22/02/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌شه هه‌ستیاره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه داده‌خرێن
نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند له ئەگەری وهلاَم نه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان لە سەرەتای مانگی داهاتوودا شوێنە هەستیارەکانی نەخۆشخانەکە دادەخەن .
د . گۆران سەعید بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە به بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند : "ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌ت وهلاَمی داواكارییه‌كانمان نه‌داته‌وه بڕیارمان داوه به‌شه هه‌ستیاره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه داده‌خه‌ین ، لەبەر ئەوەی حکومەت تا ئێستا وەڵامی نەداوینەتەوە و موچەی کارمەند و پزیشکەکان نەدراوە و بڕیارمان داوە لە دوای یەکی مانگی ئازارەوە بەشە هەستیارەکانیش لە نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە دابخەین".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گۆران سەعید وتیشی : "له ئێستادا ئەو نەخۆشانەی کە له نەخۆشخانەکە دەبینرێت تەنها حاڵەتەکانی ڕووداو بە هەموو جۆرەکانییەوە و جەڵتەی دڵ و مێشک و سوتاوی و جگە لەوە هیچ جۆرە نەخۆشێکی تر کاری چارەسەری بۆ ناکرێت".
بە هۆی دواكه‌وتن و پێ نه‌دانی موچەکانیان ماوەیەکە پزیشکانی کارمەندانی تەندروستی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکان مانیان گرتووە تەنها لە شوێنە هەستیارەکاندا کاری چارەسەر بۆ نەخۆشەکان دەکرێت.