02/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: ئێستا گۆڕان له‌پێش یه‌كێتیه
سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێیوایه كه ئێستا گۆڕان له‌پێش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانهوهیهو هۆكاری ئه‌وه‌شی بۆ دوو خاڵ گه‌رانده‌وه.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رووداو، ئه‌حمه‌د ره‌شید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی (تا پێش 30ی حوزه‌یرانی 2013، یه‌كێتی له‌پێش گۆڕانهوهبوو، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه یه‌كێتی پاشه‌كشه‌ی كردوه چونكه بوه‌ته هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و دواخستنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، خاڵێكی دیكه‌ش نا ئاماده‌یی جه‌نابی مام جه‌لاله، ئه‌مه‌ش زیانی له یه‌كێتی داوه).
هه‌رله‌و دیداره‌دا ناوبراو پێشبینی خۆی به‌م جۆره خسته‌ڕوو ("پێشبینی ده‌كه‌م كورسیه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بگاته 40 كورسی، به‌ڵام خۆ ناكرێت هه‌ر پشت به‌و رێژه‌یه ببسترێت، وه‌ك وتم ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا رێكبكهویت، هه‌موومان له‌وه تێگه‌یشتووین كه قۆناغی ئۆپۆزسیۆن بونمان تێپه‌ڕاندوه).
د.ع