19/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مارەیی
مارەیی مقدارێك پارە یان ئاڵتونە کە پیاو دەیدات بە ژنەکەی لەدوای بەستنی گرێبەستی هاوسەرگیری، حیکمەت و مەبەست لە دانی مارەیی تێگەیشتنی ژن و پیاوە لە جێگا‌و گرنگی پەیوەندی ژن و مێردایەتی و ئیحترام و بەڕیزەوە سەیرکردنی ئافرەتەکەیە لەلایەن پیاوەکەوە، نیشاندانی نیەتی چاکەو ئادابی کۆمەڵایەتی ژن و مێرد و بەردەوامی ژیانی هاوبەشیانە. لە زمانی عیبریدا مارەیی دان دە ناوی جیاوازی هەیە ئەوانیش بریتین لە: (میهر، صداق، نحلە، اجر، فریضە، حباء، عقر، علائق، طول و نکاح).
حوکمی شەرعی مارەیی ئەوەیە کەوا لەدوای بەستنی گرێبەستی هاوسەرگیری و پەیوەندی ژن و مێردایەتی واجب دەبێت لەسەر پیاوەکە کە بیداتە خێزانەکەی، نەک لەسەر ئافرەتەکە، بە پێچەوانەی سیستەمی خێزانی غەرب کە دەبێت ئافرەتەکە مەبلەغێک پارە بداتە هاوسەرەکەی.
بە دوو شێوە ئافرەت مافی وەرگرتنی مارەیی هەیە ئەویش لەدوای بەستنی گریبەستی هاوسەرگیری و پەیوەیندی ژن و مێردایەتی کە تەنانەت لەدوای مردنی هاوسەرەکەشیەوە ئەگەر مارەییەکەی وەرنەگرتبوو مافی ئەوەی هەیە کە لەماڵی مێردەکەی مارەییەکەی خۆی هەڵبگرێتەوە.
مارەیی لەسەر ئەساسی بنەماکانی قورئان و سونەت و رەئی زانایانی ئیسلام واجب کراوە کە بنەما قورئانیەکان بریتین لە:
« وَآَتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً» (النساء / ٤)
ماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن به‌و په‌ڕیی دڵفراوانی و ئاسوده‌یی یه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به ئاره‌زوو ویستی خۆیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له هه‌ندێك ماره‌یی و به‌خشییان به ئێوه، ئێوه بۆتان هه‌یه بیخۆن و به‌کاری بێنن، وه به‌بێ دوودڵی نۆشی بکه‌ن.
« فِيمَا تَرَاضَيْتُمْ بِهِ مِنْ بَعْدِ الْفَرِيضَةِ» (النساء / ٢٤)
(هه‌روه‌ها حه‌رامه) لێتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که مێردیان هه‌یه جگه له که‌نیزه‌کانتان (که له‌و زه‌مانه‌دا باو بووه) (ئه‌م سنورانه) خوا بڕیاری داوه له‌سه‌رتان، جگه له‌وانه‌ی که باس کران، حه‌ڵاڵه بۆتان که به‌هۆی ماڵ و داراییتانهوه هاوسه‌ر بگرن (تا چوار ئافره‌ت) تا پاك داوێن بن و له سنوری ڕه‌وشتی به‌رز ده‌رنه‌چن، جا له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێکدا هاوسه‌ریتان گرت ئه‌وه فه‌رزه که ماره‌ییه‌که‌یان بده‌نێ، وه گوناهیش نیه بۆ پیاوان که له سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ماره‌یی ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوسهرکانیاندا، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا جَاءكُمُ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ اللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِهِنَّ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ لَا هُنَّ حِلٌّ لَّهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ وَآتُوهُم مَّا أَنفَقُوا وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ وَلَا تُمْسِكُوا بِعِصَمِ الْكَوَافِرِ وَاسْأَلُوا مَا أَنفَقْتُمْ وَلْيَسْأَلُوا مَا أَنفَقُوا ذَلِكُمْ حُكْمُ اللَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿١٠﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاکێك که ئافره‌ته ئیمانداره‌کان کۆچ ده‌که‌ن و دێن بۆلاتان تاقییان بکه‌نه‌وه‌و به وردیی پرسیاریان لێ بکه‌ن (سه‌باره‌ت به کۆچ و هۆی هاتنه‌که‌یان)، خۆ خوا خۆی چاك زانا‌و ئاگایه به ئیمانه‌که‌یان، ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌رکه‌وت که ئیماندارن، ئیتر مه‌یانگێڕنه‌وه بۆلای کافران، نه ئه‌م ئافره‌تانه حه‌ڵاڵی ئه‌و کافرانه‌ن، نه ئه‌و کافرانهش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌م ئافره‌ته ئیماندارانه، (ئه‌گه‌ر مێرده‌کانیان) نهسرهفێکیان کردووه (له‌و ئافره‌ته ئیماندارانهدا) بۆیان بگێڕنه‌وه، ئیتر هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کیش نیه له‌سه‌رتان ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه ماره بکه‌ن ئه‌گه‌ر ماره‌ییان بده‌نێ، ئافره‌تانی کافر مه‌هێڵنه‌وه لای خۆتان (واتا ماره‌یان مه‌که‌ن) ئێوه‌ش (ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر) مه‌سره‌فێکتان (کردووه له ئافره‌تێکی کافردا) داوای بکه‌نه‌وه، ئه‌وانیش (ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکیان کردووه له ئافره‌تێکی ئیمانداردا) با داوای بکه‌نه‌وه، ئا ئه‌وه حوکم و فه‌رمانی خوایه که له نێوانتاندا بڕیاردراوه، وه ئه‌و خوایه زانا‌و دانایه.
« لَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِنْ طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ مَا لَمْ تَمَسُّوهُنَّ أَوْ تَفْرِضُوا لَهُنَّ فَرِيضَةً» (البقره / ٢٣٦)
گوناهتان ناگات ئه‌گه‌ر (نه‌گونجان) و ژنانتان ته‌ڵاق دا پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان و مارهیشتان بۆ دیاری کردبوون، ئێوه دیاری و یارمه‌تیه‌کیان پێ بده‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆری هه‌یه، وه ئه‌وه‌ی که هه‌ژارو که‌م ده‌سته (هه‌ر که‌س) به ڕادده‌ی توانای خۆی، ئه‌م دیاری و یارمه‌تی یانه ئه‌رکی سه‌رشانی چاکه‌کارانه، که به‌شێوه‌یه‌کی چاك ئه‌نجامی بده‌ن.