25/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
كوشتنی هاولاَتیانی بێ‌تاوان له‌سوریا به‌رده‌وامه
به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای سوریا بۆسه‌ر شاری حه‌له‌ب لانی كه‌م 14كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون،
هه‌روه‌ها به‌هۆی بۆردومانهكانهوهی له حیمس 5كه‌س برینداربوون، و له شاری حهماتیش 5 هاولاَتی كوژران،
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان فرۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا‌و سوریا یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆردومانه‌كانیان ئه‌نجامداوه، بۆردمانه‌كان ناوچه بازرگانی و میللییهكا بۆردومان ده‌كه‌ن كه به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له‌ناو مه‌ده‌نییه‌كاندا ده‌بێت، حه‌له‌ب له‌ژێر دهسهلاَتی ئۆپۆزسیۆندایهو بۆردومان كردنی بووه به‌خاڵی ناكۆكییه‌كانی دانوستانه‌كانی ژنێڤ.