28/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئيسلامخوازان له به‌رده‌م كلتوری عه‌ره‌بی به ئهژدیهاكراودا..
به‌شی دووه‌م ---
ئه‌م بابه‌ته كه‌مێك ئاو كێشه‌و كه‌مێكیش چیكڵدانی ده‌وێت سابه‌ڵكو تا كۆتایی به‌شه‌كانی ئه‌م چه‌ند بازنه نوسینه‌م بتوانم په‌یامی پێویستی خۆمتان پێبگه‌یه‌نم و بده‌م له ناوه‌راستی ئامانجه هاوبه‌شه‌كه‌ی هه‌موومان، ده‌ی فه‌رموون بۆ خاڵی سێ و چوار:
سێ : هه‌ندێك له‌و قه‌ڵه‌مداره موسڵمانانه هه‌موو كتێب و نوسینه‌كانی خۆیان به زمانی عه‌ره‌بی نوسیوه‌و خهڵكیتر بۆیان وه‌رگێراون و هه‌ندێك جاریش كه قسان ده‌فه‌رموون من بۆ خۆم حه‌ز ده‌كه‌م به عه‌ره‌بی قسان بكه‌ن نه‌ك به كوردی هه‌تا بتوانن په‌یامه‌كه‌ی خۆیان به باشی بگه‌یه‌نن. ئه‌م سه‌رنجه‌م توانج نیه خوانه‌خواسته، به‌ڵام ره‌خنه‌یه‌كه له‌وان كه بۆچی زۆر له‌سه‌ر كورداندنی ئیسلام و دووربوون له كلتوری عه‌ره‌بی –كه گه‌وره‌ترین به‌شی كلتور‌و گێڕی فه‌رهه‌نگه‌كه‌یان بوونی زمانه- سورن و كه‌چی بۆخۆیان به‌رهه‌مه‌كانیان به‌و زمانه نوسراوه نه‌ك زمانی كوردی؟!. ئایا ئه‌وه باشتر رێگه خۆش ناكات بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی (كلتوری عه‌ره‌بی) و وه‌رگرتنی ئیقامه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ناو كورددا؟!. من بۆ خۆم هیچ لارییهكم له‌وه نیه كه‌سێك نهتوانێك به زمانی خۆی بنوسێت به زمانی عه‌ره‌بی بنوسێت و بڵاو بكاته‌وه، بۆخۆشم ئه‌وه‌نده‌ی كتێبی عه‌ره‌بیم خوێندووه‌ته‌وه كتێبی كوردیم هه‌رگیز نه‌خوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی نوسینه‌كانم كه ده‌كاته نۆبه‌ش له ده‌به‌ش به كوردی نوسیومن، مهبهستشیم له‌وه‌یه كه گونجاو نیه قهڵهموانێك دژه (كلتوری عه‌ره‌بی) وتار‌و وێزگه‌ی هه‌بێت، ئه‌مما خۆی به عه‌ره‌بی بنوسێت و ئه‌وه‌نده‌ش نوسینه‌كانیان سوودیان گه‌یاندووه به خوێنه‌ری عه‌ره‌ب، خوێنه‌ری كورد هیچ ئه‌وه‌نده سوودیان لێ نه‌بینیوه!.
چوار : نامه‌وێت به‌ردێكی سارد بنێم به دڵی كه‌سه‌وه، به‌ڵام مه‌حاڵه، جارێكی تریش مه‌حاڵه ئێمه‌ی كوردی ئیسلامخواز بتوانین له %100 له كلتوری فیكری ئیسلامیی و نا ئیسلامیی عه‌ره‌بی خۆمان قوتار بكه‌ین، ئه‌وه‌ش زۆرجار داوایه‌كی نه‌ته‌وه‌په‌رستیه-به‌تایبه‌تی لای عه‌لمانیه‌كان-و هه‌ندێك جاریش موجامه‌له‌ی ده‌وروبه‌ره به‌تایبه‌تی له ده‌می هه‌ندێك له وته‌بێژه ئیسلامییه‌كانه‌وه!. ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م قۆناغه پێویسته بووترێت ئه‌وه‌یه كه گۆرینه‌وه‌ی ئه‌زمونی كوردی وعه‌ره‌بی و به پێچه‌وانه‌یه له دایه‌ره ئیسلامییه‌كه‌دا زۆر زه‌روره ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین بگه‌ینه ئه‌و ئاسته!. به‌ڵام ئایا تا ئێستا ئێمه گه‌یشتووین به‌و ئاسته و كێن ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته مه‌رجه‌عی فیكری و فیقهی و فه‌توایی وفه‌لسه‌فی له‌ناو كوردا ؟! هه‌تا به یه‌كجاری بێ منهتبین له هه‌موو عه‌ره‌ب و كلتوری عه‌ره‌بی؟!..