04/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دەست لەسەر هەڵگرتنی کەسێك کە ووتی لا إلە إلا اللە واجبە . ٣٦
و / لقمان امین
وجوب الکف عمن قال لا إله إلا الله .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
واجبێتی ئه‌وکه‌سی که ووتی لاإله‌إلا الله محمد رسول الله ده‌بێت ده‌ستی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرێت وخوێن وماڵیان حه‌رام ده‌بێت .
فه‌رموده‌ی زۆرهاتوه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که ووتی ( لاإله إلا الله محمد رسول الله ) ئه‌وه ده‌بێت نه‌کوژرێت وه‌کو له میقداده‌وه ده‌گێڕێته‌وه ووتی :( یارسول الله أرأیت إن لقیت رجلا من الکفار فقاتلني فضرب إحدی یدي بالسیف فقطعها ثم لاذ مني بشجرة فقال أسلمت ، أفأقاتله یارسول الله بعد أن قالها ؟ قال لا تقتله فإنه بمنزلتك قبل أن تقتله وإنك بمنزلته قبل أن یقول کلمته التي قالها ) واتا : ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر کابرایه‌کی کافرم توشبوو له شه‌ڕدا و شه‌ڕی له‌گه‌ڵمکرد تاوه‌کو به شمشێره‌که‌ی ده‌ستێکمی بڕیی یه‌وه و پاشان خۆی په‌نادایه پاڵ دارێك ووتی موسڵمان بووم ، ئایه بیکوژم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا پاش ئه‌وه‌ی که ووته‌که‌ی ووت ؟ فه‌رموی نه‌خێر مه‌یکوژه ئه‌و له‌جێی تۆده‌بێت – واتا موسڵمان – پێش ئه‌وه‌ی که بیکوژیت ، تۆش ده‌خرێیته جێگای ئه‌و پێش پێش ئه‌وه‌ی که ووته‌که‌ی بڵێت –واتا کافر - .
ئه‌وفه‌رموده‌یه‌ی که ئوسامة ده‌یگێڕێته‌وه که زۆر به‌ناوبانگه‌تره به‌ڵام درێژه به‌باسه‌که ده‌دات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه بیزانینئه‌وه‌یه‌که ( تبیان ) ڕوونکردنه‌وه بکه‌ین ولامان ئاشکرابێت ڕاستی ووته‌که زۆرگرنگتره که پێش ئه‌وه‌ی که ده‌ستی له‌سه‌ر هه‌ڵگرین و نه‌یکوژین ده‌بێت ڕوون بێته‌وه بۆت و ڕاستی ووته‌که بزانین که ڕاست ده‌کات یان هه‌ر درۆیه‌که‌و خۆی پێده‌په‌ڕێنێته‌وه له‌ومه‌ترسی یه‌ی که که‌وتۆته سه‌ری ، هه‌روه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( فتبینوا ) شه‌هاده‌هێنان و وتتنی (لاإله‌إلا الله محمد رسول الله ) خوێن وماڵی حه‌رام ده‌کات و ده‌یپارێزێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مه‌رجه ده‌بێت به حه‌قی خۆی ووتبێتی و حه‌قه‌کانی ئه‌دابکات هه‌روه‌کو ئه‌هلی علم وزانایان باسیانکردوه که ده‌بێت مافه‌کانی به‌دی بهێنێت .
حافظ ابن رجب له کیتابی (جامع العلوم والحکم ) ل/81 دا ووتویه‌تی : ( أبوبکر ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت، شه‌ڕی به‌رامبه‌ر مورته‌ده‌کان ته‌نها له‌سه‌ر ووته‌ی که ده‌فه‌رموێت ( إلا بحقها ) ئه‌وه‌یکرده به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی که کوشتاریان دروسته چونکه حه‌قه‌که‌ی ناده‌ن که زه‌کاتی ماڵه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌یانووت ( لا إله إلاالله ) که به‌ووتنی ئه‌و ووته‌یه ده‌بێت پارێزراوبێت ، به‌ڵام چونکه ته‌نها ده‌یانووت ومافه‌کانیان ئه‌دا نه‌ده‌کرد و ته‌نها به ڕوواڵه‌ت ده‌یانووت ، له‌هه‌مانکاتدا عمری کوڕی خطاب وایده‌زانی که هه‌رکه ئه‌و ووته‌یه‌یان ووت ئه‌وا ده‌بێت ماڵ و خوێنیان پارێزراوبێت چونکه واتای فه‌رموده‌که‌یان ته‌نها به ڕوواڵه‌ت وه‌رگردبوو ، به‌هه‌مان شێوه هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ن که واتێگه‌یشتون که هه‌رکه‌سێك ووتی (لاإله‌إلاالله محمد رسول الله ) ئه‌وا ناخرێنه ئاگری دۆزه‌خه‌وه و ئه‌وانیش ڕووکه‌شی فه‌رموده‌که‌یان ووه‌رگردوه ، پاشان که أبوبکر ڕوونیکرده‌وه بۆ عمری کوڕی خطاب ئه‌ویش هاته سه‌ر بیروڕاکه‌ی أبوبکری الصدیق و کوشتاری هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانیان کرد .
اسحاق کوڕی عبدالرحمن له‌کیتابی ( الدرر السنیة ) ج/1 ل/261 دا ده‌ڵێت :( ئه‌وه‌ی که که‌سێك ته‌نها ووته‌ی (لاإله‌إلاالله )بڵێت به‌بێ ئه‌وه‌ی که زانستی هه‌بێت به ماناکه‌ی وکاربکات به پێویستی و ته‌واوکردنی بۆ به‌دیهێنانی ، ئه‌وکه‌سه که‌ته‌نها ووتویه‌تی به‌وه‌نابێت به موسڵمان به‌ڵکو ئه‌وه ده‌بێت به به‌ڵگه به‌سه‌رییه‌وه ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که به‌ڕاستی داده‌نێت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که خاوه‌نه‌که‌ی له ئیسلامدا بپارێزرێت هه‌روه‌کو جه‌هه‌می یه‌کان ئه‌یانووت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ووته‌ی دووپاتکردنه‌وه‌یان ده‌ووته‌وه‌و چه‌ندجاره ده‌یان ووت ( لا إله إلا الله محمد رسول الله ) .
باشترین که‌سێك که ده‌رباره‌ی فه‌رموده‌که‌ی ئوسامه دوابێت وبه‌باشی ڕوونی کردبێته‌وه شێخ محمد کوڕی عبدالوهاب له کیتابی (العقد الفرید ) ڵ/232 دا ووتویه‌تی ئه‌وانه گومانێكیتریان هه‌یه که ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم ئینکاری له ئوسامه‌کردوه کاتێك که ئه‌وکابرایه‌ی کوشتوه که ووتبوی (لاإله‌إلاالله) پێغه‌مبه‌رفه‌رموی ئایه کوشتت پاش ئه‌وه‌ی که ووتی لاإله‌إلاالله ؟
هه‌روه‌ها له‌وفه‌رموده‌یه‌ی که ده‌فه‌رموێت ( أمرت أن اقاتل الناس حتی یقولوا لا إله‌إلا الله ) فه‌رموده‌که‌شی که‌ده‌فه‌رموێت ده‌ست له‌سه‌ری هه‌ڵگرن وخوێن وماڵی حه‌رام ده‌بێت ، وه‌مه‌به‌ستی ئه‌ونه‌فامانه‌ش ئه‌وه‌یه که هه‌رکه‌سێك شایه‌تمان بهێنێت و به‌کافری دانه‌نه‌ن ناشبێت بکوژرێت وئه‌گه‌رهه‌رچیبکات وبڵێت ته‌نانه‌ت به‌موشرکه‌کانیش ئه‌ڵێن نه‌فامن : ئه‌وه‌ش ئاشکرایه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم کوشتاری یه‌هودیکردوه‌و ئه‌وانیش ئه‌یانووت لاإله‌الاالله هه‌روه‌ها هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کوشتاری بن‌و حنیفةیان ده‌کردوئه‌وانیش شه‌هاده‌تیان ده‌هێنا .
هه‌روه‌ها ئیمامی علی ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌وانه‌ی که سوتاندیانی ئه‌ونه‌فامانه‌ه خۆدانیشیان به‌وه‌دا ده‌نا که هه‌رکه‌سێك ئینکاری زیندوبوونه‌وه‌بکات کافره‌وده‌کوژرێت ئه‌گه‌ر شه‌هاده‌یش بهێنێت وهه‌رکه‌سێکێش ئینکاری ڕوکنێك وپایه‌یه‌کی ئیسلام بکات کافره ئه‌گه‌ر دانیشی پێدابنێت ، جاچۆن که‌سێك به‌شێك یان پایه‌یه‌ك له‌ئیسلام ئینکاریبکات کافره‌و هیچ سودێکی نابێت بۆی ئه‌گه‌ر که‌سێك ئینکاری ووته‌ی سه‌ره‌کی ئیسلام بکات که الاله‌الاالله یه چۆن سودی ده‌بێت بۆی ؟! به‌ڵام دوژمنانی خوا له‌فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم تێنه‌گه‌یشتوون فه‌رموده‌که‌ی ئوسامه ئه‌وه‌ی که کابرایه‌کی کوشت که بانگه‌شی ئیسلامه‌تی خۆی کردوه ئه‌ویشواتێگه‌یشت بۆیه ووتویه‌تی من موسڵمانم بۆ ئه‌وه‌ی که خوێن وماڵی حه‌رامبێت ونه‌کوژرێت وکاتێك که‌سێك موسڵمانێتی خۆی ئاشکراکرد ده‌بێت ده‌ستی لێهه‌ڵبگیرێت ونه‌کوژرێت تاوه‌کو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌رده‌که‌وێت که ووتویه‌تی من موسڵمانم ، هه‌ربۆیه خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند که ده‌فه‌رموێت : {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءَامَنُوا إِذَا ضَرَبْتُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَتَبَيَّنُوا} [النساء:94] أي فتثبتوا،. واتا: ئه‌ی ئیمانداران کاتێك که ڕۆیشتن به‌سه‌رزه‌ویدا بۆجیهادکردن ئه‌وا خۆڕاگربن وڕوونکردنه‌وه له کاره‌کانتان بکه‌ن ، والله علم . جائایه‌ته‌که وامان تێده‌گه‌یه‌نێت که دامه‌زراوو خۆڕاگربین له‌سه‌رکاره‌کانمان و ئه‌گه‌ر که‌سێك شتێك بکات که ئیسلامه‌که‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت بکوژرێت ، وه ئه‌گه‌ر بێتونه‌کوژرایه‌ته‌وه ئه‌وا ووشه‌ی ( فتبینوا) هیچ مانایاکی نه‌ده‌بخشی له‌م ئایه‌ته‌دا ، هه‌روه‌ها مانی فه‌رموده‌که‌ش هه‌ر ئه‌ومانایه ده‌گه‌یه‌نێت و فه‌رموده‌کانیتریش به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت دامه‌زراوبێت له‌سه‌ر ئیسلام وئه‌گه‌ر شتێکی پێچه‌وانه‌ی ئیسلامی لێده‌رکه‌وت ئه‌وکات ده‌کوژرێته‌وه به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه‌وسلم که ده‌فه‌رموێت ( أقتلته بعد أن قال لا إله إلاالله ) پاشتر له‌فه‌رموده‌که‌یتردا که ده‌فه‌رموێت (أمرت أن أقاتل الناس حتی یقول لا إله إلا الله ) پاشتریش که ده‌رباره‌ی خه‌وارجه‌کان فه‌رمویه‌تی ( أینما لقیتموهم فقتلوهم ، لإن أدرکتوهم لأقتلنهم قتل عاد ) واتا : ئه‌گه‌ر پێیان گه‌یشتن بیانکوژن ، و هه‌رکاتێك پێیانبگه‌م ئه‌یانکوژم هه‌روه‌کو عاد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌وانه ئه‌وه‌نده به‌ندایه‌تی خواده‌که‌ن که هاوه‌ڵه‌کان په‌رستن وبه‌ندایه‌تی خۆیان له‌چاوبه‌ندایه‌تیکردنی ئه‌واندا به‌هیچ ده‌زانن که ئه‌وان خه‌وارجه‌کان زانستی دین ودونیایان له هاوه‌ڵه‌کانه‌وه وه‌رگردوه‌و فێربوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ووته‌ی لااله‌الاالله هیچ سودێکی بۆیان نابێت له‌کوشتن وکوشتارکردنیادا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که بانگه‌شه‌ی ئیسلام ده‌که‌ن و کاتێك که پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی ئیسلامیان لێده‌رده‌که‌وێت .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم ویستی غه‌زای بني مصطلق بکات کاتێك که کابرایه‌ك خه‌به‌ری ثێدان که مه‌نعی زه‌کات ده‌که‌ن وزه‌کات ناده‌ن ، تاوه‌کو خوای گه‌روه ئه‌وئایه‌ته‌ی دابه‌زاند که ده‌فه‌رموێت :(( يا أيها الذين آمنوا إن جاءكم فاسق بنبأ فتبينوا أن تُصيبوا قوما بجهالة ، فتصبحوا على ما فعلتم نادمين ))-سورة الحجرات/6، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که قسه‌که‌ی هێنا بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا ، درۆیکرد وخه‌به‌ره‌که‌ی ڕاست نه‌بوو ، هه‌موو ئه‌م فه‌رمودانه‌ی پێغه‌مبه‌ر مه‌به‌سته‌که‌ی ئه‌وه‌بوو که باسمانکرد ) .
هه‌روه‌ها شێخ حمد بن ناصر له‌کیتابه‌که‌یدا ( الفواکه العذاب في الرد علی من لم یحکم بالسنة والکتاب) ل/64 ته‌ماشابکه .
د/ سمرة جنجوم له کیتابی ( المعوقون للدعوة الإسلامیة ) ل/359 دا ووتویه‌تی:( ئه‌وانه‌ی که ئه‌ڵێن (لاإله‌إلاالله ) وحوکم کردن به غه‌یری حوکمی خوا ده‌که‌ن وڕه‌وشتی ناموسڵمانان ده‌که‌ن به ڕه‌وشتی خۆیان بانگه‌شی موسڵمانێتی خۆیان ده‌که‌ن له پاڵیدا ئه‌بێت چی‌یان پێبڵێین ؟ ئایه ئه‌وه خراپترین جۆری منافقی نی یه ، باطنی یه‌کان ومنافقه‌کانی پێشتر گومانیان ده‌کرده فه‌رمانه‌کانی خوا‌و شه‌رعی ئیسلام و نوێژیان نه‌ده‌کردو زه‌کاتیان نه‌ده‌دا وئه‌گه‌ر بیانکردایه ئه‌وه زۆر به‌ته‌مه‌ڵی و بارگرانی یه‌وه ده‌یانکرد ته‌نها له‌به‌ر لۆمه‌ی خه‌ڵکی ده‌یکات وته‌نها له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی ده‌یکات ئه‌گه‌ر ته‌نهابێته‌وه ئه‌وا هیچ فه‌رمانێکی ئیسلام ئه‌دا ناکات چونکه باوه‌ڕی پێینی یه ئه‌وکه‌سانه ته‌نها به‌ڕوواڵه‌ت شه‌هاده‌ته‌که‌یان ده‌هێنا جیاوازی ئه‌وانه‌و ئه‌وکه‌سانه‌ی که شایه‌تمان ده‌هێنن وبانگه‌شه‌ی ئازادی بۆ له‌شی ئافره‌ت ده‌که‌نیان پیاوانێك که هیچ پابه‌ندیه‌کیان نی یه به ئیسلامه‌وه ئایه ئه‌وانه خراپترین منافق نین ؟ ئایه ئه‌گه‌ر که‌سێك نه‌خۆش بێت وته‌نها به‌ناوهێنانی ده‌رمانه‌کان هیچ سودێکی بۆ نه‌خۆشی یه‌که‌ی ده‌بێت تاوه‌کو به‌کاری نه‌هێنێت ؟ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ته‌نها شایه‌تمان ده‌هێنن وله‌ناو خێزانه‌که‌ی خۆیدا ده‌ژێت هه‌روه‌کو کافرێكیش له‌ناوخێزانه‌که‌ی خۆیدا ده‌ژێت و هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌روه‌کو کافره‌که‌وایه ده‌بێ به‌چی ناویان بهێنین ؟ ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌ناوکۆمه‌ڵگادا هه‌روه‌کو هه‌ڵسوکه‌وتی کافرێك وایه که هیچ جیاوازی یه‌ك نی یه له نێوانیاندا ، وئه‌گه‌ر له شوێنێکه‌وه ئیسلامی ڕاسته قینه ده‌ربکه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی زۆر غه‌ریب ته‌ماشای ده‌که‌ن وهیچ شاره‌زایی یه‌کیان ده‌رباره‌ی نی یه و به‌ڵکو دژایه‌تی ئیسلامیش ده‌که‌ن وحوکم به غه‌یری حوکمی خواده‌که‌ن ، ئایه ئه‌وانه به‌چی ناوبه‌رین ؟ وئایه ئه‌وانه منافقی تازه‌بابه‌تنین له‌م سه‌رده‌مه‌دا ؟ به‌ڵکو واجبه که بانگخوازان ئاماده‌ی خۆیان ته‌واوئاماده‌بکه‌ن و خۆیان پڕچه‌كی زانستی بکه‌ن بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌وکه‌سانه‌و به‌ره‌گاربونه‌وه‌یان ومه‌ترسیان بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگاو موسڵمانان دیاری بکه‌ن .