27/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
دڵ
ســـــەردەمـێ دڵـــم هێــلانەی خــــەم بــوو
وەك مـەلــی قەفەس ،ئــــارامیی كــەم بــوو
شـه‌و و ڕۆژ هه‌رده‌م ، هه‌ر بێ نه‌وا بوو
بێ ئاشـنا و عاجز ، ئـهوبێ هیوا بوو
شه‌كه‌ت بـوو له ڕێی چـۆڵ و تارمایی
هۆگری شـه‌و بـوو به‌س بــۆ دنیایی
هه‌میشـه خـولیای نێو خه‌رابات بـوو
تینـوی تنۆكـی ئــاوی حه‌یات بـوو
ده‌ڵێم : ســه‌د ئۆخه‌ی ئێستا دڵ گـۆڕا
شـهونمـی عهشـقـی به‌سـه‌ردا چـۆڕا
سـوپـاس ئیلاهی كه‌لله پڕ هـۆشــم
بـۆ ئـه‌ویـنی تـۆ دڵ پڕ لهجـۆشــم