28/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
له به‌نگلادیش داوای دهركردنیئیسلام ئاینی ره‌سمی ولاَته له‌ده‌ستوردا‘‘ ره‌ت ده‌كرێته‌وه
دادگای بالاَی بهنگلایدیش داواكاریی 12كه‌سی ره‌ت كرده‌وه كه داوا ده‌كه‌ن ئه‌و به‌نده‌ی ده‌ستور كه‌ده‌ڵێت ئاینی ئیسلام ئاینی ره‌سمی ولاَته ده‌ربكرێت، ره‌تی كرده‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه داواكارییهشدا سه‌دن ههزلۆ مسوڵمان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، به‌نگلادیش كه دانیشتوانه‌كه‌ی 160 ملیۆن كه‌سه و له%90یشی مسوڵمانه، له‌ئێستادا چه‌ند كه‌سێك ده‌یانه‌وێت دژی ئاینه‌كه‌یان بووه‌ستنه‌وه، ده‌ستوری به‌نگلادیش كه ساڵی 1971 نوسراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت هه‌موو ئاینه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌وڵتدا وه‌ك یه‌كن،بهلاَم حسین محه‌مه‌د ئه‌رشه‌د حاكمی سه‌ربازی به‌نگلادیش له ساڵی 1988دا ده‌ستوری هه‌موار كرده‌وه‌و تیایدا ئه‌وه‌ی جێگیر كرد كه ئاینی ره‌سمی ولاَت ئاینی ئیسلامه، حسینه واجد سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و ولاَته بریاریدا ده‌ستوری ولاَت بكرێته عه‌لمانی به‌ڵینیشیدا كه یاسایه‌ك په‌سه‌ند نه‌كرێت كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئاینی ئیسلام بێت.