سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کە چاوەڕواندەکەن نرخی بەنزین بۆ ٤٥٠ دینار دادەبەزێت.
غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند:"نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت لەبەر ئەو کێبڕکێیەی دروستبووە و ئێمە کارمانکردووە کە بەنزینخانەی زیاتر بکرێتەوە و هەروەها نرخی نەوتیش دابەزیوە ئەمەش وادەکات نرخی بەنزین زیاتر دابەزێت".
وتیشی کە لەگەڵ بەشێک لە بەنزینخانەکاندا قسەی کردووە و لە هەوڵدان بۆ دابەزاندنی لیترێک بەنزین بۆ ٤٥٠ دینار.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین دابەزینی زیاتری لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەخۆیەوە بینی و لە چەند بەنزینخانەیەک نرخی بەنزین گەیشتە ٤٨٠ دینار.
ژ.ک