07/02/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
هەولێر.. خۆپیشاندانەکەی بەردەم باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت
خۆپیشاندانەکەی بەردەم باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت کە بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان ئەنجام درا.
پەیامنێری بزاڤ پرێس لە هەولێر وتی، لایەنگری پەکەکە و چالاکوانی سیاسی لە شاری هەولێر خۆپێشاندان ئەنجام دا و داوای ئازادکردنی ئوجەلان و دەرکردنی هێزەکانی تورکیایان کرد لە هەرێم.
ئاماژەی بەوەش کرد، خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت و تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا کرا بۆ بڵاوەپێکردنیان.
پەیامنێری بزاڤ پرێس وتیشی وتیشی "خۆپیشاندەران ئیدانەی کردەوەکانی سوپای تورکیایان کرد کە لە بەرامبەرا هاوڵاتیانی مەدەنی لە باکووری کوردستان ئەنجامیان دەدات."
هەروەها خۆپیشاندەران بە نیاز بوون بچنە ناو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام لەلایەن هێزی چالاکە مەدەنییەکانەوە ڕێگرییان لێ کرا و تەقەیان بەسەردا کرا. لە ئاکامیشدا دوو کەس بەسووکی بریندار بوون.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان، هەتا ئێستا هیچ بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی هەرێم نەهاتوون بەدەم داواکاری خۆپیشاندەرانەوە.
ژ.ك