04/05/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
تەرمی ئیسلام
سالی 1930 فەرەنسا ،بەبۆنەی سەد سالەی داگیركردنی جەزائیرەوە ئاهەنگێكی گەورەی ملیۆنیان لە و ولاتە سازدا و ناویان نا (تەرمی ئیسلام) وە ڕایان گەیاند كە ئێستا گەلی جەزائیری ئیسلامی بەتەواوەتی لەدەست داوە و قابیلیەتی ئەوەی هەیە كە تێكەل بكرێن لەگەل گەلی فەرەنسی ، بۆ ئەو مەبەستە بە یارمەتی یەكێك لەقەشەكانیان بەناوی (لاكۆست) هەلسان بە ئامادەكردنی چەند كچێكی جەزائیری بەجل و بەرگی نیوە ڕووتی ئەوروپی كە بێنە سەر شانۆ و داوای یەكگرتن لەگەل گەلی فەرەنسی و بوونە یەك پارچە بكەن لەگەل ئوومەی مەسیحی ، وە بۆئەو مەبەستەش نوێنەری سەرانی داگیركاری ئەوروپی لەتەواوی ولاتانی ئیسلامی بانگهێشتی ئاهەنگەكە كرابوون بۆئەوەی سوود لە ئەزموونی فەرەنسا وەربگرن لە بەئەوروپی و مەسیحی كردنی گەلی مووسولمان و لەولاتە ئیسلامیەكان جێبەجێی بكەن.
ئاهەنگەكە دەستی پێكردوو سەرجەم ئامادەبووان چاوەڕوانی دەركەوتنی كچەكانیان دەكرد،كەچی هاتنی كچەكان بووە مایەی سەرسامی ئامادەبووان كاتێ بینیان بەجلی داپۆشراو و موسولمانانە هاتنەسەر شانۆ و ڕەتی یەكگرتنیان كردەوە لەگەل فەرەنسا!!!
دەزگا ڕاگەیاندنەكان پرسیاری ئەوەیان دەكرد كەئایا فەرەنسا لەماوەی سەد سال داگیركاری چی بەرهەمێكی هەبووە لە جەزائیر؟؟
كاتێ ئەو پرسیارە لە قەشە (لاكۆست) كرا وتە بەناوبانگەكەی گووت:
(ئێمە چی بكەین لە كاتێك دا قورئان بەهێزترە لە فەرەنسا)!!!
2/5/201