گۆڕان پاکێجێکی بۆ چاکسازی و چارەسەری قەیرانی سیاسی ڕاگەیاند
05/02/2016 نوسەر: bzavpress

گۆڕان پاکێجێکی بۆ چاکسازی و چارەسەری قەیرانی سیاسی ڕاگەیاند


بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، پاکێجێکی چاکسازیان بۆ چارەسەکردنی قەیرانی دارایی و سیاسیی هەرێمی کوردستان ئامادەکردووە و لە چەند ڕۆژی‌ داهاتوودا دەیدەن بە لایەنەکان.

شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند:"پاکێجەکەیان بۆ زیادکردنی داهاتی هەرێمی‌ کوردستانە".

ڕاشیگەیاند:"گۆڕان پێیوایە چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی هەرێم کاتێک دەبێت، کە شەفافییەت لە کەرتی نەوتدا بکرێت و داهاتی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی پاڵاوگە تایبەتیی و حزبییەکان بخرێتە سەر داهاتی گشتی".

وتەبێژی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان وتیشی‌:"ئەو هەنگاوانەی‌ حکومەتی‌ هەرێم ناویەتی‌ بارگرانییە بۆسەر هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی‌ قەیرانی‌ دارایی بە کەمکردنەوەی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران نابێت، بەڵکو چارەسەر بۆ قەیرانەکە زیادکردنی‌ داهاتە".

لەبارەی‌ دۆخی‌ سیاسی هەرێمیشەوە وتەبێژی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان رایگەیاند:"لە پاکێجەکەیاندا چارەسەری‌ دۆخی‌ سیاسیی هەرێمیش دەخەنەڕوو".

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی‌ بزاڤ پرێس گۆڕان سەرەتای‌ هەفتەی‌ داهاتوو پاکێجەکەی‌ پێشکەش بەلایەنەکان دەکات".





ژ.ك