای و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ڕێكخستن و ڕیزكردنی، بهلاَم له‌نێوان خوَیاندا، بوو بهدهنگهدهنگیان و لهزوَربهی بابه‌ته‌كاندا ڕاجیابوون، كه‌چی لهكوَتاییدا، دهسهلاَتی فه‌رمانڕه‌وا، كوَپییهكی دیاری كراوی سه‌پاند و، ئه‌وانیتری سوتاند، كه جودا بوون لێی، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌شه‌وه، كوَپیه پشت پێبهستراوهكه، بابه‌ته‌كانی یه‌كگرتوییان تێدا نه‌بوو، به‌دوای یه‌كدا هاتنیان، هاوڕێك و گونجاو نه‌بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی، كه ڕیزبه‌ندی تێدا ڕه‌چاو نه‌كرابوو، چونكی ئه‌و سوره‌تانه‌ی كه‌موحه‌ممه‌د له‌سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌كه‌یدا بانگه‌وازی پێكردبوو، خرانه كۆتایی و، ئه‌وانه‌ی كوَتایش، خرانه پێشه‌وه، دواتر ده‌ڵێن: كهچهپی ئیسلامیی و شیعه ڕافیزه‌كان، تائێستاش كوَپی تریان لایه، چه‌ند قاتی ئه‌و كوَپیه ده‌بن كه له‌به‌رده‌ستدایه و، بڕوایان وایه، به‌شێكی زوَری بههوَی ئه‌وه‌ی گیسكێك دزه‌ی كردووه‌ته سه‌ری و، ئه‌و به‌شانه‌ی كه باسی خیلافه‌ت و سیاسه‌تی دوای موحه‌ممه‌د ده‌كه‌ن، خواردوویه‌تی و تێیدا نییه.
سه‌باره‌ت به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی، ڕۆژههلاَتناسان ده‌ڵێن: چوَنیهتی وه‌رگرتنی وه‌حی له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه، نوَره فێ – نوبه صرع - یا هستریا بووه،یاجوَرێك له عه‌بقه‌ریه‌تی شیعری بووه،یان ته‌نیا ئه‌و زمانی ده‌ربڕینه‌یه، كهمهزهبی بوحه‌یرای ڕاهیب هه‌یبووه.
ده‌ڵێن: موحه‌ممه‌د ده‌چووه لای بوحه‌یرا و، ئهوشتهكانی بۆ ده‌خوێنده‌وه و، ئه‌میش ده‌ینوسیه‌وه و، پاشان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه وه‌حی خودایه).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: كه‌پێغه‌مبه‌ر خوَی ڕه‌چه‌ڵه‌كی نادیاره، بۆیه پێی وتراوه: كوڕێ عبدالله، چونكی عاره‌ب نه‌ریتیان وابووه، هه‌ركه‌سێك باوكی نه‌ناسرایه، وایان پێده‌گوت.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێن: ناوه ڕاسته‌كه‌ی موحوممه‌د (قپم)ه، دواتر كه عاره‌ب ئه‌ویان په‌رست، بۆ پیرۆزكردنی، ناویان نا موحه‌ممه‌د، دیسان وتویانه: كه‌پێغه‌مبه‌ر(حاشاه) پیاوێكی ئاره‌زووباز بووه و عه‌ره‌قی خواردووه‌ته‌وه، هه‌تا هه‌ندێ لهڕۆژههلاَتناسه شیوعیه‌كان، زیاده‌ڕه‌ویان كردووه و وتویانه: كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌یاڵییه.
یاخود ده‌ڵێن: موحه‌ممه‌د هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی، كه‌له ژینی خوَیدا ده‌یكردن، به‌قورئان داده‌نرا، دوای مردنی و هه‌ڵایسانی ناكوَكی سیاسی له‌نێوان موسڵمانه‌كاندا، لایه‌نه ناكوَكهكان، ناچاربوون، یا پێویستیان به‌وه هه‌بوو كه‌بۆ پاڵپشتكردنی ڕایه‌كانی خوَیان، گه‌ر له قورئاندا شتێكیان وه‌چنگ نه‌كه‌وتایه، هه‌موو ده‌سته‌یه‌ك قسه‌یه‌كی زوَریان ده‌دایه پاڵ پێغه‌مبه‌ر، لهكوَی ئه‌و هه‌موو قسانه، زانا موسڵمانه‌كان، دوای سێ سه‌ده، واته دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو شتێك فه‌وتاو تێكه‌ڵ بوو، ده‌ستیانكرد به‌نوسینی ئه‌وكتێبانه‌ی، كه به كتێبی سوننه یا حه‌دیس ناو ده‌برێن و موسڵمانانیان پابه‌ند كرد تا وه‌كو قورئان بڕوای پێبكه‌ن، موسڵمانانیش بێجگه لهچهپهكان بڕوایان پێهێنا و به‌ئه‌هلی سوننه ناونران، تاكو له چه‌په‌كانی وه‌كو شیعه‌و ڕافیره جیا بكرێنه‌وه.
دواتریش ڕۆژهه‌ڵاتناسان، به‌دوور و درێژی كه‌وتنه ڕه‌خنه گرتن له سوننه و تانه‌یان له گه‌وره پیاوانی حوفاز ده‌گرت، وه‌كو ئه‌بو هوره‌یره و زوهری، ده‌یانوت: هه‌ندێ كه‌سایه‌تی، وه‌كو عوروه‌ی كوڕی زوبه‌یر، كه له پوریه‌وه،عائیشه‌ی دایكی ئیمانداران، فه‌رموده‌ی ڕیوایه‌ت كردووه، كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌یاڵییه.
2ـ ده‌ڵێن: ئیسلام مه‌به‌سته‌كانی جێبه‌جێ بووه و كۆتایی هاتووه، ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌یان، به‌چه‌ند شێوازێك دێت، وا وه‌سفی ئیسلام ده‌كه‌ن، كهبانگهوازێكی ئاكاریی بووه و بۆ ئه‌وه هاتوه، كه كوَمهڵگهی عاره‌ب، له‌و دابه خراپانه‌ی، وه‌كو په‌رستنی به‌رد و زینده به‌چاڵكردنی منداڵی كچ و تالاَنی و ده‌ستبڕی و خواردنه‌وه‌ی عه‌ره‌ق واز بهێنن، یا وه‌سفی ئیسلام ده‌كه‌ن به‌وه‌ی بزاوتێكی كوَمهلاَیهتی بووه و ئامانجی گوَڕینی ژینگه‌ی كوَمهلاَیهتی خێلاَیهتی بووه، بۆ پێكهاتنێكی كوَمهلاَیهتی نه‌ته‌وایه‌تی پێشكه‌وتوو بۆعارهب، جارێكی‌تر - به‌تایبه‌ت ڕۆژههلاَتناسه شیوعیه‌كان - ده‌ڵێن: ئیسلام شوَڕشێكی بێ به‌رهه‌م بوو، دژی ئه‌و چینه‌ی كه سه‌روه‌ری كوَمهڵگهی مه‌ككه بوون، چینایهتیهكهش، له ئه‌نجامی ململانێی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه‌ی، وه‌كو موحه‌ممه‌د و بیلال و سوهه‌یب، له‌گه‌ڵ چینه سهرمایهدارهكهی، وه‌كو وه‌لیدی كوڕی موغییره و ئومه‌ییه‌ی كوڕی خه‌له‌ف دابوو.
3ـ ئه‌و قسه‌یه‌ی، كه‌گوایه ئیسلام چه‌ند سروت و دروشمێكی ڕوحیه، یا له باشترین حاڵه‌تدا، ئاینێكه به‌چه‌مكه ڕۆژئاواییه ته‌نگه‌كه‌ی، هیچ كاری نیه به‌سه‌ر كاروباری حوكم و ژینی كوَمهلاَیهتی و چالاكی ئابوورییه‌وه، مه‌سه‌له‌ی خیلافه‌تیش، داهێنراوێكه و بنچینه‌یه‌كی له ئیسلامدا نییه، موحه‌ممه‌دیش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌هات كهئاینێك پێك بهێنێت، هیچ ئامانجێكی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌بوو، ئه‌و كاته‌ی سوپاكانی یه‌كه‌می ئیسلام ده‌رچوون، هیچ ئامانجێكیان نه‌بوو، ته‌نیا زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه ڕۆمانیه به‌پیتانه و زوَر لێكردنی خه‌ڵكه‌كانیان، تاكو ببنه موسڵمان، بهلاَم عاره‌به فاتیحهكان، سه‌رسام بوون به‌و ڕێكخستنه سیاسی و ئیداریانه‌ی، لای ڕۆم هه‌بوون، بۆیه له‌وانیان وه‌رگرت و كردیانه نێو بڕبڕه‌ی پشتی بیروباوهڕهكهیانهوه، ته‌نیا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو، سه‌ر له خه‌ڵكی ساده و نه‌زان بشێوێنن و، گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامبوونی ده‌ست ڕۆیشتوویی خوَیان به‌ده‌ست بهێنن، له‌و كاته‌شه‌وه، ئه‌و داهێنراوه ده‌ركه‌وت كه‌ده‌ڵێت: ئیسلام له‌یه‌ك كاتدا، دین و ده‌وڵه‌ته.
4ـ ئه‌و قسه‌یه‌ی كهفیقهی ئیسلامیی له‌یاسای ڕۆمانیه‌وه وه‌رگیراوه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكیتره له‌و بانگه‌شانه‌ی، كه ئامانجی لابردن و له‌كارخستنی یه‌كتاپه‌رستیی پهرستراوێتیه له‌لایه‌كه‌وه و له‌ولایشه‌وه، له بنچینه‌یه‌كی ئه‌وروپییه‌وه وه‌رگیرابێ، له‌مڕۆدا، ڕێگر چییه له وه‌رگرتنی هه‌ندێ له‌یاسا ئه‌وروپییه‌كان وه‌كو یاسای فه‌ڕه‌نسی و سویسری.
5ـ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی، كهشهریعهتی ئیسلامیی، له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تدا پێكه‌وه ناگونجێن، ئه‌وه‌ی ڕوونه، ئه‌م بانگه‌شه‌یه، له‌سه‌ر ههلقوَستنهوهی هه‌ستكردن به‌ناته‌واوی ڕاوه‌ستاوه،یا دواكهوتووییهك كه له‌كاتی به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی ئه‌وروپیدا، چوَكی به‌ئوممه‌تی ئیسلامیی داداوه، ڕۆژهه‌ڵاتناسان ده‌ڵێن: ئیسلام ئاینێكی خێڵه‌كیی بیابانیه و دروشم و بهرنامهڕێژیهكانی، له‌گه‌ڵ ژینی هاوچه‌رخی شاردا، وێك نایه‌ته‌وه، كه‌ی ئه‌وه دروسته مرۆ له‌سه‌رده‌می موشه‌كه‌كان و فڕۆكه‌دا، له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی بیابان و وشتر بژێت. به‌ڵكو ئه‌م شه‌ریعه خودی خوَی بووه‌ته هوَكاری دواكه‌وتوویی و ده‌ردی له ناوبه‌ری ڕۆژههلاَت، بێگومان، ڕێگا بۆ پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ت، هه‌ر فڕێدانی موحه‌ممه‌د و كتێبه‌كه‌یه‌تی (په‌ناده‌گرین به‌خودا).
6ـ وروژاندنی ئه‌وه‌ی ناونراوه (مه‌سه‌له‌ی ئازادكردنی ئافره‌ت) ئه‌مه‌ش بانگه‌شه‌یه‌كه، ئه‌وان جه‌ختیان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، چونكی ده‌زانن چه‌ندین ئه‌نجامی جوَراوجوَری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌وانه: تانه‌دان له خودی شه‌ریعه‌ت، چونكی لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن، كه هوَكاری كه‌مڕێزی ئافره‌ته، هه‌روه‌ك بلاَوكردنهوهی ڕووتی و بهرهلاَیی و بێ به‌ندوباریی له كوَمهڵگهی ئیسلامییدا و له ناو بردنی خێزان، كه ده‌بێته هوَی نه‌ناسینه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و گه‌وره‌نه‌بوون له‌سه‌ر ئایینی باوان، تاكو چوَنیان بوێت، ئه‌وها ڕۆڵه‌كانی ئیسلام په‌روه‌رده بكه‌ن، ده‌ڵێن: ئیسلام له خودی ئافره‌ت، ڕێز ناگرێت و به‌هایه‌كی مه‌عنه‌وی بۆ دانه‌ناوه، ته‌نیا چێژ لێوه‌رگرتن نه‌بێت، ههروههائیسلام ڕێی داوه كڕین و فروَشتن به‌ئافره‌ته‌وه بكرێ و كوَیله بێ، بههوَی ئه‌وه‌ی بالاَپوَشی له‌سه‌ر پێویست كردووه، وا ده‌كات، ئافره‌ت هه‌روا بژێت و به نه‌زانی و پشتگوێ خراویی بمرێت، ڕێنادات ئافره‌ت مافی خوَی له ڕابواردن و چێژ وه‌رگرتن و وه‌ربگرێت و به‌كارێكی ناڕه‌وا و شوره‌یی داده‌نێت.
7ـ به‌سوك سه‌یركردنی شارستانیه‌تی ئیسلامیی و شێواندنی مێژووه‌كه‌ی، ڕۆژههلاَتناسهكان، لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن، كه گه‌وره‌ترین شانازی شارستانیه‌تی موسڵمانان، بریتیه له گواستنه‌وه‌ی كلتوری یوَنانی، ته‌نانه‌ت گواستنه‌وه و پاراستنی له ناوچوونی هه‌رچی كاره بینایی و ئاوهدانیهكانه، له‌هونه‌ری بهیزهنتییهوه وه‌رگیراون. هه‌رچی مێژووی ئیسلامییشه، هیچ ئامرازێك نه‌ماوه نهیانگرتبێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو باشیه‌كانی بسڕنه‌وه و ته‌نیا له لایه‌نی سیاسی‌دا سنوورداریان كردووه، تاكو ببێته زنجیره‌یه‌ك له‌ڕق و پیلان گێڕیی و ده‌سیسه، قسه‌كردنیان له‌باره‌ی فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه، ته‌نیا له بابه‌ته‌كانی هاوسه‌ر و كه‌نیزه‌و شاعیرهكانیانهوه بووه، سه‌ركرده مه‌یدانیه‌كانی جه‌نگه‌كانیان، یاخود سه‌ركرده‌كانی ئاشته‌واییان به وشك و چه‌قبه‌ستویی و دوژمنی شارستانیه‌ت ناوبردووه، تاكو له‌و توڕه‌هات و شته هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی كه له كلتوره‌كه‌دا هه‌ن، مێژووی ژینیان بشێوێنن، لێره‌یشه‌وه، هه‌وڵی وه‌رگێڕانی ئه‌و شته پڕوپوچانهیان داوه و پله‌ی بالاَیان به كۆڵیاران داوه تێیدا. تاكار گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌چه‌مكی شارستانیه‌تی ئیسلامیی، لای زوَربهی به‌ناو ڕۆشنبیران، له‌واتای وشه‌ی (فوَلكلوَر)تێپه‌ڕ نه‌كات.
8ـ ناردنی بزاوته ڕووخێنه‌ره‌كان و گروپه گومڕاكان و گه‌وره‌كردنی ڕۆڵیان، ئه‌م كاره‌شیان، به‌شێك بوو له شێواندنی مێژووی ئیسلام، زوَربهیان گرنگییان به‌م تێكدان و شێواندنه ده‌دا، چونكی له مه‌به‌ستێك زیاتری ده‌پێكا، سوربوون له‌سه‌ر تازه‌كردنه‌وه‌ی غه‌زوی فیكریی ڕووخێنه‌ر، كه ده‌سته‌و تاقمه باتینییه‌كان، به‌هه‌موو لقه‌كانیانه‌وه، ڕێكیان خستبوون، وه‌كو ئیسماعیلیه و قهرامیته و بابه‌كی و عهبیدیهكان و فاتیحیهكان و زنج و دروز و سوَفیگهرهكان و لقه‌كانیان، له‌گه‌ڵ گرنگیدانی تایبه‌ت، بهكهسایهتیه گومڕاكانی وه‌كو حه‌لاج و عه‌بدوڵڵای كوڕی سهبهو و عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌یمونی قهدداح و حاكمی عه‌بیدی، ئه‌مانه‌و چه‌ندین ده‌سته‌ی تری وه‌كو قادیانیه‌كان و بابیهكان، كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست پشتگیری ده‌كران.
9ـ هه‌ڵدانه‌وه‌ی شارستانیه‌ته كوَنهكان و زیندووكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان، ژماره‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتناسان له‌م بواره‌دا پسپوَڕیان په‌یداكرد، خه‌ریكی لێكوَڵینهوهی زمانه له ناوچووهكان و ههڵكوَڵین و گه‌ڕان بوون له ئێسك و پروسكی نه‌ته‌وه ڕابردووه‌كان، وتیان: مێژووی شارستانیه‌تی عاره‌ب، له‌وانه‌وه هاتووه، پاشان پاشماوه‌كانی ئه‌و شارستانیه‌ته‌یان درێژ كرده‌وه بۆ ئێستا، به‌وه‌ش فتوحاتی ئیسلامیی و شارستانیه‌ته‌كه‌ی بوون به نه‌شاز له‌و زنجیره‌یه‌دا.
له‌و نمونانه‌ی تری ڕۆژههلاَتناسهكان، زیندووكردنه‌وه‌ی فیرعهونیهت بوو له‌میسر و، فینیقی و ئاشوریی له هیلالی خه‌سیب و، حیمیه‌ری له‌یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ك نه‌ته‌وه‌ی توَرانیهتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كوَمهڵه نهێنییه توركه‌كان هه‌ڵبه‌ست، له‌مه‌شه‌وه ئهنجامگهلێكی مه‌ترسیدار سه‌ریان هه‌ڵدا، له‌وانه جوانكردنی ناو و شوَرهتی جاهیلیه‌ت و شكوَمهندكردنی تاغوته‌كانی پێشوو، هه‌روه‌ها بلاَوكردنهوهی سه‌دا و هاواره جوداخودازهكان و پچڕینی په‌یوه‌ندی ئوممه‌ت بهڕابردووه ڕاستهقینهكهیهوه، یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه لێی بێئاگابن، هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی ده‌روونه‌كان، بۆ قه‌بووڵكردنی ئه‌وه‌ی كه ده‌گونجێت شارستانیه‌تێك بنیات بنرێت به‌بێ ئیسلام، هه‌روه‌كو ئه‌و شارستانیه‌تانه‌ی پێشتر هه‌بوون.
10ـ دانانی پروَگرامێكی نائایینی بۆ كوَڵینهوهی زانستی، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانیان هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بووبێ ته‌نیا ئه‌مه نه‌بێت، ئه‌وه هێشتا به‌سیانه، بێگومان زانكوَكانی جیهانی ئیسلامیی هاوچه‌رخ، كلتوری ئیسلامیی به‌و پروَگرامهی كه به بابه‌تیبوون و بێلایه‌نی زانستی ناسراوه، دهكوَڵیتهوه و ده‌نوسێت، كه دوورترین ڕێبازه له بابه‌تیبوون وبێلایهنیهوه، ڕوونترین و نزیكترین نمونه‌ش بۆ ئه‌وه، ئه‌وه‌یه تێبینی ده‌كه‌ین، زوَرێك له كوَڵیاره ئیسلامییه‌كان، سورن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی گوزارشتی: (قورئان ده‌ڵێت) له كاتی هێنانی ئایه‌تێكدا، وه‌كو خوَپاراستنێك له وتنی (خودا ده‌فه‌رموێت)، یا وتنی وشه‌ی(موحه‌ممه‌د) به‌ته‌واوی و وه‌كو چوَن ڕۆژههلاَتناسهكان به‌كاریان هێناوه، به‌بێ وتنی پێغه‌مبه‌ر، یاوتنی (سه‌لات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت ).