02/03/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
قەزای شارەزوور : مۆلیدەیەکی ئەهلی مەترسی بۆ سەر ژیانی مناڵانی باخچەیەک دروستكردووه
له‌قه‌زای شاره‌زوور مۆلیده‌یه‌كی ئه‌هلی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی منداڵانی باخچه‌ی منداڵانی سارا دروستكردووه.
له‌و باره‌یه‌وه شه‌نیه‌ر حمید به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی منداڵانی سارا تایبه‌ت به بزاڤ پرێسی راگه‌یاند:" سه‌ره‌تا بوونی مۆلیده‌ی كاره‌با له‌و شوێنه‌یا نایاساییه و ئه‌مساڵیش ده‌وام نه‌كراوه ئه‌گینا رێوشوێنی یاسایمان ئه‌گرته به‌ر بۆ لابردنی .
وتیشی:"وایەرو کێبڵەکانی دەبێتە مەترسی بۆ گیانی مناڵەکانی ئەو باخچەیە ، وە ئەگەر خوانەخواستە ئەگەر گڕ بگرێت ئەوکات چی بەسەر مناڵەکانی پەو باخچەیە دێت ، چونكه منال ژینگه‌یه‌كی پاك و ته ندروست و بێده‌نگی پێویسته و ئه و ژاوا ژاوو بۆنی گاز‌و پیسیه واده‌كات مندال بێتاقهتببێت و و ته‌ركیزی له خوێندنی بابه‌تی رۆژ نه مێنئ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو :" تا ئیستا هیچ داوای لابردنیمان نكردووه ته‌نیا ئه‌مساڵ ئێمه رێگه‌ی مانه‌وه‌یان بده‌ین. وه بڕواش ناكه‌م شوێنی تریان ههبئ ، ناشمانهوئ له‌م زروفه‌دا زه‌ختیان لئ بكه‌ین.
زیاتری خسته‌ڕوو:" لابردنی ته‌نیا چاره‌سه‌ره ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان بهدیواریش جیای بكه‌نه‌وه هه‌ر كێشه‌یه ، چونكه ئه‌و هه‌موو وایه‌ری كاره‌بایه مه‌ترسی خۆی هه‌یه . وه نابێت عاتفی بیربكه‌ینه‌وه له‌وه‌ی جێگای ئه‌وانمان بیت كه غه‌می ئه‌و هه‌موو منداڵانه‌مان لا گرنگتره ، له‌گه‌ڵ ئاسای بوونه‌وه‌ی ده‌وام رێوشوێنی یاسای ئه‌گرینه به‌ر بۆ لابردنی.