ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت:"ئێران به یه‌كێتی وت ده‌بێت بەشێکی زۆری فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له‌سنووری شاره‌زووردا بزووتنه‌وه بن، به‌ڵام یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه".
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەمیانی دیدارێکی دا لەگەڵ گۆڤاری بزاڤ پرێس ڕایگەیاند:"له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌یه‌كێتی وترا ده‌بێت لەسەدا ٦۰٪ـی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له‌سنووری قەزای شاره‌زووردا بزووتنه‌وه بن به‌ڵام یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه".
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات:"كه یه‌كێتی هیچ قه‌ره‌بوویه‌كی زیانه‌كانی نه‌كردوونه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌كیشیان له‌باره‌ی ئه‌ندامه گیراوهكانیانهوه پێناده‌ن".
دەربارەی کێشەکانی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕابردوودا و قەرەبوو کردنەوەیان، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز دەڵێت:" ئێمه ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و دوو هێزه له سنووری سلێمانی هێزمان هه‌بووه و قورساییمان بووه و كێشه هه‌بووه له‌نێوانماندا و خوێنێكی زۆریش له نێوانماندا ڕژاوه، به‌ڵام له دوای ساڵی 2003 یه‌كێتی ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكی زۆری باره‌گاكانمان گرت، ته‌نانه‌ت له هه‌ڵه‌بجه دوای ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ڵه‌بجه‌مان به‌جێهێشت، تا ئێستا قه‌ره‌بووی كه‌سی نه‌كردۆته‌وه له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، چه‌ندین ماڵی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی تاڵاَن كراوه به ده‌ستی ئه‌وان، قه‌ره‌بووی هیچ ئه‌ندامێكی ئێمه‌یان نه‌كردۆته‌وه".
دەربارەی بێسەروشوێنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی گووتی:"ئه‌وه‌ی له تواناماندا بووبێت درێغیمان نه‌كردووه له چاوپێكه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی لای یه‌كێتی گیراون، له‌گه‌ڵیاندا قسه‌كراوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شه‌خسی جه‌لال تاَڵهبانی، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ردابێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو مه‌كته‌ب سیاسییه‌كاندا قسه‌كراوه، كۆتا جاریش مامۆستا ئه‌حمه‌د وه‌رتێ بۆ لای كوڕه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی چووه و له‌گه‌ڵیان دانیشتووه و باسی ئه‌و بار‌و دۆخ‌و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كردووه، ئێمه هه‌ر بهردهوامینو نه‌وه‌ستاوین".
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی باس لە بارودۆخی ئێستای حزبەکە دەکات و دەڵێت:"ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆمه‌ڵێك ڕێگر هه‌بوون له‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی گه‌شه بكات، بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته هێزێكی كاریگه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش هه‌م ده‌ره‌كی بوون، هه‌م ناوه‌كی له ڕێكخستنی خۆمان".
کلیک بکە و تەواوی دیدارەکەی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بخوێنەرەوە
ژ.ک