01/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
(نوێ کراوتەوە) سەنگەر بیلال ئازاد کرا
لەدوای ئەوەی کە دەستگیرکراو کامێرەکەی لێسەندراو ، پاشان بۆی گەراندرایەوە، هەر هەمشەوە رۆژنامه‌نوسی ( بزاڤ) سەنگەر بیلال ئازاد کرا
سه‌نگه‌ر بیلال" به( بزاڤ)ی ڕاگه‌یاند: ئەمشەو لەناو بازاڕی چەمچەماڵ ڕووماڵی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانم دەکرد، ئاسایش منداڵێکی گرد، منیش وەکو پیشەی ئەخلاقی و ڕۆژنامەوانیم فۆتۆیەکی ئەو منداڵەم گرد کەبەدەستی ئاسایشەکانەوە بوو، بەڵام پەلاماریاندام و دەستگیریان کردم، باجی رۆژنامەوانییەکەو کامێراکەیان لێ سەندم، ئه‌مه چواره‌م رۆژی بانگه‌شه‌یه دهسهلاَت ته‌قه‌بوولی ده‌نگێكی جیاوازی نه‌كردووه، من بڕوام وایه له‌ڕۆژانی ئاینده‌دا پێشێلكارییه‌كان په‌ره‌بسێنێ