مه‌حوی له نه‌وه‌ی دووه‌می قوتابخانه‌ی نالییه وشعره‌كانى له چڵه‌پۆپه‌ی شیعری كلاسیكی كوردیه
سه‌باره‌ت به ناوى مه‌حوى مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس ده‌ڵێت: ناوى مه‌لا محه‌ممه‌د كوڕی مه‌لا عوسمانی باڵخی له نه‌وه‌ی پیر و زانای ناودار (شێخ ره‌ش)ه.
سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌حوی له شاری سلێمانی له‌دایكبووه و له‌باره‌ى ساڵى له‌دايك بوونيه‌وه ڕاى جياواز هه‌ن :
مامۆستا مه‌لا عبدالكريمى موده‌ريس به پشت به‌ستن به زانيارييه‌كانى محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ ده‌لێت : ساڵی 1252ی كۆچی كه ده‌كاته 1836-1837 له‌دایكبووه.
كاكه‌ی فه‌لاح پێى وايه له ساڵی 1247ی كۆچی كه ده‌كاته 1831-1832 له‌دایكبووه.
عه‌لادین سه‌جاديش ده‌ڵێ ساڵی 1246ی كۆچی كه ده‌كاته1830-1831 له‌دایكبووه.
د. مارف خه‌زنه‌دار ده‌نووسێ ساڵی 1831ی زایینی له‌دایكبووه.
ده‌رباره‌ى كه‌سێتی و شێوه‌ى مه‌حوی مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی به‌م جۆره باسى ده‌كات كه: پیاوێكی باڵابه‌رز و كه‌ڵه‌گه‌ت، سووروسپی و چاوگه‌وره و ریشێكی درێژی پێوه‌بوو.. به‌نه‌رمی و له‌سه‌رخۆ قسه‌یكردووه، مێزه‌ری سپی كوردانه‌ی له‌سه‌رناوه و كه‌واوسه‌ڵته و جوببه‌ی له‌به‌ركردووه.
باوكی سۆفی و خه‌لیفه‌ی شێخی سیراجه‌دینی ته‌وێڵه بووه كه ئه‌ویش خه‌لیفه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالیدی شاره‌زووری بووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌حوی دروستده‌كات و ئه‌ویش هه‌مان رێچكه‌ی سۆفیگه‌رێتی ده‌گرێته‌به‌ر و ده‌بێته سۆفی و خه‌لیفه‌ی شێخی به‌هادین.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شاعرێكی سۆفی بووه كاریگه‌ری حافز و سه‌عدی و مه‌ولانای رۆمی و شه‌بووسته‌ری فارسی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئیبن عه‌ره‌بی و مه‌نسوری حه‌للاج و زه‌ننونی میسری و ئیبن فاریز و رابیعه‌ی عه‌ده‌وی .
ساڵی 1874-1875ی زایینی له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌كیتردا بۆ به‌غداد دوورده‌خرێنه‌وه كه ده‌وترێت هۆكاره‌كه‌ى ڕه‌خنه‌گرتن بوه له سيسته‌مى حوكمڕانى و هه‌ندێك داب و نه‌ريتى خراپى كۆمه‌ڵايه‌تى .
مه‌حوی هه‌ر سێ زمانی كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی به باشی زانیوه.
ساڵی 1883ی زایینی ده‌چێته حه‌ج و له گه‌ڕانه‌وه‌یدا سه‌ردانی ئه‌سته‌مبوڵ ده‌كات و له‌وێ چاوی به سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م ده‌كه‌وێ‌و سوڵتانیش كه‌سێتی ئه‌وی ده‌چێته دڵه‌وه و رێزی زۆری لێده‌گرێ و خه‌ڵاتی ده‌كات و بڕیاری دروستكردنی خانه‌قایه‌كی له سلێمانی بۆ ده‌دات و له‌دواتردا مه‌حوی به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی سوڵتان عه‌بدولحه‌میده‌وه به‌سه‌ر گه‌لی یۆنان‌دا شیعرێكی بۆ هه‌ڵبه‌ستووه كه تیایدا هاتووه:
فه‌تح و زه‌فه‌ر به ناوی كێ بێ؟ خه‌لیفه‌ی ئیسلام
(عه‌بدولحه‌مید)ی غازی، سوڵتانی روبعی مه‌سكون
تا مردنيشى هه‌ر له خانه‌قاكه‌يدا سه‌رقاڵى وتنه‌وه‌ى زانستى شه‌رعى بوه به فه‌قێكانى سه‌باره‌ت به ساڵى مردنه‌كه‌شى بێخودی شاعیر به دێڕه شیعرێكی فارسی باسی ساڵی مردنه‌كه‌ی ده‌كات كه ده‌ڵێ:
چو بشنید (بیخود) وفات سلف
بتاریخ گفتا: "عمر ما شد خلف"
ئه‌م "عمر ما شد خلف" به‌پێی پیتی ئه‌بجه‌دی ده‌كاته: 1324ی كۆچی.
چه‌ند نمونه‌يه‌ك له شعره‌كانى:
به ده‌م مه‌وجی خوێنی ئه‌شکه‌وه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
ده‌رونم که‌یلی زوخی ده‌رد و غه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
ڕه‌قیبی سه‌گ حه‌زی بو، کوشتمت، سه‌یری که چۆنی بۆم
دوعا بۆ ده‌ست و تێغت من ده‌که‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
به غه‌دداری نه‌وه‌ک ناوت به‌رن، بمئه‌نجنی، قه‌ت من
شکاتی جه‌وری تۆ به‌ر که‌س ده‌به‌م؟ بڕوانه چۆنم بۆت!
هه‌ناسه‌ی ئاگرینم برده‌وه‌به‌ر، تا ده‌رونم سوت
به ناڵه تا دڵت سه‌خڵه‌ت نه‌ده‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
بیانو بگره، شێوه‌ی خۆت بشێوێنه به من کوشتن
وه‌ها چاوی به‌دت لێ لاده‌ده‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
به ئاوی گریه هه‌رده‌م ناوی چاوم ششتوه، نه‌ک جێت
به خوێن ئاغوشته بێ، تۆ، چاوه‌که‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
غه‌می خۆشی نیه ((مه‌حوی)) له دڵیا، هه‌ر غه‌می تۆیه
له عیشقتدا ده‌که‌م غه‌م بۆ به‌غه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
***
سبەینـێ (یحـشـر المـرء)ە، براگـەل فرسـەتە ئەمـڕۆ
تەبەڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم
***
ده‌مێ به‌وه‌سیعه‌تی كورسی پێم كه‌ره‌م كه ئه‌ی ره‌ب
زووبانی پێوه ڕوابێ به‌قـــــــه‌د هه‌مـــــوو كــــــه‌وكه‌ب
به عومری نوحـــــه‌وه ته‌وقیــــــفی تۆ بكا ئیــــــمدداد
له به‌حـــــری شوكره‌وه یه‌ك قه‌تره بێــــنمه سه‌ر له‌ب
***
بۆ ئه‌ونه‌ی زۆر دڵیان به دنیا و سامان و سه‌روه‌ت ی كاتی خۆشه
زه‌مانه به‌عزه كه‌سانێ له پڕ هه‌ڵدبـــــڕێ
ئه‌وه‌نده‌یان هه‌ڵده‌بڕێ هه‌تا له‌كه‌ل ده‌بڕێ
به یه‌ك دوو كلكه به‌ره‌و ژووری برده‌وه دنیا
به تاكه نووكه شه‌قێكی فڕێ ده‌دا له پڕێ