کرێکارو هەڵوێستی جیاواز لە بارەی دەنگدانەوە..
02/09/2013 نوسەر: bzavpress

کرێکارو هەڵوێستی جیاواز لە بارەی دەنگدانەوە..


نامەیەکی م. کرێکار لە زیندانەوە نامەیەك ئاراستەی موسڵمانانی نەرویج دەکات

بزاڤ

م. کرێکار دەنگ بەدەن بە حیزبی کرێکار(ئاپێ) وحیزبی سۆسیالیزمی  چەپ(ئێس ڤێ) یان  لیستی سورەکان..
 م. کرێکار هانی موسڵمانانی نەرویجی  ئەدات  بۆ دەنگ دان بە لایەنی چەپەکان لە نامەیەکدا کە لەزیندانەوە ناردویەتیە دەرەوە، هەروەها رۆژنامەی ڤێگێ لە ڕاپۆرتێکیدا دەربارەی ئەو نامەیەی کە م.کرێکار ناردوێتیە دەرەوە، دەڵێت: مەلا دەستگیر کراوەکە خۆی هەڵدایە ناو هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەوە،لایەنگری لە ئیتلافی سور سەوز دەکات.
لەونامەیەدا کە  کرێکار لە زیندانەوە ناردویەتە دەرەوە دەست ئاژانسی هەواڵی (ئەی بی سی )  کەوتوە دەڵێت: هانی  موسڵمانانی نەرویج ئەدات  بۆ دەنگدان بە حیزبی ئەربایدەرپارتی ناسراو بە (ئاپێ) و حیزبی چەپەکانی نەرویج و گروپی سور..
دەقی ووتەکەی کرێکار لە نامەکەدا بەم شێوەیە دەڵێت: " لە نەرویج وا گونجاوە موسڵمانان دەنگ بدەن بە حیزبی کرێکاران  ( ئاپێ) و حیزبی  چەپەکان (ئێس ڤێ) و سورەکان".
 م. کرێکار موسڵمانانی نەرویج ئەوەندە زۆر نین ، یاخود یەکگرتو نین، تا- بتواننن پارتێکی سیاسی یاخود فشارێك بخەنە سەر سیاسەتمەدارانی نەرویجی وەبینیومانە لە دەسەڵاتی ڕابوردیاندا.. سەرۆك وەزیرانی نەرویج(ستۆڵتن بێرگ) وەکو سەرۆك وەزیرانی پێشوی نەرویج (بوندەڤیك) کوێرانە دوای سیاسەتی "بۆش" نەکەوتوە.
  لە ڕپۆرتەکەدا هاتوە دەڵێت: چەند هەفتە لە مەوبەر کرێکار گەڕایەوە ناو میدیاو ڕاگەیاندنەکانی  نەرویج، دوای ئەوەی  زانرا پۆلیسی ئەڵمانی لێکۆڵینەوەیەکی ووردی دەربارەی ئەو و گروپەکەی کردوە
لایەنگریەکی گوماناوی..
ئایا (ستوڵتن بێرگ)  ئیتلافەکەی ئەرزش دادەنێن بۆ ئەم پشتگیریەی کرێکار؟ ئەمەش خۆی بۆ خۆی گوماناویە..
بۆ زۆربەی زۆری  سیاسەتمەدارانی نەرویجی رۆنبۆتەوە کە کرێکار خۆی  سومبولێکە  ئەو هەڵانەی کە  یاسای نەرویجی هەیەتی بۆ  یاسای پەنابەری لە  نەرویج بەتایبەت حیزبی ڕاستڕوەی مەسیحی(ئیف ئاڕ پێ) کە زۆر ڕەخنەیان لە حوکومەتەکەی ستۆڵتن بێرگ دەگرت، بۆ هەموو ئەو چاکەکەی کە لەگەڵ کرێکاردا دەیکات،  چەکەکەش ئەوەیە  کە لە نەرویجدا هێشتویانەتەوە  ڕادەستی  حوکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی ناکەنەوە، سەرباری ئەوەش چەند جار ئەمریکا داوای کردوەڕادەستی ئەوانیشی نەکردوە.
لەنامەکەدا م.کرێکار دەنوسێت: ئیتلافی چەپڕەوەکان زۆر نزیکە لە مافەکانی موسڵمانەوە بۆیە هانی موسڵمانان ئەدات کە دەنگیان پێبدەن.
حیزبی دەسەڵاتدارسەبارەت بە نامەکەی م. کرێکار دەڵێن: کرێکار مافی دەنگدانی نیە، هەرەها  لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کرێکار لەوە دەترسێت.. کە ئیتلافی ڕاستڕەوەکان  دەسەڵات بگرنە دەست لە نەرویجدا، دیسانەوە کوێرانە بکەونەوە دوای سیاسیەتی  دەرەوەی ئەمریکا، لە درێژەی نامەکەی کرێکاردا هاتووە..ستراتیژی چەپڕەوەکان و موسڵمانان خاڵی هەوبەشیان زۆرە.
ئەربایدەر پارتی (حیزبی کرێکاران) سوپاسی دەربڕی بۆ پشتیوانیەکەی کرێکار، ووتەبێژی وەزارەتی دادی نەرویجی(پۆل لۆینسس) ڕایگەیاند: کرێکار مافی دەنگدانی نیەو ئەو مافەشی نادرێتێ.
 ووتەبێژی پارتی چەپی سۆسیالیستی(سیلیا شەی تڤەیتداڵ) ڕایگەیاند: پێمان باش بوو کرێکار خۆی بە دوور بگرێت لەو  قسانەو خۆی تێكڵاوی هەڵبژاردنەکان نەکردایە، زۆر  پێمان ناخۆشە کە ئیسلامییەکی توندڕەو پەنجەی بۆ  ئێمە درێژ کردوە کە دەنگمان بدەنێ  ئێمە بە عیبەی دەزانین، رێنمایی هەمووان دەکەین  کە گوێ بۆ بوچوونە سیاسیەکانی کرێکار نەگرن.
هەروەها یەکێك لە بەرپرسانی حیزبی راستڕەوی(ئیف ئاڕ پێ) کە ئەو هەواڵەی پێڕاگەیندرا قاقای  پێکەنینی لێدا بەناوی (ئەندەرس ئەنوندسن) دەڵێت: من بۆم روون نەبۆتەوە کە ئەو سێ لایەنە خۆشحاڵ بووبێتن بە پشتیوانیەکەی کرێکار، بەڵام خۆشحاڵیشم کە ناوی ئێمەی نەهێناوە، رێنمایی ئەوەی نەکردوە کە دەنگ بدرێت بە ئێمە، هاوڕێ سیاسیەکەی "ئەندەرس" بەناوی(پر ساند بێرگ) پێی وایە  کرێکار بەنفعی خۆی بە خەڵك دەڵێت دەنگ بدەن، هەوەوها پێیوایە  هەر دەنگێك کە بە پارتی کرێکارنی نەرویجی دەدرێت، دەنگێکیشە بۆ مانەوەی کرێکار لە نەرویجدا، ئیتلافی سورو سەوز بە سەرپەرشتی حیزبی کرێکارانی نەرویجی، هیچ کات ئەو بە زۆرە ملێیی  لە نەرویج ناکەنە دەرەوە، ئەم ووتانەی بە پۆستێکی ئەلیکترۆنی بۆ رۆژنامەی ڤێگێ ناردوە.
لەکاتی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ز،دا لە نەرویج کرێکار یەکێك بوو  لە باسوخواستە گەرمو گرنگەکانی  هەڵبژاردنی ئەو ساڵە بەتایبەتی بۆ  (ئێف ئاڕ پێ)..
(عابید راجا) بە رچەڵەك پاکستانی ، یەکێكە لە سەرکردە دیارەکانی حیزبی چەپی نەرویجی، دەڵێت: کرێکار پیاوێکی ترسناکە و خۆشحاڵ نیم بەوەی کە هەوڵئەدات هانی موسڵمانان بدات بۆ دەنگدا هەروەها دەڵێت: کرێکار پیاوێکی تاوانبارەو سازادراوە بە دەرکردن لە ووڵاتی نەرویج، خۆشحاڵ نیم بەوەی کە زۆر گرنگی بە قسەو باسەکانی دەدرێت.
(بزاڤ) :  لە ڕاپۆرتەکەی ڤێگەدا هەندێك زانیاری داوە لەسەر  خودی مامۆستا کرێکار کە بە گرنگمان  نەزانی وەریبگێڕین  بۆ زووبانی  کوردی، چونکە هەموو زانیاری کۆن لەسەر خودی جەنابی مامۆستا کرێکار.
بۆ ئەو مەبەستە ڤێگێ پەیوەندی کرد بە پارێزەرەکەی  کرێکارەوە(مێلین)  ڕاگەیاند: کە ئەو ئاگادار نیە  لە بۆچوونە سیاسیەکانی کرێکار.

بزاڤ: مامۆستا کرێکار لە مانگی ٤ ساڵی ٢٠١٢  دەستگیر کراوە لە سەر سوتاندنی قورئان و سوکایەتی پێکردنی ، شایانی باسە تاکە موسڵمان بوو کە خاوەنی هەڵوێست بوو وەك کەسیایەتی دیار لە ناو ئیسلامیانی کوردا کە زۆر شەرفمەندانەو دیندارانە  لەسەر ئیسلامەتی و دینداری و قورئانی موسڵمانان هەڵدایە، تا دواجار لەسەر هەڵوێستە دیندارانەکەی  بۆ ماوەی ٢ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا،  لە نەرویچدا  هەرکەسێك  دوو لەسەر سێی زیندانەکەی تەواو بکات  دەتوانێت کاتەکانی تری لە ماڵی خۆیدا تەواو بکەت بەو پێیە بێت مامۆستا کرێکار دەبێت  ئەم مانگە  ئازاد بکرێت.. بزاڤ:  دوعای خێرمان بۆ مامۆستا کرێکارو زیندانیانی  موسڵمانان لە هەموو زیندانەکانی جیهاندا  دەکەین داواکارین لە خوای گەورە بە زووترین کات ئازاد بکرێن. ئامین

سەرچاوە..VG