31/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
یۆنان كۆچبه‌ران بۆ توركیا ده‌نێرێته‌وه
به‌رپرسێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرای كردووه، له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یۆنان و یه‌كێتی ئه‌وروپادا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یۆنان یه‌كه‌م كاروانی كۆچبه‌رانی نایاسایی ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كاته‌وه، تۆركیا پابه‌ند كراوه به‌وه‌ی 500كۆچبه‌ر له یۆنان وه‌ربگرێته‌وه، كه خه‌ڵكی سوریا‌و ئه‌فغانستان و پاكستانن و ماوه‌یه‌كی زۆره له‌چاوه‌ڕوانی په‌ڕینه‌وه‌دان به‌ره‌و ولاَتانی خۆرئاوا.