29/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
دەزگایەکی نهێنی پارتی ئاشکرا دەکرێت
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نهێنی بوونی دەزگایەکی وەبەرهێنانی سەر بە پارتی ئاشکرا کردووە.
لە نوسراوێکدا کە ناوبراو وەک هاوپێچ بڵاویکردوەتەوە و ئیمزای عیزەدین بەرواری لەسەرە، دەردەکەوێت کە پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی دەزگایەکی وەبەرهێنانە بە ناوی "دەزگای گشتی وەبەرهێنان" و لەوێوە کاری وەبەرهێنان ئەنجام دەدات.
ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە بوونی ئەو دەزگایە نوسیویەتی، " ببینن حزب ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی هه‌یه، حكومه‌تیش ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان!! ئیدی چۆن حكومه‌ت ئیفلاسى پێ ناكرێ له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی حزب!".