31/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئيسلامخوازان له به‌رده‌م كلتوری عه‌ره‌بی به ئه‌ژدیهاكراودا.. !!
به‌شی سێهه‌م ---
ئێمه‌و ومانان له‌وه سه‌رمان ده‌رناچێت كه زۆر و زوو پێداگرتن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو فیقهو فه‌توای (عه‌ره‌بی) - مه‌گه‌ر پاش پاكسازی یان پاكتاوكردنی نه‌بێت!-و دواتر پشت گوێ خستنی كتێب و سه‌رچاوه فه‌رهه‌نگیه ئیسلامییه‌كان هه‌مووشی به‌ناوی دژایه‌تی كلتورێكی جیا له كلتوری ئێمه‌ی كورد، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێك له نوخبه‌ی فیكر و قه‌ڵه‌مداره موسڵمانه‌كان و ئه‌نجا ئه‌وانه‌ش كه هه‌ر بۆخۆیان گوێكه‌ڕو دڵ كیناوین به‌رامبه‌ر ئیسلام و ئیسلامه‌تی .
هه‌ر ئه‌وانه به‌هه‌ردوو به‌ره‌یانه‌وه تا ئێستا گوێم لێنه‌بووه پێكه‌وه یان به جیا‌و به توێژینه‌ی زانستیانه یان كتێبێك یان لانی كه‌می به سیمینارێكی روون و راشكاو‌و به ده‌نگی به‌رز باس له‌وه بكه‌ن كه كه‌لتوری فارس و شێلراو به شیعه‌گه‌رایی كه زه‌به‌لاحترین ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌ی له پشته بووه‌ته مه‌ترسی به‌سه‌ر كه‌لام و كلتور‌و كیانی فیكری و هونه‌ری و سیاسی و میدیایی وئابوری و نه‌ته‌وه‌یی وئایینیمانه‌وه !. باشه كلتورێكی عه‌ره‌بی كه ده‌وڵه‌تێكی فیعلی و خاوه‌ن ستراتیجی له‌پشت نیه- هیچ نه‌بێت له‌م قۆناغه‌دا كه عه‌ره‌ب هه‌زار به‌ره‌و به‌رنامه‌ن- مه‌ترسیداره یان كلتورێك كه ئیمبراتۆرێتی ئێرانی له پشته ؟!. خۆهیچ نه‌بێت ئێستا به روونی ئێران و ده‌وڵه‌ته پاوانخوازییه دینی و نه‌ته‌وه‌چیه‌كه‌ی له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بوونی عه‌سكه‌ری و ئه‌منی و ئابوری و سیاسی و په‌روه‌رده‌یی و ..هه‌تاد هه‌یه!.به‌ڵام عه‌ره‌ب وتورك و ناوچه‌ی بوونیان زۆر كه‌متر ئاماده‌و ئاوه‌دانه ، بۆچی نابینن كه كتێبه‌كانی خومه‌ینی و خامه‌نه‌ئی و ته‌بته‌بائی و شه‌ریعه‌تی و سروش و مه‌له‌كیان و حافز‌و رۆمیی و شبسته‌ری و حوسه‌ین نه‌سرو خاته‌می و ..هه‌تاد.. به كوردی و فارسی ئه‌نجا عه‌ره‌بی كتێبخانه تایبه‌ت و گشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان پڕكردووه، له‌مه‌یان زمان به‌سراون یان جێ شانازییانه و وه‌لێ گاڵته به‌و خه‌ڵكه‌یتر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر دوو كتێبی عه‌ره‌بی بخوێنێته‌وه و بیكاته سه‌رچاوه‌ی فیكری و سلوكی.
سه‌رنجێكیش جێی ئه‌وه‌یه بیخه‌مه یادتان كه ئه‌وانی دژه (كلتوری عه‌ره‌بی) راست ناكه‌ن، به تایبه‌ت له‌مه‌یاندا ئامانجم عه‌لمانی و به‌ناو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه، ئه‌وه هه‌ر ئه‌وانه خۆیان رۆژانه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی محمد شه‌حرور و محمد عابید جابری و جه‌بران خه‌لیل و ئه‌دۆنیس و عه‌لی عه‌بدولره‌زاق و زۆریتر ئه‌و به‌ره‌بابه‌ن!، ئه‌وان دژه كلتوری عه‌ره‌بین به‌ڵام كام عه‌ره‌به‌ی عروبه‌ی له ئاسماندایه كردویانه به مامۆستای خۆیان