19/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران موشەکێکی نوێ ئاشکرا کرد
ئەفسەری دەرجەداری ئێرانی "ئەمیر عەلی حاجی زادە" بەرپرسی هێزە ئاسمانیەکان کە سەربە پاسەوانی شۆرشی ئێرانیە .. بۆ یەکەم جار پەردەی لەسەر موشەکێکی نوێ دروستکراوی ئێرانی لادا بە ناوی" موشکی خلیجی فارس.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی ئەمڕۆ ١٨/٦/٢٠١٣ لەدەمی عەمید حاجی زادە ڕایگەیاند: کە ئێران پەرەیداوە بە موشەکێکی بالستی سەرجوڵاو کە توانای پێکانی ئامانجی هەیە زۆر بە ووردی و زیرەکانە کار دەکات، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دەتوانرێت بە ستونی بەرز بکرێتەوە پاشان بنێرێتەوە ئەو جێگایەی کە مەبەستە ،توانای رۆشتنی و ناردنی ٣٠٠ کم هەیە لەهەمانکاتدا ئەو هێزە سەرەکەیە کە وابەستە کراوە بە سەری موشکەکەوە ٦٥٠ کیلۆ تەقەمەنی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت..