07/02/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاگه‌یه‌نراوی فه‌رمی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
ده‌رباره‌ی بڕینی به‌شێك له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ده‌رباره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ پاشه‌كه‌وتی به‌شێك له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك رێگاچاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانی دارایی و پێدانی مووچه له‌كاتی خۆیدا.. ئێمه له‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بڕیاره‌كه به‌نابابه‌تی و نادروست ده‌زانین و شێوازی بڕینه‌كه‌ش ناداپه‌روه‌ری زۆری تیایه‌و پێمان وایه فشاردروستكردن له‌سه‌ر ژیان و بژێوی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك چاره‌سه‌ر نییه بۆ ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵكو كێشه‌ی زیاتر به‌د‌وای خۆیدا ده‌هێنێت و نائارامی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ده‌خوڵقێنێت، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و كێشه‌ی مووچه به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێگاچاره‌یه‌كیتر ده‌بێت كه زیاتر په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌هه‌ندێ ئیجرائات له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و پیاچوونه‌وه‌ی هه‌ندێ دام و ده‌زگای ناشه‌فافی ره‌سمی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
دووەم دەربارەی چاكسازی ڕیشەیی له‌سیستمی حوكم و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، بۆیه پێویسته حكومه‌ت له‌جیاتی برینی مووچه‌ی خه‌ڵك ئه‌م هه‌نگاوانه بگرێته‌به‌ر:
1- بڕینی مووچه‌ی زیاده‌ی به‌رپرسه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی حیمایه‌ی ناپێویستی ئه‌وان كه هه‌ندێكیان به‌سه‌دان حیمایه‌یان له‌ده‌وری خۆیان كۆكردووه‌ته‌وه.
2- بڕینی مووچه‌ی ئه‌و هه‌زاران مووچه‌خۆره بندیواره‌ی هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان و چاكسازی و پیاچوونه‌وه بەو رێژه زۆره‌ی پێشمه‌رگه‌ی مووچه‌خۆری خانه‌نشینكراو و بڕینی مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هه‌رناوێكیتری ناڕه‌واوه خانه‌نشین كراون یاخود ئەوانەی تا ئێستاش بە بندیوار دوو موچە وەر دەگرن و ڕاگرتنی ئەو خوێن بەرە ئابوریەی كە دەرەنجامی ئەمڕۆیی بۆ هێناوین .
3- جیاكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت له‌بازرگانی و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه له‌په‌نای پۆستی سیاسی و حزبی و فه‌رمیدا ئیداره‌ی كۆمپانیا‌و پرۆژه‌ی بازرگانییان كردووه‌و دارایی و سه‌رمایه‌یان عه‌قڵ و لۆژیكی تێپه‌ڕاندووه.
4- گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو كۆشك و ته‌لارو بازاڕانه‌ی له‌ناو شاره گه‌وره‌كاندا به‌رپرسانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌كڕین یان به‌شێوازی تر كردوویانن به‌ماڵ و موڵكی خۆیان كه وای لێهاتووه هه‌ر ته‌لارێكی به‌رزو بازاڕ‌و پاساجێك ده‌بینیت موڵكی گه‌وره به‌رپرسێك یان كه‌سێكی نزیكی ئه‌وه.
5- گێڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاحزبییه‌كان و گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسایه‌ك بۆ سزادانی هه‌ر حزب و به‌رپرسێك كه‌له‌په‌نای پۆسته‌كه‌یدا سه‌رمایه پێكه‌وه بنێت و بازرگانی به‌داهاتی وڵاته‌وه بكات.
6- لێسه‌ندنه‌وه‌ی باجی وه‌رنه‌گیراو له‌و ژماره زۆره‌ی كۆمپانیاكان كه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌باجی ره‌سمی و ته‌نانه‌ت قه‌رزیش به‌خشراون و ئه‌و پارانه وه‌ك قه‌رزو پاشه‌كه‌وت بۆ ئه‌مڕؤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
7- گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی به‌گه‌نده‌ڵی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌و ناوه‌نده میدیاییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه باسی ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌و (80)ملیار دۆلاره‌ی پاره‌ی هه‌رێم له‌بانكه‌كانی ئه‌وروپا كه‌كریستۆڤەر هێڵ ئاشكرای كردووه.
8- نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی له‌نێوان مووچه‌ی به‌رپرسه باڵاكان و خه‌ڵكی خواره‌وه‌دا هه‌یه.
9- دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ سه‌رپه‌رشتی و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كوردستان و نه‌هێشتنی ده‌خاله‌ت و ده‌ستی حزب له‌سه‌ر ئه‌و داهاته‌و دامه‌زراوه‌كه.
10- كورتنه‌كردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی كوردستان له‌نه‌وتداو بایه‌خدان به‌سه‌رچاوه‌كانی تری داهات، وه‌ك داهاتی گه‌شتیاری و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی ناوخۆ‌و باج و ده‌رامه‌تی ناو ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كان.
11- بڕینی ته‌ل و په‌رژینی زه‌وییه پاوانكراوه‌كانی ناو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و بایه‌خدان به‌و ناوچانه وه‌ك یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی داهاتی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
2016/2/6