07/02/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ بایکۆتی دەوامیان کرد
ئەمڕۆ، یەکشەممە ٧ی شوباتی ٢٠١٦، بەشێک لەکارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ، پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ بایکۆتی دەوامیان کرد و نەچونەسەر کارەکانیان.
پەیامنێری بزاڤ پرێس ڕایگەیاند "ئەوکارمەندانی وەک خۆیان دەڵێن بەهۆی دواکەوتنی مووچە لەلایەک و کەمکردنەوەی موچە لەلایەکەی ترەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە."
یەکێک لە ئەفسەرانی هاتوچۆ بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند "وەک کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ مانمان گرتووە و چونکە پێمان وایە دەستبردن بۆ موچە فەرمانبەران ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانمان دەکات و لەلایەکی تریشەوە پێچەوانەی دەستورە."
هەروەها وتیشی "چونکە بەپێی دەستور هەموو کەسێک مافی ژیانی هەیە، ئێمە هیچ کاتێک پەنا نابەینەبەر کاری ناشەرعی، هەر لەبەرتیل."
ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ ئەوەشی وت "پێشنیار بۆ حکومەت دەکەم دەستبەرێت بۆ کەیسە گەورەکان، بۆ مەلەفی نەوت و خانەنشین و بندیوارانەی کە لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا کراوون، جگە لە هێزەکانی پێشمەرگە هیچ هێزێکی تر لەخۆمان بە شایستەتر نازانین."
ژ.ك