03/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
داواكارییه‌كان بۆ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاد ده‌كات
به‌پێی راپرسییه‌ك كه له‌به‌ریتانیادا ئه‌نجامدراوه هاولاَتیانی ئه‌و ولاَته پشتیوانی له ده‌رچوونی ولاَتهكهیان ده‌كه‌ن له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، راپرسییه‌كه ده‌ری خستووه كه له%43ی به‌شداربووان به به‌ڵێ ده‌نگیانداوه‌و له%39ش به‌نه‌خێر ده‌نگیانداوه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌یڤد كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیران زیاد ده‌كات كه‌ماوه‌ی چه‌ندین مانگه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی رازی بكات بۆ مانه‌وه له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا، هاوكات ئه‌مریكا هۆشداریی داوه له‌باره‌ی بارگرانییه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ولاَتانی خۆرئاوا له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ریتانیا یه‌كێكه له 28ئه‌ندامه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاو پێیوایه كه وه‌ك پێویست مافه‌كانی له‌ناو یه‌كێتییه‌كه‌دا نه‌پارێزراوه.