29/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆری غازی کۆرمۆر-هەولێر لە نزیک ناحیەی شوان تەقێندرایەوە
بۆریی غازی كۆرمۆر- هه‌ولێر له‌نزیك ناحیه‌ی شوان ده‌ته‌قێنرێته‌وه، به‌هۆیه‌وه هه‌ردوو وێستگه‌ی كاره‌بای غازیی هه‌ولێرو سلێمانی له‌كارده‌كه‌ون و كاره‌بای نیشتیمانیش بۆ كه‌متر له شه‌ش كاتژمێر كه‌مده‌بێته‌وه.
په‌یامنێری بزاڤ پرێس ڕایگه‌یاند:"كاتژمێر 11 و 35 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له گوندی دوو بزنه له‌نزیك ناحیه‌ی شوان، بۆریی غازی كۆرمۆر - هه‌ولێر ته‌قێنراوه‌ته‌وه".
ئاشكراشی كرد:"بۆرییه‌كه به TNT ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌و هێشتا هیچ كه‌س له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌ڕووداوه‌كه ڕانه‌گه‌یاندوه".
ژ.ک