به‌ریتانیا ناردنی‌ هێزی‌ سه‌ربازیی بۆ لیبیا به‌دوور نازانێت
25/04/2016 نوسەر: bzavpress

به‌ریتانیا ناردنی‌ هێزی‌ سه‌ربازیی بۆ لیبیا به‌دوور نازانێت


فلیپ هامۆند وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه‌ ناردنی‌ هێزی‌ سه‌ربازیی بۆ لیبیا ئه‌گه‌رێكی‌ دوور نییه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ ئه‌و ولاَته‌ داوای‌ بكات، وتیشی‌ بۆ ناردنی‌ هێز پێویستییان به‌ر ره‌زامه‌ندی‌ په‌له‌مانی‌ به‌یتانیا ده‌بێت، بۆچه‌ندین جاره‌ ولاَتانی‌ خۆرئاوا ئه‌و بژارده‌یه‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م حكومه‌تی‌ نوێی‌ لیبیا بۆ ده‌ستوه‌ردانی‌ سه‌ربازی‌ به‌لاَم فایز سه‌راج سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ له‌به‌ر مه‌ترسی‌ توندبوونه‌وه‌ی‌ پشێوییه‌ ناوخۆییه‌كان ناچێته‌ ژێرباری‌ قبوڵ كردنی‌ ئه‌و بژارده‌یه‌وه‌، ئه‌و لێدوانه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا پێچه‌وانه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردووییه‌تی‌ كه‌وتبووی‌ ولاَته‌كه‌ی‌ پلانی‌ نییه‌ هێز ره‌وانه‌ی‌ لیبیا بكات