01/04/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
فڕۆكه‌كانی رژێمی سوریا ده‌یان هاولاَتییان كرده قوربانی
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له رایگهیهنراوێكدا ئاشكرای كرد به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای رژێمه‌كه‌ی سوریاوه، بۆسه‌ر ناوچه‌ی ده‌یر عه‌سافیر له باشوری خۆرههلاَتی دیمه‌شقی پایته‌خت 33هاولاَتی كوژران كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن، روانگه‌ی سوریا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه بۆردومانی فرۆكه‌كانی سویا له كاتێكدایه به‌پێی ئاگربڕه‌كه هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نگی بۆماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆندا راگیراوه، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌توندی ئه‌و بۆردومانانه‌ی ئیدانه كرد.