ئەمڕۆ دوو شه‌ممه 7ی ئازاری 2016 ، مامۆستایانی ئاماده‌ی شه‌مێرانی كچان، به‌رده‌وامیان دا به بایكۆت كردنی ده‌وام.
محمد عزیز مامۆستا له ئاماده‌ی شه‌مێرانی كچان ، تایبه‌ت به بزاڤ پرێس ڕایگه‌یاند:" بڕیاری درێژکردنەوە بایکۆتماندا ، وتمان: نامانەوێت بۆ ڕازیکردنی حیزب دەوام نیوە ناچڵ و پینەو پەڕۆ بکەین ، ئیشە سەقەتەکانی حکوومەت پینەبکەین ،قوتابیانیش بهێنینەوەو دەرسیان پێ نەڵێین.
وتیشی:" لەکۆی ٤٠ مامۆستا تەنها دوو مامۆستا ویستیان لەسەر بایکۆت نەبوو . تا ۲٦/۳ بەردەوام دەبین بزانین حکومەت داوای مامۆستایان جێ بەجێ دەکات، ئەگەر لەو وادەش گوێی بۆنەگرتین ئەوکات بڕیاری تردەدەین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:" هیچ ئه‌سڵ و ئه‌سایه‌كی نیه كه ده‌وام كرابێت، ته‌نیا چاو سوركردنه‌وه‌ی حیزبه، بۆ ئه‌وه‌ی بایكۆت بشكێنرێت، وه ئێمه درێژه به بایكۆتی خۆمان ده‌ده‌ین، وه‌ڵامیان نه‌بوو تا ئه‌و به‌رواره‌ی دامانناوه بۆیان بۆ داواكردنی داواكانمان، ئێمه وه‌ك مامۆستایانی ناڕازی ئه‌وكات بڕیاری دیكه ده‌ده‌ین.
ئه‌مڕۆ زۆرێك له قوتابحانه‌و خوێندنگاكانی سنوری قه‌زای شاره‌زوور، بڕیاریاندا به‌درێژكردنه‌وه‌ی بایكۆت.
واژۆی مامۆستایانی ناڕازی: