28/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەندامێکی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی هێرشی تووند دەکاتە سەر پەرلەمانتارێکی گۆڕان
دوای ئەوەی ڕابوون مەعروف پەرلەمانتاری گۆڕان لە میدیاکانەوە ڕایگەیاند، حزبە بچوکەکان بە حزب نازانم، ئەندامێکی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامیش وەڵامی دەداتەوە دەڵێت:" ئه‌م جۆره په‌رله‌مانتارانه زۆر بێ شه‌رمانه قسه ده‌كه‌ن و حسابێك بۆ هه‌ڵوێستی هه‌ندێ له‌په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه بچووكانه‌ش ناكه‌ن كه تا ئه‌م كاته‌ش زۆر توندڕه‌وانه به‌رگری له‌وان و له‌سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن".
کامیل مەحموود ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە پۆستێکی دا لە ئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵامی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەداتەوە و دەڵێت:"قسه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی ئه‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن كادیران و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ندێ لایه‌نه‌وه زۆرجار فڕێ دراوه‌و هیچ حساب بۆ ئه‌وه نه‌كراوه ئه‌مه پاشخانی كام جۆر له‌بیركردنه‌وه‌ی فاشیانه‌و دكتاتۆرانه‌یه، یه‌كێك له‌و په‌رله‌ماتارانه كاك رابوون مه‌عروفی په‌رله‌ماتاری گۆڕانه كه چه‌ند جارێك ئه‌م قسه نامه‌عقوله‌ی دووباره كردووه‌ته‌وه كه جگه له‌و پێنج حزبه ئه‌وانیتر دوكانی سیاسین و حزب نین، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزبی بچووكن و یه‌ك كورسی په‌رله‌مان یان هیچیان نییه‌و ئیتر مافی بوونیان نه‌ماوه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێستگه‌یه‌كی كاركرنی ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌دا وه‌ك ئه‌وان بیرناكه‌نه‌وه".
نوسیویشیەتی:"ئه‌م جۆره له‌بیركردنه‌وه‌ی سیاسی زۆرجار له‌هه‌گبه‌و خه‌یاڵی سیاسی ئه‌وانه‌دایه كه پێیان وایه ده‌بێت هه‌میشه حزبی سیاسی به‌گه‌وره‌یی له‌دایك ببێت و ئه‌گه‌ر به‌بچووكی ده‌ستی پێكرد یان به‌هه‌رهۆیه‌كی زاتی یان مه‌وزوعییه‌وه بچوك بوویه‌وه مافی كار‌و هه‌ڵسوڕانی نامێنێت، كه به‌داخه‌وه ئه‌م رووانینه سه‌قه‌ته‌ی هه‌ندێ له‌گۆڕانخوازه‌كان پێچه‌وانه‌ی لۆژیك و نه‌ریتی سیاسی و حزبایه‌تییه، چونكه حزبه‌كه‌ن له‌سه‌ره‌تاوه به‌هزرو هه‌ڵوێستی چه‌ند كاراكته‌رێكی سیاسی ده‌ست پێ ده‌كات و پاشان به‌پێی ئیستیعابی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كاری له‌سه‌ر كراوه‌و ئه‌دای خۆیان گه‌شه‌یان كردووه‌و بوونه‌ته حزبی گه‌وره، راسته له‌كوردستاندا حزبمان هه‌یه به‌گه‌وره‌یی له‌دایك بووه، به‌ڵام ئه‌و حزبانه زیاتر له‌سه‌ر حسابی داهات و قووت و قۆرخكاری گه‌وره‌بوون و ماڵ و موڵك و یاڵ و گردو بووجه‌ی خه‌ڵك و حزبیتر فاكته‌ری گه‌وره‌بوونیان بووه‌و ئیستیغلالی شه‌پۆلێكی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكیان كردووه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای هزرو كاری خۆیان گه‌وره بووبن و گه‌وره‌بوونه‌كه‌شیان كاتی ده‌بێت".
ئەو هێرش دەکاتە سەر ڕابوون مەعرووف پەرلەمانتاری گۆڕان و دەڵێت:"سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م جۆره په‌رله‌مانتارانه زۆر بێ شه‌رمانه قسه ده‌كه‌ن و حسابێك بۆ هه‌ڵوێستی هه‌ندێ له‌په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه بچووكانه‌ش ناكه‌ن كه تا ئه‌م كاته‌ش زۆر توندڕه‌وانه به‌رگری له‌وان و له‌سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه‌سێكی وه‌ك كاك شوان قه‌ڵادزه‌یی كه سه‌ربه‌یه‌كێك له‌و حزبانه‌یه رابوون مه‌عروف به‌زیاده‌و دوكانی سیاسی داده‌نێت له به‌ڕێزی و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر ره‌خنه له‌سیاسه‌ته‌كانی پارتی ده‌گرێت و دژی لادانی كاك یوسف موحه‌مه‌دو وه‌زیره‌كانی گۆڕان قسه ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ قسه‌ی توندی به‌رامبه‌ر پارتی كردووه هێشتا رابوون گۆڕانه‌كانیش جورئه‌تی وتنیان نه‌كردووه، به‌ڵام رابون مه‌عروف ریعایه‌تی هیچ شتێك له‌وانه ناكات، به‌هه‌مان شێوه ئه‌بوكاروانی حزبی شیوعی و په‌رله‌مانتاری تریش هه‌ڵوێستی ناره‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر لادانی وه‌زیره‌كان و سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئه‌وان هه‌بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌رله‌ماتارانه‌ی حزبه یه‌ك كورسییه‌كان قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو سیاسه‌ته هه‌ڵه‌و خراپانه‌ی گۆڕان نه‌كردووه كه بارودۆخه‌كه‌ی به‌م رۆژه گه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی پارسه‌نگی لایه‌كه‌ی تری پێ قورس‌تر نه‌بێت".
دەقی نوسینەکەی کامیل مەحموود ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی وەک خۆیی:
قسه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی ئه‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن كادیران و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ندێ لایه‌نه‌وه زۆرجار فڕێ دراوه‌و هیچ حساب بۆ ئه‌وه نه‌كراوه ئه‌مه پاشخانی كام جۆر له‌بیركردنه‌وه‌ی فاشیانه‌و دكتاتۆرانه‌یه، یه‌كێك له‌و په‌رله‌ماتارانه كاك رابوون مه‌عروفی په‌رله‌ماتاری گۆڕانه كه چه‌ند جارێك ئه‌م قسه نامه‌عقوله‌ی دووباره كردووه‌ته‌وه كه جگه له‌و پێنج حزبه ئه‌وانیتر دوكانی سیاسین و حزب نین، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزبی بچووكن و یه‌ك كورسی په‌رله‌مان یان هیچیان نییه‌و ئیتر مافی بوونیان نه‌ماوه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێستگه‌یه‌كی كاركرنی ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌دا وه‌ك ئه‌وان بیرناكه‌نه‌وه، ئه‌م جۆره له‌بیركردنه‌وه‌ی سیاسی زۆرجار له‌هه‌گبه‌و خه‌یاڵی سیاسی ئه‌وانه‌دایه كه پێیان وایه ده‌بێت هه‌میشه حزبی سیاسی به‌گه‌وره‌یی له‌دایك ببێت و ئه‌گه‌ر به‌بچووكی ده‌ستی پێكرد یان به‌هه‌رهۆیه‌كی زاتی یان مه‌وزوعییه‌وه بچوك بوویه‌وه مافی كار‌و هه‌ڵسوڕانی نامێنێت، كه به‌داخه‌وه ئه‌م رووانینه سه‌قه‌ته‌ی هه‌ندێ له‌گۆڕانخوازه‌كان پێچه‌وانه‌ی لۆژیك و نه‌ریتی سیاسی و حزبایه‌تییه، چونكه حزبه‌كه‌ن له‌سه‌ره‌تاوه به‌هزرو هه‌ڵوێستی چه‌ند كاراكته‌رێكی سیاسی ده‌ست پێ ده‌كات و پاشان به‌پێی ئیستیعابی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كاری له‌سه‌ر كراوه‌و ئه‌دای خۆیان گه‌شه‌یان كردووه‌و بوونه‌ته حزبی گه‌وره، راسته له‌كوردستاندا حزبمان هه‌یه به‌گه‌وره‌یی له‌دایك بووه، به‌ڵام ئه‌و حزبانه زیاتر له‌سه‌ر حسابی داهات و قووت و قۆرخكاری گه‌وره‌بوون و ماڵ و موڵك و یاڵ و گردو بووجه‌ی خه‌ڵك و حزبیتر فاكته‌ری گه‌وره‌بوونیان بووه‌و ئیستیغلالی شه‌پۆلێكی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكیان كردووه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای هزرو كاری خۆیان گه‌وره بووبن و گه‌وره‌بوونه‌كه‌شیان كاتی ده‌بێت.
سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م جۆره په‌رله‌ماتارانه زۆر بێ شه‌رمانه قسه ده‌كه‌ن و حسابێك بۆ هه‌ڵوێستی هه‌ندێ له‌په‌رله‌ماتاری ئه‌و حزبه بچووكانه‌ش ناكه‌ن كه تا ئه‌م كاته‌ش زۆر توندره‌وانه به‌رگری له‌وان و له‌سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه‌سێكی وه‌ك كاك شوان قه‌ڵادزه‌یی كه سه‌ربه‌یه‌كێك له‌و حزبانه‌یه رابوون مه‌عروف به‌زیاده‌و دوكانی سیاسی داده‌نێت له به‌ڕێزی و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر ره‌خنه له‌سیاسه‌ته‌كانی پارتی ده‌گرێت و دژی لادانی كاك یوسف موحه‌مه‌دو وه‌زیره‌كانی گۆڕان قسه ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ قسه‌ی توندی به‌رامبه‌ر پارتی كردووه هێشتا رابوون گۆڕانه‌كانیش جورئه‌تی وتنیان نه‌كردووه، به‌ڵام رابون مه‌عروف ریعایه‌تی هیچ شتێك له‌وانه ناكات، به‌هه‌مان شێوه ئه‌بوكاروانی حزبی شیوعی و په‌رله‌مانتاری تریش هه‌ڵوێستی ناره‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر لادانی وه‌زیره‌كان و سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئه‌وان هه‌بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌رله‌ماتارانه‌ی حزبه یه‌ك كورسییه‌كان قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو سیاسه‌ته هه‌ڵه‌و خراپانه‌ی گۆڕان نه‌كردووه كه بارودۆخه‌كه‌ی به‌م رۆژه گه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی پارسه‌نگی لایه‌كه‌ی تری پێ قورس‌تر نه‌بێت.
ئه‌م مامه‌ڵه سیاسییه‌ی كه‌سانی وه‌ك رابوون مه‌عروف و بزووتنه‌وه‌كه‌ی كه هه‌ر حزب و لایه‌نێك ده‌قاوده‌ق وه‌ك ئه‌وان بیری نه‌كرده‌وه پاشكۆیه یان زیاده‌یه یان بێ به‌ڵێنه زۆر زیاتره له‌و مه‌ترسیانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی پارتی كه گۆڕان وێنای كردووه، له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا زمانی گۆڕانخوازه‌كان نه‌ك ته‌نها به‌رامبه‌ر حزبه بچووكه‌كان به‌ڵكو به‌رامبه‌ر سێ حزبه‌كه‌ی تری هاوپه‌یمانیشیان زۆرجار زبربووه‌و هه‌موو رایه‌كی پێچه‌وانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن په‌رله‌ماتارانی گۆڕانه‌وه به‌ده‌ربڕینێكی نامۆ وناشیرین له‌میدیاكانه‌وه قسه‌و گوزارشتیان له‌سه‌ری كراوه، زۆركه‌س پێی وایه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌وان له‌كۆتاییدا واده‌كات گۆڕان بێ هاوه‌ڵ و دۆست له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بمێنێته‌وه.
كه‌سانی وه‌ك كاك رابوون مه‌عروف و ئه‌وانه‌ی له‌ناو گۆڕاندا وه‌ك ئه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه به‌هه‌ڵه‌دا چوون كه واتێگه‌یشتبن ئه‌وان ده‌بێت پێشه‌نگی ناره‌زایه‌تی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی پارتی و ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، چونكه ناره‌زایه‌تی حزبه‌كان به‌هاوپه‌یمانه‌كانی خۆیشیانه‌وه ناكرێت ببێته پاشكۆی عه‌قڵی موراهیقانه‌و هه‌ندێ هه‌رزه‌كاری سیاسی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ڵوێستی سیاسی و ناره‌زایه‌تی هه‌ر حزب و لایه‌نێكی كوردستان به‌ئوسلوب و رێچكه‌ی تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌ر حزبه‌و بۆخۆی ده‌بێت كه‌خۆی دیاری ده‌كات نه‌ك سیاسییه گه‌نج و تازه‌نه‌فه‌سه‌كانی ناو گۆڕان.
هیوادارم گشت هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌گیانی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن و قه‌ناعه‌ت به‌وه بێنن كه‌چاره‌نووسی هه‌ر حزبێك په‌یوه‌سته به‌جۆری هزرو ئه‌دای چاك و خراپی خۆی و هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه نه‌ك بریاری حزبێكیتر، ئه‌وانه‌ی مافی بوون له‌حزبیتر وه‌رده‌گرنه‌وه گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌سه‌ر ئایینده‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته‌و هه‌ر لێره‌وه‌یه زه‌مینه بۆ هاتنه‌وه كایه‌ی دكتاتۆریه‌ت و حزبی سه‌ركرده ده‌خوڵقێت.
ئه‌م وتانه‌ی من به‌رگری نییه له‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ته‌نها، به‌ڵكو به‌رگرییه له‌بوونی فه‌زایه‌كی سیاسی ته‌ندروست كه كاراكته‌ره‌كانی ناوی باوه‌ڕیان به‌فره‌یی سیاسی و بیركردنه‌وه‌ی جیاواز‌و پێكه‌وه ژیان هه‌بێت و رێز له‌هه‌ڵوێستی جیای تاك و حزبه‌كان بگیرێت.
ژ.ک