03/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول: ركابه‌ریم له‌گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان بایز نییه
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پالێوراوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه ركابه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان بایز هه‌بێت.
ناوبراو لهروونكردنهوهیهكدا ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌بوونی ركابه‌ری ده‌كات له‌نێوان خۆی و ئه‌رسه‌لان بایزدا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
چه‌ند رۆژێكه هه‌ندێ كه‌ناڵ و لایه‌نی سیاسی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه گوایه له‌نێوان جه‌نابی د. ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌رۆكی لیستی 102 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ-دا جۆره مونافهسهیهك هه‌یه، ئه‌گه‌ر چی كادیر‌و ئهندامو لایه‌نگرانی یه‌كێتی له‌وه دڵنیان كه ئه‌م ده‌نگۆیه ئهسڵو ئه‌ساسی نیه، به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانم بۆئه‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ست هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه روونی بكه‌مه‌وه، كه د. ئه‌رسه‌لان بایز جگه له‌وه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و سه‌رۆكی لیستهكهمانه، مامێكی خۆشه‌ویستی منه‌و هه‌میشه رێز‌و ته‌قدیرێكی تایبه‌تی لای هه‌موومان هه‌یه، بۆیه پێویست به‌وه ناكات كه‌س هه‌وڵی نه‌زۆكی وا بدات، چونكه ئێمه هه‌موومان كار بۆ سه‌ركه‌وتنی یهكێتیو لیسته‌كه‌مان دهكهینوو دڵنیاشین، له‌رێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ بۆ لیستی 102 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ڵامی شایسته‌ی چه‌واشه‌كارییه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ
د.ع