08/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئيسلامخوازان له به‌رده‌م كلتوری عه‌ره‌بی به ئهژدیهاكراودا.. !!
به‌شی چواره‌م و كۆتايی ---
كلتوری كۆری و چینی و هیندی و ئه‌مریكی و ئینگلیزی و روسی و هه‌تا یۆنانی و ئه‌رجه‌نتینی و تا ده‌گاته كلتوری دوورگه‌ی واق واق...!، ئه‌وانه‌ش له رێگه‌ی كونسوڵگه‌ریه‌كان و بنكه رووناكبیریهكانیان و فیلم و دراماكان و هێناو بردنی گروپی فیكری و فه‌رهه‌نگی وسه‌ما و گۆرانی و جل و به‌رگ و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و زانكۆكان و زۆر رێگای تره‌وه، نه عه‌لمانیه‌كان ره‌خنه‌یان هه‌یه له‌م هه‌ڵپه و هه‌ڵمه‌ته جیهانی و ناوچه‌ییه بۆ سه‌ر عه‌قڵ و كه‌لام و كلتور‌و ئایینی گه‌له‌كه‌مان و به‌ڵكو زۆریش شانازی پێوه ده‌كه‌ن و بوونه‌ته مهیتهریش بۆیان، نه ئیسلامخوازانیش ده‌توانن هه‌موو شتێ بڵێن و هه‌موو رێگه‌یه‌ك بگرنه‌به‌ر بۆ سنورداركردنیان . ئه‌و كه‌سه ئیسلامییانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت (كلتوری عه‌ره‌بی) نه‌یه‌ته وڵاتمانه‌وه و لایان بووه‌ته مۆته‌كه و زوو زوو (ئیسلام)ێكی كوردانه‌مان بۆ باس ده‌كه‌ن ئه‌وانیش ئه‌وه‌نده‌ی ته‌فسیری عه‌ره‌بی بۆ ئیسلام و عه‌قڵی عه‌ره‌بی بۆ شرۆڤه‌ی دهقهمكان لایان بووه‌ته كێشه هیچ ئه‌وه‌نده په‌لاماری كلتوره جیهانیه‌كانیان بۆ سه‌ر كوردستان لایان نه‌بووه‌ته كێشه‌ی گه‌وره !!.
هه‌مو كاتێك ئه‌وه‌م پێ خۆش و جێی متمانه‌مه كه زانا‌و مانا ناسێكی كورد بۆ ئیسلام و ده‌قه‌كانی وه‌حیی قسه‌م بۆ بكات هه‌تا زانایه‌كی دوور كه ئاگای له واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و په‌روه‌رده‌یمان نیه، چونكه ئه‌وه‌ی نزیكمه هه‌م شاره‌زایه به وه‌حیی و هه‌میش به وه‌عی ئێستامان، یانی ئه‌سڵ وایه ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی تێدا بێت. به‌ڵام دووره‌كان ئه‌گه‌ر له وه‌حییش قوڵبوونه‌وه‌یان هه‌بێت ئاكایان له حاڵی فیكری و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان نیه . به‌ڵام ئایا ئه‌و كه‌سانه به پێوه‌ری فه‌رزی كیفایه وه‌ك ژماره‌و وه‌ك جۆر له‌ناو كوردا ئێستا هه‌ن و پێگه‌یون ؟!، دیاره و روونه كه نه‌خێر وهێشتا ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌یانتوانیوه هه‌موو كه‌لێنه فیكری و فه‌توایی و فهلسهفیهكانمان بۆ پڕبكاته‌وه، بۆیه ناچارین گوێ بده‌ینه زانایان و بانگخوازان و بیرمه‌ندانی دوور به تایبه‌تی عه‌ره‌ب هه‌تا بۆشاییه رۆحیی و كهلامییهكانمان بۆ لێوان لێو بكه‌نه‌وه .
ئیبن خه‌لدون و ئیبن عاشورو ته‌ها عه‌بدوره‌حمان و غه‌نوشی و عائیز قه‌رنی و فه‌هد عه‌وده و شاتیبی و عیزی كوری عبدالسلام و قه‌رزاویی و سه‌ید قهتب و حه‌سه‌ن به‌ننا و عبدالله نوفه‌یسی و سه‌دانی وه‌كو ئه‌وانه له كۆن و نوێ‌دا ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی ئیسلامی (عه‌ره‌بین) و هه‌روه‌ها له عه‌لمانیه‌كانیش ده‌یانی وه‌كو محمد عابید جابری و محمد شه‌حرور و محمد حه‌سه‌نه‌ین هه‌یكه‌ل و نه‌وال سه‌عداویی و ده‌یانی تری عه‌لمانی بوونه‌ته دیارده‌ی عه‌لمانیه‌تی دونیای عه‌ره‌ب، ئێمه‌ی كورد هێشتا نه‌گه‌یشتوین به‌و ئاسته‌ی ببینه مامۆستای گهلانیتر، نه ئیسلامخوازان ئه‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌یان ناوه نه عه‌لمانیه‌كان ئه‌و داهێنانه‌یان كردووه، كه‌واته هه‌ردوولامان تا قۆناغێكیتر پێویسته سوودی راسته‌وخۆ له كلتوری فیكری گهلانیتر به تایبه‌ت عه‌ره‌ب وه‌رگرین . له ناو كوردا زانای گه‌وره‌و بیرمه‌ندو نوسه‌ری موسڵمانی باش و به‌رێز هه‌ن وه‌لێ هێشتا نه‌یاتوانیوه له سنوری هه‌رێم برۆنه‌وه ده‌ره‌وه‌و گهلانیتر ناچار بكه‌ن كه مامۆستایه‌تیان قبوڵ بكه‌ن . ئه‌و ئامانجه مه‌حاڵ نیه به‌ڵام ئاسانیش نیه، فه‌رموون با ده‌رگاكان له خۆمان بكه‌ینه‌وه‌و ئیجتیهاد و ئیبداعی گه‌وره بكه‌ین هه‌تا بێ منه‌ت بین له عه‌ره‌بی ئیسلامیی و عه‌لمانی .
ئێمه‌ی كورد له مردووه‌كانمان گه‌وره‌پیاوی وه‌كو سوبحانی و موفتی زاده‌و سه‌عید نورسی و عوسمان عبدالعزیز و مه‌لای گه‌وره و زۆریترمان هه‌یه له زیندوووهكانیش نمونه‌ی وه‌كو د . محمد تاهیر به‌رزنجی و د. ابراهیم أمینی پریسی و دكتۆر بالیسانی و دكتۆر باجه‌لانی و مامۆستا عه‌لی باپیر‌و مامۆستا كرێكار‌و دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی و دكتۆر محمد عه‌لی قه‌ره‌داغی و دكتۆر زه‌ڵمی و دكتۆر موحسین و دكتۆر خالید و زۆریترمان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وانه نه‌یاتوانیوه له ژوورێكدا كۆبنه‌وه‌و پێكه‌وه پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌مان بده‌نێ و هه‌ریه‌كه‌و بۆخۆیان خه‌ریكی كار‌و خزمه‌تی خۆیانن و هه‌ندێكیان توندگیرو ههندهكهیتر شلگیرو ئه‌وانه‌ی له ناوه‌راستدان به‌شێكی تریانن!!، سه‌ره‌رای گه‌وره‌ییان ئه‌و قسوریانهیان هه‌یه . هه‌ربۆیه ناتوانین دژ بینه‌وه به عه‌قڵ و ئه‌زمونی هیچ گه‌لێك به تایبه‌تی عه‌ره‌بی ئه‌گه‌ر زانیمان دژ نابێته‌وه له‌ته‌ك وه‌حیی و وه‌عی ده‌سته‌جه‌معی و كلتوری جوان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی كوردا .