22/02/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
له هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌م كارگه‌ی ڕستن و چنینی جلوبه‌رگ كرایه‌وه
له شاری هه‌ڵه‌بجه، یه‌كه‌مین كارگه‌ی ڕستن و چنینی جلوبه‌رگی ئافره‌تان ده‌كرێته‌وه و خاوه‌نی كارگه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئامانجمان بره‌و دانه به به‌رهه‌می ناوخۆ و ڕه‌وانه كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌یه .
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2016/2/21 به ئاماده بوونی پارێزگار و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان و هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه، له مه‌راسیمێک-دا یه‌که‌مین کارگه‌ی ڕستن و چنینی جلوبه‌رگ کرایه‌وه.
نیگار حاجی حسێن زاده، تایبه‌ت به بزاڤ پرێسی ووت :"من و دایكم كه خه‌ڵكی ئێرانین له‌وێ خاوه‌نی سێ لقی كارگه‌ی ڕستن و چنینی جلوبه‌رگین و له لایه‌ن وولاَتی ئێرانه‌وه هه‌ڵبژێردراوین به باشترین به‌رهه‌مهێن و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار ، هه‌ر بۆیه به باشمان زانی لقی چواره‌مما له باشووری كوردستان بكه‌ینه‌وه و به بێویستمان زانی ئه‌و شوێنه‌ش هه‌م له مه‌رزی ئێرانه‌وه نزیك بێت كه بتوانین به ئاسانی سه‌رپه‌رشتی بكه‌ین هه‌م خه‌ڵكی شوێنه‌كه پێویستیان به دامه‌زراندن بێت ، بۆیه شاری هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌ڵبژارد كه جگه له بونی ئه‌و دوو هۆكاره ، خه‌ڵكه‌كه‌شی واته هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان به ده‌ست ڕه‌نگینی به‌ناوبانگن" .
نیگار ئه‌وه‌شی به بزاڤ پرێس ووت : "ئێمه له‌م کارگه‌یه جلوبه‌رگی هه‌ر چوار وه‌رزه‌که ده‌دورین و ده‌یخه‌ینه بازاڕ بۆیه پێویستمان به خانمی ده‌ست ڕه‌نگینی زۆر هه‌یه تا بتوانین ڕێژه‌ی به‌رهه‌مه‌کانمان زیاد بکه‌ین و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین بۆ سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کانی تری باشووری کوردستان" .
ئه‌حمه‌د شێخه، خاوه‌نی یه‌که‌مین کارگه‌ی ڕستن و چنینی جلوبه‌رگ له هه‌ڵه‌بجه به براڤ پرێسی ڕاگه‌یاند :"دوای ئه‌وه‌ی كه توانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو خانمه ئێرانییه ڕێك بكه‌وین به كردنه‌وه‌ی لقێكی كارگه‌كه‌یان ئه‌م ده‌زگا پێشکه‌وتووانه‌مان هێنایه هه‌ڵه‌بجه، که سودێکی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و ده‌ست ڕه‌نگینانه ، له جیاتی ئه‌وه‌ی کاڵایه‌ک به پێنج یان شه‌ش ڕۆژ دروستبکرێت لێره ته‌نها به ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر دروستده‌کرێت و ڕه‌وانه‌ی بازاڕ ده‌کرێت، که ئه‌مه بوژانه‌وه‌ی که‌رتی ئابووری شاره‌که و ئه‌و که‌سانه‌ی که کاری تێداده‌که‌ن به‌خۆوه ده‌بینێت" .
ئه‌حمه‌د شێخه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ بزاڤ پرێس ڕایگه‌یاند : "شێوازی كاركردن له‌م كارگه‌یه به‌و جۆره ده‌بێت كه ئێمه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ فێرخواز ڕاده‌هێنین به جۆرێك له كۆتایی هه‌ر خولێك فێرخوازان ببنه مامۆستا و كه‌سێكی لێهاتوو له‌و بواره پاشان ده‌توانێت به ئاسانی له ماڵه‌وه ده‌ست به ڕستن و چنین بكات ئێمه كه‌لوپه‌لی درومانه‌كه‌ی بۆ ده‌نێرین و له‌سه‌ر دیزاین و داخوازی ئێمه دروستی ده‌كات و له به‌رامبه‌ردا به‌پێی ڕێكه‌وتنمان پاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت ، كه ئه‌مه‌ش ڕه‌خساندنی هه‌لی كاره بۆ خانمانی شاری هه‌ڵه‌بجه كه بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بكه‌ن" .