15/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌بادی: حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كانی
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند ناكۆكییه‌كانی ناو په‌رله‌مان بوون به‌هۆكاریی دواكه‌وتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی و له‌كاتی ره‌خنه‌گرتن له هه‌ركاندیدێك ناوی كاندیدێكی تر ئاراسته ده‌كه، عه‌بادی دووپاتیشی كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاركردنی خۆیان و كاره‌كانیان راناگرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌دوور گرتنی حكومه‌ته‌كه‌ی له ناكۆییه‌كان ئاشكرای كرد دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان نابێته هۆكاریی په‌كخستنی حكومه‌ت، عه‌بادی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو پێكهاته‌ی نوێی كابینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد، بهلاَم دوو دانیشتنی یه‌ك له‌دوای یه‌كی په‌یوه‌ند به‌و دۆسییه‌یه دواخران.