29/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زیری ئاسایشی ئه‌مریكا توندوتیژی به‌رامبه‌ر به مسوڵمانان مه‌ترسی درووست ده‌كات
جیه جۆنسۆن وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا هۆشدارییدا به‌رامبه‌ر، به به‌كارهێنانی ئیسلام و مسوڵمانان وه‌ك به‌شێك له‌بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ولاَته‌كه‌ی و وتی، وتاری چوند له‌باره‌ی مسوڵمانه‌كانه‌وه، زیان به‌ئاسایشی ولاَته‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناو كاندیده‌كانی ئه‌مریكادا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، دۆناڵد ترامپ زۆرترین په‌لاماری بۆ سه‌ر ئیسلام ئه‌نجامداوه‌و یه‌كێكه له‌و كه‌سه توندڕه‌وانه‌ی كه كاریگه‌ریی خراپ جێده‌هێڵێت، هاوكات پۆلیسی ئه‌مریكا به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ترامپی ده‌ستگیر كرد له‌سه‌ر په‌لاماردانی رۆژنامه‌نووسێك.