03/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێمه و ئه‌وروپیه‌كان
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 16->> :
ئه‌وانه كه‌مینه‌ن كه ده‌توانن شوێنی خۆیان دیاری بكه‌ن كه له كوێدان و له چ ئاستێكدا ئۆقره‌یان گرتووه ، زۆرینه‌ش خۆی داوه‌ته ده‌می رۆژگار و رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و زانستیه‌كان هه‌تا به قه‌ده‌ر رێی له شوێنێك ده‌كه‌وێت و خۆی به سروشتی یان ناسروشتی ده‌بینیته‌وه ، كه‌سێكی (ئه‌كادیمی) خه‌به‌ری له خۆی نیه كه له‌قه‌به علمیه‌كه‌ی به زایه‌داوه هه‌تا ده‌بیسێت كه گۆرانكاری گه‌وره رووبداوه له پسپۆریه‌كه‌یدا و ده‌یان كه‌س تێدا به‌شداربوون جه‌نابیشی یان شعور ناكات یان ئه‌گه‌ر شعوریكرد هیچ له‌سه‌ری راناوه‌ستێت و به‌خۆیدا ناچێته‌وه و هه‌ر خۆی ده‌خواته‌وه (ئه‌م قسه‌م بۆ ئه‌و كاتانه‌یه كه زانكۆكان هه‌موو توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌هه‌ند وه‌ربگرن به پێی مه‌رجه زانستیه‌كان و بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی توێژه‌ر كێیه و له چی مه‌مله‌كه‌تێكه‌وه هاتووه كه ئێستا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له هه‌رێمه‌كه‌مان لای كه‌می جێی پرسیار وگومانیشه ) یان كاكی سیاسی غافڵه‌و بێ ئاگایه له مه‌كانه‌تی سیاسی خۆی هه‌تا ده‌بینیت رێكخراوێك بازێك ده‌دات یان بارێك له رووبار ده‌نێت ئه‌نجا چاوی ده‌كرێته‌وه كه‌له دوای كاروانه‌وه جێ پێی كاروانچیان هه‌ڵده‌گرێته‌وه ئه‌گینا وون ده‌بێت و ناگاته مه‌نزل، بۆ تاقم و ده‌سته‌كانیتر ئه‌م قیاسه نادیده مه‌گرن، حاڵی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی وڵاتی ئێمه به‌م شێوه‌یه كه‌بۆم نوسین .
به‌ڵام ئه‌وروپیه‌كان هه‌موو شت هه‌موو كارێك هه‌موو حه‌زێك هه‌موو بنیاندنان و گه‌شه‌خوازیه‌ك ده‌كه‌نه پرۆژه و پرۆگرام ، ئه‌ویش به نوسین ، نوسینیش كه ئامار‌و نه‌خشه و خشته‌و ژماره له خۆی ده‌گرێت ، ئه‌ویش ئامانج له پرۆژه‌و تێچوون و كات و جۆرێتی (كواڵێتی) و كه‌سه به‌شداربووه‌كان و لایه‌نی سوودمه‌ند و رووماڵی پێویست و ئیستبیان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بازار‌و كۆمپانیاكان و قازانجی دوور و نزیك و ژینگه‌سازی و ده‌یان و سه‌دان و بگره هه‌زاران وورده‌كاریتری تایبه‌ت به نه‌خشه‌ی زیهنی و خه‌یاڵه نه‌خشه‌ی داهاتوو و هه‌یكه‌لی دوارۆژی كۆمه‌ڵگا له گشت روویه‌كه‌وه له خۆی ده‌گرێت . ئه‌وه‌ش جیاوازی نێوان ئێمه‌و ئه‌وانه .
هیچ كه‌سێكیش مه‌گه‌ر له حاڵی ده‌گمه‌ندا (حاڵی ده‌گمه‌نیش نه‌بووه‌ته بنه‌ما و پشتی پێ نابسترێت) ناگاته ئامانجی هه‌ر ئامانجێ بێت مرۆڤانه یان دژه مرۆڤانه بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و نه‌توانێت شوێنی خۆی و جێ پێی دیاری بكات كه به‌راستی له كام خاڵدا راوه‌ستاوه , ئه‌گه‌ر به ته‌مای خۆراوه‌شاندن و خۆته‌كاندن و خۆ ره‌تاندنه بۆ گرته‌نه‌به‌ری رێگه‌ی ئامانج و جاده‌ی هیوا .
كێشه‌ی گه‌وره‌ی توێژینه‌وه‌كان هه‌ندێك جار مامۆستای سه‌رپه‌رشتیار لێی وونه و له تاریكایدا هاواری تروسكایه‌ك ده‌كات ئیتر خوێندكار قوری كوێ بكات به‌سه‌ریدا ؟؟ .
(پرۆڤ مایكڵ) له‌م باسه‌دا بوو ده‌یویست پێمان بڵێت ئه‌گه‌ر تۆ به ته‌مای پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌یت، پێش هه‌نگاوی یه‌كه‌م بهاویت ده‌بێت و لابوودده كه هه‌واڵی خۆت بزانیت كه‌له كوێدا قاچت داناوه و لاقت له‌سه‌رچی رێك وه‌ستاوه !. ئه‌وه‌بوو د. هه‌ڤاڵ ووتی : له به‌رنامه‌ی (جی پێ ئێس- gps -)دا ئه‌گه‌ر داوا بكه‌ی شوێنێكت یان ماڵ و دامه‌زراوه‌یه‌كت یان ..یان .. نیشان بدات و رێنمایت بكات هه‌تا به ئاسانی بۆی برۆیت و بیدۆزیته‌وه ، ئه‌و یه‌كسه‌ر داوات لێده‌كات كه تۆ خۆت له كوێدای و له‌كام شوێنی یان له چ شه‌قام و شۆسته‌یه‌كی ، هه‌تا پێت بڵێم چۆن و له كوێوه بگه‌یته شوێنی داواكراو !!.
ئه‌م جه‌خته‌ی مایكل و نمونه‌كه‌ی دكتۆر حیكمه‌تێكی ره‌وانه كه ته‌نها بۆ توێژینه‌وه‌ش مه‌به‌ستم نیه به‌كاری بێنم به‌ڵكو بۆ هه‌ر كار‌و كاراكردنی هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كة و نه‌شلواوه به‌دوای هیواكانتدا بگه‌رێیت و داوای كۆمه‌كی بكه‌یت بێ ئه‌وه‌ی پێمان بێژی ئه‌رێ له كوێدا جووت پێت لاشه‌تی راگیركردووه ، فه‌رموون با یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ین هه‌تا پێكه‌وه شوێنی یه‌كتر پێناسه بكه‌ین ئه‌گه‌ر به ته‌نها خۆمان پێمان نه‌كرا ...!
هۆتێلی ئه‌ستۆریا – گۆنتیگن- ئه‌ڵمانیا 27-28/ 8/ 2013 سعات دوو
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 17- ئه‌لف - >>
له 24-8- 2013 چووینه سه‌ردانی دیواری به‌رلین و ئه‌ڵمانیه‌كانیش رێگه‌یان نه‌داوه هه‌مووی وێران بكرێت و ئه‌وه‌ی من بینیم چه‌ند سه‌د مه‌ترێكی دیواره‌كه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و كراوه‌ته مه‌زاری هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی به‌رلین بكات ، ئه‌وه‌شی برواته ئه‌و شاره دێرینه‌و سه‌ردانی سێ شوێنی گرنگ نه‌كات وه‌كو وایه ئاغایه‌كی بێگانه برواته هه‌ڵه‌بجه و دوو قوله قاپی نه‌چێته مۆنۆمێنته‌كه‌وه !. ئه‌و سیانه‌ش دیواری به‌رلین و كۆشكی په‌رله‌مان و مۆزه‌خانه‌ی به‌رلینه !، به‌ڵام به ناوه‌ی به‌رلینه له هه‌ڵقه‌یه‌كیتر ئه‌م (سه‌فه‌رنامه)دا )پێتان ده‌ڵێم بۆچی به‌ناو هی به‌رلینه !!. ئه‌گه‌ر مام و نه‌مردم ته‌نها ئه‌و شوێنه پێویستی به ته‌سویرو ته‌ئه‌مولنامه‌ی تایبه‌ته .
دیواری به‌رلین به دروستكردنی جیهانی سه‌ده‌ی بیسته‌می كرده دوو به‌ره‌و دوو قوتب و دوو فه‌لسه‌فه‌و دوو كۆمه‌ڵگه‌ی زۆر نامۆ و غه‌واره به‌یه‌كتر به‌ڵكو دوژمن و تینوو به خوێنی یه‌كتر ، ئه‌و دیواره به‌راستكردنه‌وه‌ی گه‌لی ئه‌ڵمانیشی كرده دوو پارچه جوگرافیای نه‌گونجاوو پێچه‌وانه به‌شێوه‌یه‌ك دوو ره‌نگ بوون هه‌روه‌كو به‌شێكیان له ئه‌ستێره‌یه‌ك و به‌شه‌كه‌ی تریان له ئاسمانێكتر بوو بێت .
رووخاندنی دیواره‌كه‌ش بووه سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ له ژیانی ئه‌ڵمانه‌كان و هه‌موو مرۆڤایه‌تی و كاڵبوونه‌وه‌و دارزانی به‌ره‌ی یه‌كێتی هێزه رۆژهه‌ڵاتیه‌كه (یه‌كێتی سۆڤیه‌ت)، سه‌رتان نه‌یه‌شێنم به دیوارێك ، به‌ڵام ساده ،باریك، وه‌كو هه‌ر دیوارێكی ئه‌و دونیایه كه من و تۆ ده‌یبینین و هیچیش لێی وورد نابینه‌وه، بروام پێ بكه‌ن تۆزێك له حه‌وشه‌كه‌ی ماڵی خۆمان به‌رزتره !!، ئه‌گه‌ر ته‌رحێكی بده‌مێ رێك له حه‌وشه‌ی ماڵه مه‌سولێكی به‌ترس ده‌چێت كه دوو سێ چین بلۆك زیاتر ده‌داته ده‌می دیواری حه‌وشه‌كه‌ی و له هه‌ردوو سه‌ری كۆڵانه‌كه‌وه چه‌ند پاسه‌وانێكی چاو سوور له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و ئیتر له‌پشتی حه‌وشه‌وه خۆی خه‌واندووه و ئیمانی نیه كه چۆن رۆژێك بوو ئه‌و حه‌وشه و حه‌سحه‌سه چاوسورانه نه‌بوو رۆژێكیش دێ نه حه‌وشه ده‌مێنێت و نه حه‌سحه‌س !! . (هه‌ر خوا باقی و بارییه) ))
دیوارێكی باریكی ساده‌ی سه‌دو شه‌ست كیلۆمه‌تری بووه قه‌ڵایه‌كی دژوار‌و شاخی هیمالایا له نێوان هه‌ردوو پارچه‌ی گه‌لێكدا ، نا ، به‌ڵكو هه‌ردوو به‌ره‌ی به‌شه‌ریه‌تی خسته دوو عاله‌مه‌وه كه ته‌نها خالقیان یه‌ك بوو !. لایه‌نه رۆژهه‌ڵاتیه‌كه بروای به‌و خالیقه‌ش نه‌بوو !.
من ئاوا تێده‌گه‌م كه مه‌رج نیه بۆ له‌ت وپه‌تبوونی دوو كه‌س و كۆمه‌ڵگا یان دوو گه‌ل یان دوو ناوچه بوونی زنجیره شاخێك یان رووبارێكی به‌خوروگوڕ یان ده‌ریایه‌كی بێ بنی به‌سام و هه‌یبه‌ت زه‌رور بێت هه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نها دیوارێكی وه‌كو به‌رلین به وێنه كه‌م و كورت و به مانا ترسێنه‌رو خنكێنه‌ر به‌سه بۆ كۆتایی هێنان به‌گشت خۆشی و خێراندارییه‌كی مرۆڤه‌كان، كه‌واته مه‌ڵێ قسه‌یه‌كی ئاسایم كرد، مه‌شڵێ هه‌ڵوێستێكی بێ مه‌به‌ستانه بوو ، به‌وه‌ش دڵت خۆش نه‌بێت كه مه‌ئمور بوویت و ئامر نه‌بوویت، وازیش له‌وه بێنه خۆت قوتاركه‌یت و له مه‌سولیه‌ت خۆت بدزیته‌وه ، هه‌روا ته‌نها به ده‌سته‌واژه‌ی ته‌نها ره‌خنه‌یه‌ك بووه‌و گرتوومه كافی نیه بۆ به‌رائه‌ت بوونت، هه‌ر قسه‌یه‌كی ئاساییه یان هه‌ڵوێستێكی بێ مه‌رامانه‌یه یان قبوڵی مه‌ئموریته بۆ ئامرێك یان ئه‌مرێك ده‌رده‌كه‌یت یان ره‌خنه‌یه‌كه‌و فرێی ده‌ده‌یت ده‌بێته هۆكاری تێكچوون و تێوه‌گلان له زۆر كاری چاوه‌رووانكراو یان چاوه‌روواننه‌كراو، من ناڵێم ره‌خنه‌ت نه‌بێت، نه‌شموته‌وه بێ هه‌ڵوێست به ، مه‌عازه الله ئه‌گه‌ر بڵێم قسه مه‌كه‌و سه‌رت كزكه ، تاقه‌تی نه‌سیحه‌تی له‌و جۆره‌م نیه، به‌ڵام مه‌رج نیه قسه‌ی گه‌وره‌و جوێنی گه‌وره‌و ره‌خنه‌ی گه‌وره قیاسی هه‌میشه‌یی بێت بۆ تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كان ، هه‌ندێك جار ده‌كرێت شتێكی هه‌كه‌زایی بێت و من و تۆ بدا به گژی یه‌كتردا و ببینه سینه‌مای خه‌ڵكیی !. دیوارێكی باریك وه‌كو دیواری به‌رلین بۆ دونیای كرده دو به‌شه‌وه خۆ هه‌زاران دیواریتری له‌وه‌به‌رزترو به‌رینتر هه‌بووه‌و هه‌یه و هیچیش رووی نه‌داوه !. وانه‌كان زۆرن، دێمه‌وه خزمه‌تتان به‌ڵام لای دیواری به‌رلین چاوه‌رووانم بكه‌ن ... !
گۆنتیگن- ئه‌ڵمانیا 29-8-2013 ده‌مه‌وبه‌یان .
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 17- بێ - >> :
پێشتر وتم دیوارێكی باریك توانی جه‌سته‌ی گه‌وره‌ی گه‌لی ئه‌ڵمانی بكاته دوو پارچه‌وه ، برینه‌كه‌شی هێشتا به ته‌واوی سارێژ نه‌بووه له‌دوای زیاتر له بیست ساڵ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو له‌ته‌كه !.
به‌ڵگه‌شم له‌سه‌ر ئه‌م سارێژ نه‌بوونه وته‌ی (پرۆڤ ماثياس) بوو كه‌له یه‌كێك له وانه‌كاندا ووتی : ئێمه هه‌موو شتێكمانكرد بۆ ئه‌وان و به‌ڵام ئه‌وان هیچیان بۆ ئێمه نه‌كرد، هه‌تا ده ساڵیتریش ئه‌و گرفتانه چاره نابن !.
ئه‌م وته‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر چه‌ند شتێك یه‌كێك له‌وانه : 1- قوڵی برینی دوو پارچه لكێنراوه‌كه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌ڵمان كه له‌دوای ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆر له‌یه‌كتر كرابوونه غه‌واره و دژمن . 2- به‌شه رۆژئاواییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا خۆیان به مه‌غدور ده‌زانن كه هه‌موو شتێكیان به‌خشیوه‌و هیچیشیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه له‌وانه‌شه ئه‌م وته‌یه هه‌ندێك موباله‌غه‌یه‌ی تێدا بێت چونكه ئه‌وانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ر خۆیان نه‌بوون به‌ڵكو به خاكه‌كه‌یانه‌وه هاتنه‌وه سه‌ر ئه‌ڵمانی دایك . 3- هێشتا هه‌ندێك ململانێ هه‌یه له نێوان هه‌ردوو به‌شی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوادا.
ئه‌و دیواره باریك و نزمه لێیهات ببێته شاخی قه‌ندیل و قه‌ندیی و قیمه‌تی ژیان نزمكاته‌وه بۆ بنی دیواره‌كه و بیكاته به‌ردی بناغه‌كه بۆ خۆی !، بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌كه‌ینه قسه‌ی خۆمان و ئه‌مانه‌تمان هه‌بێت له پاراستنی موڵك و ماڵی خه‌ڵكدا به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر وته‌یه‌كی جوانی عابریش بێت و له مه‌جلیسێكدا كردبێتی ، ژیری له‌وه‌دایه خاوه‌كه‌ی زیكر بكه‌ین، له‌م ئیلهام به‌خشیونه‌وه‌دا بووم سه‌باره‌ت مانا شاراوه‌كان له ژێر كۆنكرێتی دیواری به‌رلیندا له‌گه‌ڵ د. هه‌ڤاڵ و باسی ئه‌م حاڵه‌تانه‌م بۆ ده‌كرد ئه‌ویش ووتی : سه‌یره‌كه له‌وه‌دا مرۆڤ ئه‌و دیواره‌ی دروست كردوو هه‌ر مرۆڤیش رووخاندی !.
هه‌ر چه‌نده به سۆعبه‌ت و رۆحی نوكته‌وه ووتم : كه ئه‌و قسه‌یه به قووه‌ت نیه و ئه‌گه‌ر نوسیسشمه‌وه به ناوی خۆمه‌وه ده‌یڵێم !.
به‌ڵام راستیه‌كه‌ی قسه‌یه‌كی سه‌لیقه‌دارانه‌یه كه هه‌ر مرۆڤ خۆی بووه‌ته به‌ڵا بۆ خۆی و خۆی له‌ت له‌ت ده‌كات و كه‌چی ساتێكیش دێت ده‌زانێ كاره‌ساتی چاندووه و خۆی پێ ناگیرێت و له ته‌حه‌مولی ده‌رده‌چێت و دیواره‌كه هه‌ر به‌و ده‌ست و مه‌چه‌ك و نوێل و خانه‌كه‌نازو چه‌كوشه‌ی دروستی كردووه ده‌یروخێنه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش بۆ مرۆڤه‌كان سه‌ره‌رای كاولكاری رابووردوو هێشتا باشه كه‌به خۆیدا ده‌چێته‌وه و ئه‌و مێژووه ناشیرینه ده‌داته‌به‌ر ده‌ستڕێژی تف !.
...... هێشتا له سێبه‌ری باسه‌كانی دیواری به‌رلیندام ئه‌گه‌ر حه‌زتان كرد بمێننه‌وه بۆ هه‌ندێك ته‌ئه‌مولاتی په‌یوه‌ندیدار .....
هه‌ڵه‌بجه -یه‌ك شه‌ممه -1-9/ 2013
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 17 - تێ - >> :
ئێمه دیواری به‌رلین و به‌ندینخانه‌ی باستیل و عه‌زابخانه‌ی گوانتانامۆ و ئه‌بو غرێبی جارانی سه‌دام و دواتر ئه‌مریكاو ئێستای مالیكی و هاووێنه‌كانمان كردووه به مه‌سه‌ل و مقیاس بۆ حاڵه‌ته هاوشێوه‌كان له وڵاتانی دونیای گه‌لانی موسڵمان وه‌كو بمانه‌وێ به ناراسته‌وخۆ بێژین گرفته‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ن و شوێنیتری قه‌باعتخانه كه ویژدانی تێدا ترۆ بووبێت نیه‌و ئه‌وانه ئه‌گه‌ر داخرێن ژیان ده‌بێته به‌هه‌شتۆكه !.
به‌ڵام به‌خودای هه‌موومان نه‌ك وانیه به‌ڵكو بوختانێكی گه‌وره‌شه ئه‌گه‌ر وا چاوكزانه و گوێ گرانانه بروانین و ببیسین ، من پرسیارم ئه‌مه‌یه : له كام شار‌و شارۆچكه‌و لادێ‌دا ده‌یان دیواری به‌رلین ئاسای كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و تاقم تاقمێنه نیه ؟!، له نێوان كام حیزب و چی رێكخراوێكدا جیاوازی و جیداری نێوانیان (تڕی) دیواری به‌رلینی نه‌بریوه؟!، له ئه‌جه‌ندای كام ده‌سه‌ڵات و كام موعاره‌زه‌و له ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌و سیاسه‌تی رێگایاندا جۆرێك له داخران و بۆ خۆژیان و وشك مامه‌ڵه‌یی له گه‌ڵ به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگاكه‌یدا نیه و نه‌كراوه‌ته ڕینمایی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ؟!. بۆ كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانیش بۆ خۆتانی جێ دێڵم كه ئایا ئه‌و به‌چكه به‌رلینانه كه‌من یان زۆرن یان هه‌ر نین .
گوانتانامۆ به‌ڵێ بووه‌ته خاڵێكی ره‌ش له مێژووی ئه‌مریكا و ئه‌بوغرێبیش مێژووی هاوبه‌شی سێ سه‌رده‌می جیایه، به‌ڵام كه تۆ‌و ئێوه له گه‌ڵ من و ئێمه ئاماده‌نین وه‌كو هاوڵاتی هه‌رێمه‌كه‌ت یان هاوبروای دینه‌كه‌ت بماندوێنن و روومان پێ بده‌ن ئایا عه‌زابه ده‌روونی و جه‌نگه سینه‌ییه‌كه‌ی قورس‌تر نیه له ژووره ته‌سك و تاریكه‌كانی ئه‌بو غرێب و گوانتانامۆ ؟!. ئایا ئه‌وو ئه‌وان به پاڵ پاڵێنی حیزبی و شارشارێنه‌و بنه‌ماڵه‌په‌رستی و رۆحی شه‌ره گه‌ره‌كی جاران كه نایانه‌وێت هاوكاری ئێمه‌و ئێوه بكه‌ن بۆچی ئه‌وه دروستكردنی حه‌پسی ئینفرادی نه‌بێت و ته‌نها ناوی به‌رلین و باستیل و هتد .. به‌دناو بێت ؟!.
دیواری به‌رلین هه‌مووی به تابلۆی مانادار رازاوه‌ته‌وه و كاتێكیش سه‌رنجی ئه‌م دیو ئه‌ودیوی دیواره‌كه‌ی به‌رلینم ده‌دا وێنه‌ی چه‌ند عه‌بابه‌سه‌رێكی سه‌رتاپا ره‌شم هاته به‌رچاو كه كرابووه تابلۆ له‌سه‌ر دیواره‌كه و لای راستیانه‌وه دیوارێكی به‌رز هه‌بوو له گه‌ڵ چه‌ند سه‌ربازێك له خاڵێكی پشكنیندا راوه‌ستابوون وا تێگه‌یشتم كه ده‌بێت پاش پشكنین ئه‌نجا ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌وانه‌یه رێگه‌یان بده‌ن تێپه‌ركه‌ن بۆ ئه‌و سه‌ری دیواره‌كه! !!!! .
هه‌ر زوو حاڵی بووم كه ئه‌و تابلۆیه پێمان ده‌ڵێت : ئه‌ی خه‌ڵكینه و گه‌شتیارانی جیهان ئه‌وه ته‌نها ئێمه نه‌بووین دیواری به‌رلینمان دروست كردوو میلله‌تی خۆمان كرده دوو پارچه‌وه ، به‌ڵكو ئه‌وه شاری به‌غداده سه‌رنجی بده‌ن له جیاتی دیوارێك ده‌یان دیواری به‌رزتر له به‌رلینیان قیت كردووه‌ته‌وه و مه‌رگی رۆژانه ده‌ده‌ن به كه‌س و كار‌و هاوڵاتی خۆیان، تكایه ته‌نها ئێمه مه‌كه‌نه نمونه و ئه‌وه‌تا ئێمه دیواری خۆمان رووخاند و چه‌ند سه‌د مه‌ترێكمان هێشتووه‌ته‌وه بۆ وانه‌و ئامۆژگاری هه‌موو مرۆڤه‌كان، ئێمه كۆتایمان به‌و سه‌رده‌مه تاریكه هێنا تازه به تازه عێراقیه‌كان عاشقی دیواره‌كه‌ی ئێمه‌ن له ترسناكترین شێوه‌یدا و له جیاتی گرتنی وێنه‌ی یادگاریی له‌سایه‌یدا وێنه‌ی مه‌رگه ساتی جه‌ماعی له پاڵیدا پێشكه‌ش ده‌كرێت به هه‌موو جیهان . !! .
ئه‌وه ئێمه و ئه‌وه‌ش ئه‌وروپیه‌كان ، خۆتان بریارێك بده‌ن كه ئایا ئێمه وه‌ستایه‌كی كارامه‌ین له دروستكردنی دیواری پۆڵایینی پچراندنی پێكهاته‌كانی گه‌ل و وڵات‌دا یان ئه‌وانی ئه‌وروپی ؟... من ده‌مه‌وێت بیربكه‌ینه‌وه و پێوه‌ره‌كان نه‌بێته قوربانی هیچ كه‌سێك هه‌تا ئه‌گه‌ر كه‌سی قوربانیده‌ریش بێت ، من ده‌مه‌وێت وانه‌كان كۆكه‌ینه‌وه و فێربین و گرنگیش نیه لای كێ و له كوێ فێرده‌بین، ده‌ی با پێكه‌وه گوێ‌بگرین و فێریش بین ، ئایا ده‌تانه‌وێت و ئه‌م قسانه‌تان قبووڵه ؟، ده‌توانن نه‌یكه‌ن و بیده‌وه به نێوچاومدا ... قه‌ڵایه‌كم نیه بیگرم له دژتان و ده‌مه‌وێت گوێمان بۆیه‌كتر شل بكه‌ین هه‌تا یان ده‌مبه‌ن له گه‌ڵ خۆتان یان له‌ته‌كم دێن و پێكه‌وه به‌رده‌بینه چێره‌ی دیواره‌كان و هه‌ڵیان ده‌ته‌كێنین !. هه‌ڵه‌بجه - 2-9/ 2013