ئەبوبەکر هەڵەدنی بۆ سۆران عومەر:دڵنیابە نەخلیسکاوین و ناخلیسکێین
29/01/2016 نوسەر: bzavpress

ئەبوبەکر هەڵەدنی بۆ سۆران عومەر:دڵنیابە نەخلیسکاوین و ناخلیسکێین


پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی وەڵامی سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی دەداتەوە و دەڵێت:"22 ساڵە نەخلیسکاوین وکاری حزبیمان شایەتە کەهەمیشە لەبەرەی گەل وحەق وراستی بینراوین لەکوێ سەقامگیری وئاسایشی هەرێممان تێک داوە ،لەکوێ خزمەتێ هەبووبێ و ئێمە سەرێکی ناو سەران نەبووبین هەمیشە هەقمان وتوە وقەت لەروو بەرووبونەوە نەترساوین".

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، لە پۆستێکیدا لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک، ڕایگەیاندووە‌:"دڵنیابە نەخلیسکاوین وناخلیسکێین هەتا نییەتی باش وپاکی ودڵسۆزی وخزمەتی خەڵک هەوێنی کارەکانمان بێت دڵنیابه ناخلیسکێين
۲۲ ساڵە نەخلیسکاوین وکاری حزبیمان شایەتە کەهەمیشە لەبەرەی گەل وحەق وراستی بینراوین لەکوێ سەقامگیری وئاسایشی هەرێممان تێک داوە ،لەکوێ خزمەتێ هەبووبێ و ئێمە سەرێکی ناو سەران نەبووبین هەمیشە هەقمان وتوە وقەت لەروو بەرووبونەوە نەترساوین ئەوەی لەپاش ملە وتوومانە لەکۆبوونەوە رووبەرووبونەوکاندا هەمان شتمان دووپات کردوەوتەوە دوای ٣١ی ئاب ئەوە مامۆستا صلاح الدین بوو روی کردە پارتی ووتی ئەو کورسیانە ی یەکیەتی نیشتیمانی کەئێستە چۆڵن دەبێت بگەرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان و کەس بەخێر و منەت پێ ی نەداون و ئارامی و سەقامگیری نایەتە دی هەتاخاوەنەکانیان نەگەرێنەوە".

ڕاشیگەیاند:"ئەو رۆژەش کەجەنابی ئەمینداری گشتی ئامادەی کۆبوونەوەکان بوو ئەم قسانەی کردوە ؛-
1. ئەم کۆبونەوە ئەبێت ئەنجامی هەبێت ئەگینا خەڵک نائومێد تر دەبێت
٢. ئێمە لێرە چی دەکەین کە پەرلەمان ئیفلیج کراوە
٣.یەکێ بەسەرۆکت دەزانێ و یەکێ دەڵێت تۆ سەرۆک نیت
٤.خەڵک ڕادەکات ولەئیجەوە تەرمەکانیان دێتەوە هەیە گورچیلە دەفرۆشێ بۆ شیری منداڵەکەی
٥.بەهەدەردان وگەندەڵی ئێمەی بەم دۆخەگەیاند
٦. لەشەری داعش چونکە هەموو پێکەوە بوین سەرکەوتووبووین ئەگەر تەبا نەبین تێک دەشکێین".

نوسینەکەی ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وەک خۆیی:

وەڵامێک بۆ کاک سۆران عمر ......
دڵنیابە نەخلیسکاوین وناخلیسکێین هەتا نییەتی باش وپاکی ودڵسۆزی وخزمەتی خەڵک هەوێنی کارەکانمان بێت دڵنیابه ناخلیسکێين ،
(22) ساڵە نەخلیسکاوین وکاری حزبیمان شایەتە کەهەمیشە لەبەرەی گەل وحەق وراستی بینراوین لەکوێ سەقامگیری وئاسایشی هەرێممان تێک داوە ،لەکوێ خزمەتێ هەبووبێ و ئێمە سەرێکی ناو سەران نەبووبین هەمیشە هەقمان وتوە وقەت لەروو بەرووبونەوە نەترساوین ئەوەی لەپاش ملە وتوومانە لەکۆبوونەوە رووبەرووبونەوکاندا هەمان شتمان دووپات کردوەوتەوە دوای ٣١ی ئاب ئەوە مامۆستا صلاح الدین بوو روی کردە پارتی ووتی ئەو کورسیانە ی یەکیەتی نیشتیمانی کەئێستە چۆڵن دەبێت بگەرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان و کەس بەخێر و منەت پێ ی نەداون و ئارامی و سەقامگیری نایەتە دی هەتاخاوەنەکانیان نەگەرێنەوە ئەو رۆژە ش کەجەنابی ئەمینداری گشتی ئامادەی کۆبوونەوەکان بوو ئەم قسانەی کردوە ؛-
1) ئەم کۆبونەوە ئەبێت ئەنجامی هەبێت ئەگینا خەڵک نائومێد تر دەبێت
٢) ئێمە لێرە چی دەکەین کە پەرلەمان ئیفلیج کراوە
٣)یەکێ بەسەرۆکت دەزانێ و یەکێ دەڵێت تۆ سەرۆک نیت
٤) خەڵک ڕادەکات ولەئیجەوە تەرمەکانیان دێتەوە هەیە گورچیلە دەفرۆشێ بۆ شیری منداڵەکەی
٥) بەهەدەردان وگەندەڵی ئێمەی بەم دۆخەگەیاند
٦) لەشەری داعش چونکە هەموو پێکەوە بوین سەرکەوتووبووین ئەگەر تەبا نەبین تێک دەشکێین
٧)کاک مەسعود دەبێت تۆ دەست پێشخەری بکەیت
٨)دەبێت پەرلەمان ولیژنەی دەستور بەگەر بخەینەوە
٩)چاکسازی پێویستی بەیاسایەو هەر پەرلەمان دەبێت یاسای بۆدەر بکات ئەگینا بەرهەمی نابێت
١٠) خۆتان پارەتان هەیە (٣ سێ ملیار) کۆبکەنەوە و بیخەنە بازارەوە دۆخەکە چارەسەر ئەبێت
١١) جەنابت بچۆ بۆلای حزبەکان و لەگەڵیان دا بنیشە بۆ چارەسەر وەچەندین قسەی تر کە لەبەر نهێنی هەندێکیان لێرەدا ناڵێين
ئادەی کاکە سۆران قسە لەمە هەقتر کامەیە کە جەنابت بیزانی وخەڵکی تر عەقڵی پێ نەشکابێ کەلەو شوێنەدا بوترێ
هەق لەمەزیاتر کامەیە کەئەم قسانە لەکۆبوونەوەکەدا وتراون و ئەوەی کەزۆر جەختی لەسەر کراوەتەوە بەگەر خستنەوەی پەرلەمان و کۆتایی هێنان بەم دۆخە نایاسايي و نائاساییە ، وە تەبایی و یەک ریزی نێوان لایەنە سیاسی یەکانی کوردستانە ئێمە تەسلیم بەئەمری واقع نابین بەڵکو ئەمری واقع چاک دەکەین و دەی گۆرین ئەم دۆخە تێ دەپەرێنین سورین لەسەر پرۆژەی خۆمان کەدەبێت سیستەم پەرلەمانی بێت و هەمووکەس مل کەچ بێت بۆ لێ پرسینەوە ی گەل ونوێنەرەکانی وەکەس نابێت لەسەروی یاساوە بێت با بەویژدانەوە قسە بکەین و تەنها حەق و راستی و جوانی نەدەینە پاڵ خۆمان و هەرچی ناشیرینیش هەیە بەبەرامبەرەکانماندا هەڵی بواسین (ولا تبخسوا الناس اشياء هم ).
ئەبوبەکر هەڵەدنی





‌ژ.ک