05/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
400 هه‌زار سودانی پێویستییان به‌خۆراكه
پرۆگراكی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد نزیكه‌ی 400هه‌زار كه‌س له سودان پێویستییان به‌هاوكاریی خۆراكییه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بارانبارین و ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی زریانه‌وه، هه‌روه‌ك ئاشكرای كردووه كه دیارده‌ی زریان دیارده‌یه‌كی كه‌ش و هه‌وای مه‌ترسیداره‌و له‌نێوان هه‌موو دووساڵ بۆ حه‌وت ساڵێك دووباره ده‌بێته‌وه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیستمی بارنبارین ده‌بێت و ده‌بێته هۆی وشك بوونه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی رووبه‌رووی دیارده‌كه ده‌بنه‌وه، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا سودان رۆژ له‌دوای رۆژ رووبه‌رووی كه‌می باران بارین ده‌بێته‌وه، به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی خۆراكی جیهانیش رایگه‌یاندووه كه پێویستیتان به 10.9ملیار یۆرۆ ده‌بێت بۆ دابین كردنی هاوكارییه خۆراكییه‌كان.