وارماوا..پۆلیس و ئاسایش دژی‌ یەك دەوەستنەوە
09/02/2016 نوسەر: bzavpress

وارماوا..پۆلیس و ئاسایش دژی‌ یەك دەوەستنەوە


خۆپیشاندان‌و گرتنی رێگاكان بەهۆی قەیرانی موچەوە هەر ساتەو لەشوێنێكەوە سەرهەڵدەدات، بەڵام لە ناحیەی‌ وارماوای‌ سەر بە قەزای‌ شارەزوور، روبەڕوبونەوەی ئاسایش‌و پۆلیسی لێدەكەوێتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) لەناحیەی وارماوای سەر بەقەزای‌ شارەزوور، پۆلیس‌ و هاووڵاتیان خۆپیشاندانیان كردووە و رێگەیان لە هاتوچۆی چەندین تەنكەری نەوتیش گرتووە.

بەهۆی گرتنی رێگەی سەرەكیی ناحیەكەش، هێزەكانی ئاسایشی وارماوا هەوڵیانداوە رێگەكە بكەنەوە، لەبەرامبەردا پۆلیس‌و خۆپیشاندەران روبەڕویان بوونەتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی بارودۆخەكە زیاتر ئاڵۆز نەبێت‌و پێكدادان روونەدات، هێزەكەی ئاسایش كشاونەتەوەو ناوچەكەیان بەجێهێشتووە.





ژ.ك