28/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئيسلامخوازان له به‌رده‌م كلتوری عه‌ره‌بی به ئهژدیهاكراودا.. !!
به‌شی یه‌كه‌م ---
له ژێر ناوی به (كوردیی)كردنی ئیسلام و ئیسلامه‌تیدا زوو زوو ده‌خوێنمه‌وه‌و گوێم لێیه كه هه‌ندێك له قهڵهمدارولێكۆڵهران –هه‌ندێك له ئیسلامخوازان و ههمووعهلمانیهكان-ده‌یانه‌وێت بۆمان بسه‌لمێنن كه (كلتوری عه‌ره‌بی) بووه‌ته چاوگه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كان، وه ته‌واوی پاشكه‌وتن و پاشكۆییهكانی كوردیان به‌ستووه به ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و كلتوره‌وه، یانی لای ئه‌وان (كلتوری عه‌ره‌بی) و كولێرای فیكری كوردی موسڵمان یه‌ك ده‌ردو ده‌رهاویشته‌یه. به‌ڵام ئه‌و جۆره حكومه‌تدارییه بۆ سه‌ر بابه‌تێكی ههستیارو ئه‌نجا قبوڵكردنی ده‌بێته ههوانتهكاری ئه‌گه‌ر سنور‌و سایه‌ی ئه‌و بریاره روون نه‌بێته‌وه . بۆیه پێویسته به چه‌ند كورته ته‌وه‌رێكی ناونیشان ئاسادا چه‌ند رسته‌یه‌كی له‌سه‌ر بێژین :
یه‌ك : كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و كه‌سانه-به تایبه‌تی ئیسلامیه‌كان- ئه‌وه‌یه كه نه‌یانتوانیه‌وه پێناسه‌یه‌كی روونی كلتوری عه‌ره‌بی بكه‌ن، له‌وه خراوتر زۆر به خراپی سوود له لێداوانهكانیان وه‌رگیراوه‌و له‌لایه‌ن دژه ئیسلامهكانهوه -سه‌ره‌رای بروای خۆیان- ده‌یانه‌وێت مانایه‌كی بێ‌سنور بدرێته كلتوری عه‌ره‌بی و ده‌شیانه‌وێت له‌و رێوه هه‌رچی په‌یوه‌ست بێت به‌و زمانه‌وه ره‌تبكرێته‌وه‌و فڕێ بدرێته ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه. هه‌رچی زانستی نه‌حو سه‌رف و به‌لاغه‌و به‌یان و به‌دیع و ته‌واوی ته‌فسیره‌كان بۆ قورئان و گشت لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ فه‌رمووده‌كان بگره -هه‌ر له‌وانه‌ی ناوی خۆیان ناوه موسڵمان- فه‌رمووده‌كانیش به كلتوری عه‌ره‌بی و ئومهییهكان ده‌زانن!، پاشان –به تایبه‌تی عه‌لمانیه‌كان-ئوسوڵ و فیقهو و فه‌لسه‌فه و فیكر‌و زۆریتر به كلتورێكی خوێنتاڵی عه‌ره‌بی ده‌ناسێنن و نایانه‌وێت سه‌ر بكات به‌ناو كوردستانا !!. ئه‌گه‌ر له پشكی عه‌لمانی و دژه ئیسلامیش شتێك زۆرتر بڵێم ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان قورئانیش به كلتوری كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌ره‌بی بیایان نشین ده‌زانن و هیچ رێزێك نانوێنن له ڕوویدا، یانی هه‌ندێك له خه‌ڵكی ئیسلامخواز به ناوی كورداندنی ئیسلامه‌وه یان ئیسلامه‌تیه‌وه رێگه‌یان خۆش كردووه بۆ سنورشكاندن و ئه‌وانی دژ به ئیسلامیش به هه‌موو توانایاكیانهوه - به حسابی خۆیان وه‌ك به‌رگرییه‌ك له زمان و كلتور‌و مێژوویی كورد- گه‌ره‌كیانه ئیسلام بگێرنه‌وه بۆ ناو عه‌ره‌بی نه‌جدو حیجاز !.
دوو : هه‌ندێك له‌و ئیسلامخوازانه‌ی بانگه‌شه‌ی به‌دێوه‌زمه كردنی (كلتوری عه‌ره‌بی) ده‌كه‌ن به ئاشكرا كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژمونی روناكبیری رۆژهه‌ڵاتی به تایبه‌تی ئێرانی یان فه‌رهه‌نگی توركی یان رۆژئاوایی، كه‌چی هیچ ئه‌وه لایان جێ پرسیار‌و شوره‌یی نیه، به‌ڵام كلتوری عه‌ره‌بی كه هێشتا پێناسه‌ی سنورداریان بۆی نه‌كردووه له‌لایان بووه‌ته دێ‌و!، بۆ ئه‌وانیش زۆر پێویسته له‌و داگیركراوییه ئێرانی یان تورانی یان رۆژئاواییه خۆیان رزگار بكه‌ن دوایی چی‌یان پێیه با بیفه‌رموون سه‌باره‌ت به (كلتوری عه‌ره‌بی)!. چی پێوه‌رێكی زانستی یان دڵسۆزی بۆ كه‌لام و كلتوری كوردی ئه‌وه ده‌خوێنێته‌وه كه كلتوری عه‌ره‌بی دوژمن بێت به‌ڵام كلتوره دوورهكانیتر دۆستی گه‌وره‌و گرنگ و پێشه‌نگ بێت ، یان چاویان لێ بنوقێرێت؟!