05/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
پاكستان: 55 كه‌س به‌هۆی لافاوو باران بارینه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌هۆی باران بارینی زۆر و به‌لێزمه له پاكستان 55 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، لێپرسراوانی ئه‌و ولاَتهش رایانگه‌یاند شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌هێز ناوچه‌كانی باكوری پاكستانی به‌ئاراسته‌ی هیندستان گرتووه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه قوڕو لیته‌یه‌كی زۆر درووست بووه كه گیان له‌ده‌ستدانی 55 كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و 150 ماڵیش به ته‌واوی داڕماون، به‌رپرسان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه 37كه‌سیش بریندار بوون و فڕۆكه‌یان به‌كارهێناوه بۆ رزگار كردنی لێقه‌وماوان، به‌هۆی رۆچوونی زه‌ویشه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر ژێرخانی ئابووری پاكستان كه‌وتووه.