01/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سروشتی مرۆڤ و په‌روه‌رده‌ی منداڵ و کۆمه‌ڵگای من
هه‌ر مرۆڤێک و هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی ئه‌م بوونه کاتێک له لایه‌ن هێزی بێ هاوتا و قودره‌تی پیرۆزی خوداوه ده خولقێت، سه‌ره‌تای ژیان ئاشنای چۆنیه‌تی له گه‌ڵ ژیانبوندا دێت، مرۆڤ و سه‌ره‌تاکانی یه‌که‌مین سه‌ر به دونیادا هێنانی بونه‌وه‌رێکی ته‌واو بێ که‌موو کوڕی و گیروگرفتن ته‌واوی سروشتیان ته‌نها پێناسی ڕاستگۆ ی بێ گوناهییه و جگه له‌حیکمه‌ته‌کانی سروشتی ئه‌م دونیا هیچ جیهانێکی تری گرفتاوییان تێدا به‌دی ناکرێت یان تێدا نابینرێت ، به‌ڵام
له‌کاتی دهمو ده‌ست گیری و پێگرتنی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌دا واته ئه‌قڵ گیری خۆبه‌ڕێوه‌بردن له ڕێگه‌ی فام کردنه‌وه‌وه ، ده‌م و ده‌ست و ده‌ست به‌جێ گرفتاوی و هۆگیر ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێته هۆکارێکی ڕاسته‌و خۆی کاریگه‌ر له سه‌ر ده‌ورو به‌ری و له هه‌مان کاتیش‌دا به میکانیزمی بونی ڕه‌خساندنی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رفه‌تانه ده‌ژمێردرێت که له هه‌ر کاتێکدا ئه‌گه‌ری زیاتر له زه‌مینه‌یه‌کیان پێ خۆش ده‌کرێت و هه‌ر زه‌مینه‌یه‌کیش بۆ بیر‌و ڕا سیاسییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه و ئایدۆلۆژیا تایبه‌ت و جۆر به جۆره‌کانی ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک جێگه پێی هه‌نگاوێک خۆش ده‌کات بۆ به‌ره‌و هه‌ڵ هێنانه‌وه‌و پاشانیش خۆ جێگیرکردن و خۆ به‌هێزکردن له پێناوی جێبه‌جێکردنی سه‌رجه‌م پرۆژه پلان بۆ داڕێژراوهکانیانهوه هه‌ر پلانێکیش توانای خاوه‌ن داریه‌تی زیاتر له چه‌ند
بونیاد نانێک هه‌یه له‌سه‌ر بیر‌و بۆچونی تاک له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا و پاشان ته‌واوی کۆمه‌ڵگه له پێناوی پێکانی سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه خوازراوه‌کانیان ، ئه‌و کات سیاسه‌تی بونیاد نهری به‌رژه‌وه‌ندی پارێز له ڕێگه‌ی سیاسه‌تێکی دۆگما و بزێوه‌وه و وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌بێت به هۆی خولقاندنی گه‌وره‌ترین گرفت و کاره‌ساتی کۆمه‌ڵگا وه سه‌رجه‌م گیرۆده‌ی تاکه‌کانی به (گه‌نده‌ڵی ) .
گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌کی بزێوی کاره‌سات باره ، که به داخه‌وه ده‌توانم بڵێم ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له ڕوی فکری و په‌روه‌رده‌ی و سه‌رجه‌م پانتاییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی داگیر کردووه و سه‌رجه‌م ماناکانی سروشت و ژیان و مرۆڤی له ناو چه‌ند ڕسته‌یه‌کی ڕو زه‌ردی کورت‌دا چڕ کردۆته‌وه و دواتریش به‌رده‌وامی خۆی به خۆ بون به مه‌ڵبه‌ندێکی کاریگه‌ری خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات و ته‌واوی تاکه کۆگیرهکانی ژێر کاریگه‌ر که‌وته‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته سیاسییه تیا نه‌خشی تیا نه‌خشی گیر‌و گرفتی جۆر به جۆر ی بێ ئاگای ده‌کات و دوا جاریش له ڕێگه‌ی به کار بردنیانه‌وه ته‌واو ی پلانه‌کانی به پێی کات و سه‌رده‌م به یاسسا به کۆمه‌ڵگای ده‌ناسێنێت و له ڕێگه‌ی ئه‌م ناساندنهشهوه باڵی به‌ڕێوه‌بردن به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌زگا جۆر به جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگادا ده کێشێت و ئیدی چینی نوێی کۆمه‌ڵگا به ته‌واوی ده‌که‌وێته ژێر ته‌واوی کاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌کانه‌وه‌و له ڕێگه‌ی مه‌رامی جۆر به جۆره‌وه ته‌واوی تواناکانیان ده‌خاته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کانی خوازراوی سیاسه‌ت و خامۆش کردنی ته‌واوی بهرژهوهندییهگشتییهکانی کۆمه‌ڵگا..و له ناو بردنی هێزی بازو واته چینی نوێی کۆمه‌ڵگا .
منداڵ ، منداڵ سه‌ره‌تای ژیانی و له دوای له دایک بونی چاو له ناو چوارچێوه‌یه‌کی سنورداردا هه‌ڵدێنێت که ئه‌ویش خێزانه ، خێزانیش بریتییه له سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که پێکهاتون له دایک و باوک و خوشک و برا به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و ، وه هه‌ندێک جاریش چه‌ند ئه‌ندامێکی تری نزیک له خێزانه‌که هتد...
لێره‌دا پێویسته بڵێین که منداڵ له ڕێگه‌ی دایک و باوکه‌وه یان ئه‌ندامانی تری خێزانه‌که‌یه‌وه په‌روه‌رده ده‌بێت له سه‌ر هه‌ر جۆره په‌روه‌رده‌یه‌کی پێدراو له‌لایه‌ن دایک و باوک به پله‌ی یه‌که‌م و پاشانیش ده‌ور و به‌ری .
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یان هه‌وڵ به‌ین بچینه ناو جیهانی منداڵان پێویسته پێش هه‌مو شت هوشیار و به ئاگابین تا په‌له کردنمان له بڕیاره په‌روه‌رده‌یه‌کاندا نه‌بێت به دار ده‌ستی حه‌زمان و به بێ ئاگا و له پێناوی ئاره‌زووه‌کانماندا به‌رده‌وام تامه‌زرۆی نه‌شکاندنی حه‌زه‌کانمان بین له سه‌ر منداڵان ،
پێویسته حه‌زی دایک و باوک له چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کانیاندا
له چاوگه‌ی سروشتی مرۆڤایه‌تیییه‌وه سه‌رچاوه بگرێت ئه‌و کات واده‌کات که ته‌واوی حه‌ز له دایک و باوک‌دا بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ له سه‌ر خۆش کردنی زه‌مینه‌یه‌کی هوشیاری پته‌و له هه‌لی زیاتر ڕه‌خساندن بۆ به‌ره‌و ئاشنابونی منداڵ به دونیا و جیهانی ده‌ور و به‌ری له گه‌ڵ چۆنییه‌تی و چه‌ندێتی تێ په‌ڕاندنی ته‌مه‌نی منداڵه‌که‌دا ده‌ڕه‌خسێنێت و واده‌کات منداڵ
له ژیانێکدا په‌روه‌رده بێت که دوور بێت له ته‌واوی ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی یان مه‌به‌سته تایبه‌ته‌کانی سیاسه‌ت ده‌یخوازێت و له‌ڕێگه‌ی فشاری جۆر به جۆره‌وه به‌رده‌وام وه‌ک پێش هاتێک ئاشنای کۆمه‌ڵگا ده‌بێت و له کۆمه‌ڵگاشه‌وه بۆ خێزان و له خێزانیشدا تاک ،
تاکیش له ڕێگه‌ی زمانه‌وه ئاشنای ده‌کات به منداڵ.و به شێوه‌یه‌کی نا ڕاسته‌و خۆ‌و به بێ ئاگای هێدی هێدی ده‌بێت به به‌شێک له په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌که .
هه‌ربۆیه لێره‌دا گرنگی زمانمان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت له په‌روه‌رده‌دا،و کاریگه‌ری له سه‌ر منداڵان .
زمان :هۆکارێکه بۆ له‌یه‌ک گه‌شتنی مرۆڤ و مامه‌ڵه‌کردن ،وه ئه‌م هۆیه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای سه‌ر هه‌ڵدانی مرۆڤدا په‌یدابووه ، وه په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته و خۆی به ژیانی مرۆڤه‌وه هه‌یه هه‌ر له ژیانه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه هاتا ئه‌م سه‌ر ده‌مه‌ی ئێستامان ، چوون ته‌نها زمان فاکته‌رێک بووه بۆ پێناسکردنی گشت شته‌کان له بوندا بۆ نمونه ، کاتێک مرۆڤێک توشی ئازارێک هاتووه له سه‌ردامانی کۆندا ، ته‌نها ڕێگه‌یه‌ک که ئه‌م مرۆڤه‌ی په‌نا پێگرتبێت له پێناوه ناوهێنانیدا ته‌نها زمان بووه ، یان گه‌ر مرۆڤێک توشی حاڵه‌تێکی نا ئاسایی ببوبایه بۆ نمونا گه‌ر ژیانی بکه‌و تبایهته مه‌ترسییه‌وه له کاتی توش هاتنی له گه‌ڵ ئاژه‌ڵێکی دڕنده‌دا،
یه‌کسه‌ر و ده‌ست به جێ هاواری له هاوه‌ڵانی ده‌کرد تا بێن به هانایه‌وه ،
یان بۆ هه‌ر جۆره بانگ کردنێک له پێناوی کۆبونه‌وه‌دا زمان به کار هاتووه له ڕێگه‌ی ده‌ربڕینێکی تایبه‌ته‌وه له لایه‌ن مرۆڤه‌کانه‌وه ،
( ئێرنست فیشه‌ر ) ڕای وایه زمان له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئامێردا سه‌ری هه‌ڵداوه ..
به‌ڵام ئه‌م ڕایه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی مێژوی زمانی مرۆڤه ، چون سه‌ره‌تاکانی مێژوی دروست بونی زمان له گه‌ڵ دروست بونی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا دروستبووه ،ئه‌م دروست بونه‌ش به پێی کات و سه‌رده‌م جیاواز بووه له ڕوی به کار هێنانه‌وه ..
بۆیه ده‌توانین بڵێین که زمان هێزێکی کاریگه‌ره و وه ڕۆڵێکی دیار و به‌رچاو ده بینێت له ژیانی مرۆڤ و سروشتی ده‌ورو به‌ره‌که‌یدا و گه‌یاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و خواستانه‌ی که مرۆڤ و سروشت به‌شداری تێدا ده‌که‌ن له پرۆسیسدا ..
ئالێره‌وه گرنگی و کاریگه‌ری زمانمان پێ ئاشنا ده‌بێت که چه‌ند فاکته‌رێکی به‌هێزی په‌روه‌رده‌کردنه ، وه هه‌ر ئه‌م زمانه‌شه ده‌توانێت منداڵێکی هوشیار په‌روه‌رده بێنێت دورر له هه‌ر فشارێکی ڕاسته‌و خۆ و نا ڕاسته‌و خۆی نه‌رێنی کۆمه‌ڵگا..
وه له هه‌مان کاتیش‌دا ژێر فشار کوتن و به‌ند کردنی تاکێکیشه له ژێر کۆمه‌ڵێک کاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه ته‌کانی ناو کۆمه‌ڵگادا واده‌کات منداڵه‌که‌ی له گه‌ڵ کاره‌ساتبارترین فێرکردن‌دا فێر بکات و ئیدی چیتر توانای دونیا بینی هێند لێ دور بکه‌وێته‌وه ، که بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هوشیاری خۆی جه‌نگێکی له به‌ره‌نگار بونه‌وه پێویست بێت له پێناوی ده‌ر باز بوندا له حه‌زه بێ سنور خراپه‌کان و خواسته بێ ئه‌مه‌ل چاو سورکان..
مرۆڤ یان ڕونتر بڵێم تاکی کورد پێویسته په‌روه‌رده په‌یوه‌ستی یاسسا سروشتییه‌کان بێت تا چیتر بتوانێت له ڕێگه‌ی ئه‌م په‌روه‌رده بونه‌وه بتوانێت بونی خۆی کامڵ بکات له ڕێگه‌ی مه‌شقی ئه‌قڵییه‌وه تا توانای سه‌رنج دان و تێڕامانی هه‌بێت له سه‌ر گشت شته‌کانی بوون وه له بوندا توانای پێناسکردنی بونی خۆی هه‌بێت دوور له‌هه‌ر جۆره فشارێکی نه‌رێنی تایبه‌ت .
ئه‌گه‌ر نا گه‌ر هات و تاکێک په‌روه‌رده په‌یوه‌ستی په‌روه‌رده‌یه‌کی پێکهات له کاره‌سات وئاره‌زوی به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بێت ، ئه‌وکات ئه‌م مرۆڤه له شێوه‌ی په‌روه‌رده‌ییدا ته‌واو نوقسان ده‌بێت .
بۆ نمونه ته‌نها ژیاوازی مرۆڤ له گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا (ئه‌قڵ) ه ، ئه‌و کاته‌شی که مرۆڤێک سیاسه‌تێک یان ئاره‌زویه‌کی یان خواستێکی یان خۆشه‌ویستییه‌کی یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی وای لێ بکات که پیرۆزتر له هه‌موو شتێک خۆشه‌ویستر بێت لای و ئیدی ته‌واو هێزی خۆی وه‌گه‌ڕ بخات له پێناوی پاراستنی‌دا و ، وه ئاماده باشی گشت تێپه‌ڕاندنی سه‌رجه‌م سنوره‌کانی مرۆڤێکی که‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی بێت له‌م ڕێگه‌دا ، ئه‌وکات ئه‌م مرۆڤه هیچ ژیاوازیهکی ئه‌وتۆی نابێت له ڕوی سایکۆلۆجی و فیزیکییه‌وه ، چون
ته‌واوی ئه‌و کردارانه‌ی تاکێک له ڕوی هه‌ڵسوڕاندن و مهمهڵهکردنهوه
پێناشێکی ئاشکرای له ڕاستیدا پێناسی وه‌ستان و له کار که‌وتنی (ئه‌قڵ) ی خوده .
واته به جێگه‌هێشتن و خامۆش کردنی ئه‌و پانتاییه گه‌وره‌و فراوانه‌ی که ئه‌قڵ ی داگیری کردووه له ژیاندا و خاوه‌نیه‌تی له بڕیار دان و کارکردن وبهکاربردن و ئاخاوتن و سه‌رنجدان و تێڕامانه‌وه .
ئه‌گه‌ر هات و مرۆڤێک به‌م چه‌شنه ئاشنای ژیهانی په‌روه‌رده‌کردن و دونیا بینی بکرێت ئه‌وا ئه‌م مرۆڤه وه‌ک ئه‌وه وایه که سروشت و ته‌واوی وێنه‌کانی ده‌ور و به‌ری خۆی له ژیاندا با ته‌نها (ڕه‌ش ) نیگا بکات و بی خوێنێته‌وه ، وه ئه‌و کاته چێژێک له بینینی هیچ جۆره ڕه‌نگێکی که نابینێت ، چون ئه‌و کاته ناتوانێت توانا دار بێت له چۆنیه‌تی به‌راورد کردنی ڕه‌نگی (ڕه‌ش له‌گه‌ڵ سـپی ) دا .!
که‌واته ته‌واوی دونیا بینی ئه‌م مرۆڤه بریتی ده‌بێت له تانها خۆ بینی .
خۆ بینی به مانای خۆ خوێندنه‌وه نا به‌ڵکو به واتای خۆ په‌رستیه‌ک که تا ئاستی خۆ به کاڵاکردن بۆ ئاره‌زو یان به‌رژه‌وه‌ندی ..هتد..
هه‌رکاتێکیش به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌تیش له ڕێگه‌ی سیاسه‌ت کردن و ده‌سته‌ڵات دارییه‌وه بوو به ده‌سته‌ڵاتی به‌ڕێوه بردنی کۆمه‌ڵ ، ئه‌و کات
ئه‌مه ده‌بێت به یه‌که‌مین هه‌نگاوی کرداری ڕاسته‌و خۆ بۆ هۆگیرکردنی تاک له سه‌ر خواستی سیاسه‌تێکی تایبه‌ت و دوور به گوێ دان به به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگا کار له سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کات
به ئاڕاسته‌یه‌کی ڕاسته‌و خۆ له پێناوی بون به په‌روه‌رده‌دا تا ئاسان تر توانای ده‌سته‌به‌ر کردنی خواست و ئامانجه تایبه‌تییه‌کانی خۆی هه‌بێت ،
ده‌توانم بڵێم ئا لێره‌وه کاره‌ساتی گه‌نده‌ڵی وه‌ک ڤایرۆسێکی کوشنده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م دیت وه به سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌کردن و ده‌رکه‌وتنی تاکی گه‌نده‌ڵیش مه‌زه‌نده ده‌کرێت له ناو کۆمه‌ڵگادا و ئیدی گه‌نجی و گوڵی ئومێد له کۆمه‌ڵ و نیشتیمان و خۆسه‌ویستی و سه‌رجه‌م لایه‌نه جودا جودا کانی کۆمه‌ڵگا دور ده‌که‌وێته‌وه به هۆی نا هوشیاری و نابیینایی تاکی گه‌نده‌ڵه‌وه له کۆمه‌ڵگادا..
تاکی گه‌نده‌ڵ ته‌نها وه‌ک کرێکارێکی ئالی لێدێت واته لانی که‌م توانای چیتر
هیچ جۆره سه‌رنج کێشکردن و تێڕامان و به‌رهه‌م هێنانێکی نامێنێت له پێناوی خۆ به ڕێوه بردن و هه‌ست کردن به گشت شته‌کانی بون و له‌م ڕێگه‌شه‌وه پا به‌ند بونی گشت یاسسا سروشتیاکان ..
بۆیه ئه‌م مرۆڤانه به مرۆڤ گه‌لێکی کاره‌سات بار مهزهندا ده‌کرێن له ناو
کۆمه‌ڵگادا ، وه ده‌بنه خاوه‌نی زۆرترین گرفتی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ژیانی خۆیاندا و به‌رده‌وام ژیانیان لاوه‌ک ته‌نها کاڵایه‌ک به‌ته‌واوی کۆمه‌ڵگاشه‌وه دێته به‌ر چاوو ، ئه‌م به‌ر چاوییهس به‌رده‌وام هه‌وڵ و هه‌نگاویان زیاتر چالاک‌تر و به جوڵتر ده‌کات تا له پێناوی وه‌ده‌ست خستن و
ده‌سته‌به‌رکردنی خواسته خوازراوهکانیاندا و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیاندا بێ وچان هه‌وڵی وهبازاڕی ڕه‌ش خستنی ده‌ده‌ن و بانگی بازرگانه مرۆڤ کوژ و چاو سوور‌و موو گرژه‌کانی بۆ ده‌کان .!
که‌واته منداڵ و چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌ی منداڵ له سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کی دروست و دوور له هه‌ر فشارێکی نه‌رێنی ناو کۆمه‌ڵگا ، به ئه‌رکی سه‌ر شانی گشت دایک و باوک و که‌سانی به‌ر پرس له خێزاندا داده‌نرێت تا تاکێکی
هوشیارمان پێ په‌روه‌رده بێت له خێزاندا و له خێزانیشه‌وه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگا و ئاینده‌یه‌کی گه‌ش.
بۆ نمئنه ئه‌و کاته‌ی که له دایک ده‌بیین بێهێزتریینین و پێ ویستییهکی زۆرمان به به وزه هه‌یه وه هیچ شتێکمان نییه و به‌رده‌وام پێویستیمان به یارمه‌تی و هاوکاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی کردنی دایک و باوک و ئه‌ندامانی تری خێزانه‌که‌مان و پاشانیش کۆمه‌ڵگاکه‌مانه ، و ته‌نها وه‌ک په‌ڕه‌یه‌کی سپی هیچ تێدا نه‌نوسراو دێینه به‌ر چاوو پێویستیمان به ناسین و به‌رده‌وامی داوه‌ری کردنه به یاسایه‌کی سروشتی په‌روه‌رده‌ی دروست ..
ئه‌گه‌ر چی تاکێک له ناو کۆمه‌ڵگاکه‌یدا له ڕێگه‌ی چه‌ند خوێندنگه‌یه‌کی جوداوه کاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ییان له سه‌ری ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بنه هۆی ڕه‌نگ دانه‌وه له کار‌و کرده‌وه‌یدا ، وه‌ک ..
1-په‌روه‌رده‌ی بونیادی : ئه‌م په‌روه‌رده‌یه فێرمان ده‌کات که چۆن که‌ڵک له گه‌شه‌ی جینی و وزه وه‌ربگرین .
2-سه‌رجه‌م ئه‌و ئاشنا بونانه‌ی که له ڕێگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی شته‌کانی ده‌وروبه‌رمانه‌وه پێمان ئاشنا ده‌بێت و فێرییاندهبیین.
ته‌واوی ئه‌م جۆره پهروهردهیانهش وابه‌سته‌ی چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌ی منداڵن
له ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای و کۆککردنی به پێی ئاستی ته‌مه‌ن و گونجاندنی له سه‌ر چۆنیه‌تی دونیا بینی و خۆ ناسینی به شێوه‌یه‌کی دروست له سه‌ر یاسسا سروشتییه‌کان . تا توانای لێوردبونه‌وه‌ی ئه‌قڵی له ئاستێک‌دا بێت پاشه ڕۆژێک له خۆش به‌ختی هه‌م بۆ خۆی و هه‌م بۆ کۆمه‌ڵگا که‌سی ده‌سته به‌ر بکات ..