05/02/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
حكومەتی هەرێم 16.3 ملیۆن دۆلار دەداتە كۆمپانيايەك
كۆمپانیای (جینیڵ ئینرجی) كە یەكێكە لەو كۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێمی كوردستان كاردەكات، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، هاوبەشەكانی لەبەگەڕخستنی كێڵگەی نەوتی (تەق تەق)، بڕی 16.3 ملیۆن دۆلاریان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە وەك هەق دەستی كاركردنی كۆمپانیاكە، رادەستكراوە.
وەك مەرجی گرێبەستی نێوانیان، رادەستكردنی ئەو پڕە پارەیە دەچێتە چوارچێوەی ئەو ستراتیژەی كە پێشتر حكومەتی هەرێم بۆ دانەوەی قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاندبوو.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، (جینیڵ ئینرجی) رایگەیاندووە: "كۆمپانیاكە و (ئەداكس پترۆڵیوم)ی هاوبەشی، 3.2 ملیۆن دۆلاری ترییان رادەستكراوە كە 5%ی كۆی داهاتی مانگانەی كێڵگەكەیە كە ئەوان كاریی تێدا دەكەن و ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی پابەندبوونی حكومەتی هەرێمەوە بە پێدانی مافی كاركردنی كۆمپانیاكان".
(جینیڵ ئینرجی)، ئاماژەی بە كۆی گشتی قازانجی كۆمپانیاكە كردووە لە داهاتەكانی نەوتی (تەق تەق) كە لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوودا گەیشتووەتە 10.8 ملیۆن دۆلار.
ژ.ك