30/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
راپرسییه‌ك نابووت بوونی جه‌ماوه‌ریی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا ئاشكرا ده‌كات
به‌پێی راپرسییه‌ك كه رۆژی سێشه‌ممه ئاشكرا كرا، ئاستی جه‌ماوه‌ریی بوونی هه‌ریه‌ك له فه‌رانسوا هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو مانوێل ڤاڵس سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیووه، راپرسییه‌كه رۆژنامه‌ی فڕانس ئینته‌ر و گۆڤاری لیسكبریس ئه‌نجامیانداوه، له‌به‌رامبه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ی كه هۆلاند سه‌رۆكێكی باشه، له%81ی به‌شدار بووه‌كان به نه‌خێر ده‌نگیانداوه، له%68ی ده‌نگده‌رانی راپرسییه‌كه‌ش له سه‌رۆك وه‌زیران رازی نین، نیكۆلاس ساركۆزی سه‌رۆكی پێشووی فه‌ڕه‌نسا تاكه ركابه‌ری سه‌رۆكی ئێستایه‌و ئه‌ویش تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سه‌دان ملیۆن دۆلاری له‌سه‌ره.